ڕێزلێنان لە سەرکردەی ئیمپڕاتۆر

ڕێزلێنان لە سەرکردەی ئیمپڕاتۆر؛ سەرۆکی یانەی هەولێر خەڵاتی تایبەت پێشکەش بە سەرهەنگ موحسین دەکات

هەواڵ

6/1/20261 خولەک خوێندن

لە بەرواری ٢٤ی ئاداردا، دکتۆر سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی وەرزشیی هەولێر، پێشوازییەکی گەرمی لە سەرهەنگ موحسین، کاپتن و گۆڵپارێزی یانەکە کرد.

لەم دیدارەدا کە بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پێزانین ڕێکخرابوو، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەبارەی بارودۆخی ئێستای یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرا. سەرۆکی یانە بە فەرمی دەستخۆشیی لە ئاستە بەرزەکەی کاپتنی قەڵای زەرد کرد، بەتایبەت بۆ پاراستنی تۆڕەکەی بە خاوێنی (Clean Sheet) لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی دیالەدا، کە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە پاراستنی متمانەی هاندەران و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی یارییەکە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەک نیشانەیەک بۆ وەفا و پێزانینی ئەو ماندووبوونە بەردەوامەی، دکتۆر سەفین یاسین دیارییەکی ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەش بە سەرهەنگ موحسین کرد؛ ئەمەش وەک پەیامێکی پاڵپشتی بۆ بەردەوامبوونی ئەو ڕۆحە سەرکردایەتییەی کە لەناو لاکێشەی سەوزدا هەیەتی.

© 2007-2026. All rights reserved.