دوای شەش ساڵ دوورکەوتنەوە، سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێز و کاپتنی دێرین، جارێکی دیکە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی وەرزشی هەولێرەوە کردەوە. ئەم گەڕانەوەیە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٥\٢٠٢٦.
گەڕانەوەی موحسین بۆ قەڵای زەرد، پێشوازییەکی بەرفراوانی لەلایەن هاندەران و ناوەندی وەرزشییەوە لێکرا و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکە هەژمار دەکرێت.

2026\25

ERBI 3 - 2 NAJAF

گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. هەولێر و نەجەف لە یاریگای دهۆک

ALMINA 1 - 3 ERBIL

گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. الميناء و هەولێر لە یاریگای فەیحائی ئۆڵمپی

ERBIL 2 - 0 DYALA

گەڕی بیست، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. هەولێر و دیالە، لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری

NAFT MISSAN 0 - 0 ERBIL

گەڕی بیست و چوار، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. نفط الميسان و هەولێر، لە یاریگای میسانی نێودەوڵەتی

ERBIL 1 - 1 ZAWRA

گەڕی بیست و پێنج، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. هەولێر و زەوڕا، لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری

AL GHARRAF 0 - 0 ERBIL

گەڕی بیست و شەش، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. غەڕاف و هەولێر، لە یاریگای ناسڕیەی نێودەوڵەتی.

ERBIL 2 - 2 MUSIL

گەڕی بیست و حەوت، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. غەڕاف و هەولێر، لە یاریگای ناسڕیەی نێودەوڵەتی.

ERBIL 0 - 1 NEWROZ

گەڕی سی و پێنج، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. غەڕاف و هەولێر، لە یاریگای ناسڕیەی نێودەوڵەتی.

ZAXO 1 - 2 ERBIL

گەڕی سی و حەوت، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. غەڕاف و هەولێر، لە یاریگای ناسڕیەی نێودەوڵەتی.

ERBIL 3 - 1 AMANAT BAGHDAD

گەڕی سی و هەشت، خولی ئەستێرەکانی عێڕاق. غەڕاف و هەولێر، لە یاریگای ناسڕیەی نێودەوڵەتی.

بەدەستهێنانی پلەی سێیەم؛ سەرەتایەکی نوێ

خودایە هەموو هەڵبژاردنەکانم و بۆبوونەکانم بەفەزڵی تۆ بووە، بەخشندەیت نەبا ژیانم بریتی دەبوو لە سفڕ، هیچ بەدەست!

دوای پێنج وەرز دوورکەوتنەوە، گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆم... گەڕامەوە بۆ باوەشی یانەی هەولێری بریندار، ئەو یانەیەی پێویستی بە هەموومان بوو تا دووبارە هەڵبستێتەوە. هاتمەوە تا پێکەوە ئەو برینانە ساڕێژ بکەین و مێژوویەکی نوێ بنووسینەوە.

جێگەی شانازییەکی بێسنوورە کە لە یەکەم وەرزی گەڕانەوەمدا، بە هەوڵی یەکگرتووی هەموومان، توانیمان پلەی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەست بهێنین. ئەمە تەنیا سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوەی قەڵا و زەردپۆشەکان بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆمان.

سوپاس بۆ هاندەرە وەفادارەکانمان کە هێزی سەرەکیمان بوون، سوپاس بۆ هاوڕێیانم و هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێمان بوو. بەرەو لوتکە!

© 2007-2026. All rights reserved.