وێنە

وێنە بەکارهاتووەکانی ناو ماڵپەڕ

وێنە و کورتەیەک

بۆ بەشێک لە وێنەکان لێدوانمان وەرگرتووە

لە هاندەرێکەوە بۆ قەڵای زەرد؛
ئەو ڕۆژەی بۆ هەمیشە ژیانمی گۆڕی

لە ناو ئەم وێنەیەدا، ڕێک لەو شوێنە وەستاوم کە تەنیا چەند مانگێک پێشتر، وەک هاندەرێک لێیەوە بە جۆشەوە هانی یاریزانەکانی یانەی هەولێرم دەدا. بەڵام لەم ڕۆژەدا کە وێنەکەی تێدا چرکێنراوە (١٠ی ١ی ٢٠٠١)، چیرۆکەکە بە تەواوی گۆڕابوو؛ تازە لە تیپی لاوانەوە سەرخرابووم بۆ تیپی یەکەمی یانەی هەولێر، بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق.
ڕووداوی سەرخستنەم بۆ تیپی یەکەم، وەک ڕێکەوتێکی سەیر و خێرا وابوو. تەنیا چوار مانگ بوو لە لاوانی هەولێر وەرگیرابووم. ڕۆژێکیان، تیپی یەکەم لە یاریگای سەرەکی و ئێمەی لاوانیش لە یاریگای دووەم مەشقمان دەکرد. لەپڕ، کارگوزارێکی تیپی یەکەم (فەوزی حەسەن-چەلە) هاتە لامان و بە ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی ئێمەی وت: "گۆڵپارێزێکمان دەوێت بۆ یارییەکی دوو گۆڵی." ڕاهێنەرەکەمان بە سەرسوڕمانەوە پرسی: "ئەی گۆڵپارێزەکانی خۆتان نەهاتوون؟" کارگوزارەکە وەڵامی دایەوە: "بەڵێ هەرسێکیان هاتوون، بەڵام دوانیان دەیانەوێت لەم یارییەدا ببنە یاریزانی ناو یاریگا، بۆیە پێویستمان بە لاوێکە تۆڕەکە بپارێزێت."

ڕاهێنەرەکە منی نارد، و ئەو چوونە بووە ڕۆیشتنێکی یەکجاری و ئیتر هەرگیز نەگەڕامەوە بۆ لاوان!

لەو مەشقەدا، هەموو شتێک لە بەرژەوەندیی متمانەی مندا شکایەوە؛ سەرەتا توانیم لێدانێکی ڕاستەوخۆی یاریزانی گەورە (ساڵح چۆپان) بگەڕێنمەوە، پاشان لە حاڵەتێکی ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکەسی (ئینفراد) لەگەڵ (عەلی وهەیب) تۆپەکەم لێ سەند، و لە یەک-دوو تۆپی بەرزیشدا بە متمانەوە هاتمە دەرەوە و کۆنترۆڵم کرد.

دوای تەواوبوونی مەشقەکە، ڕاهێنەری کۆچکردوو (نازم شاکر) بانگی کردم. من عەرەبیم نەدەزانی و ئەویش کوردی نەدەزانی. لەوێدا پیاوێکی قەڵەوی قاتلەبەر وەستابوو کە جگەرەیەکی بە لێوەوە بوو، كاپتن نازم منی بردە لای ئەو و پێی وت کە بۆم وەربگێڕێت. پیاوەکە ڕووی تێکردم و وتی:

"لە ئەمڕۆوە، تۆ لێرە لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبیت."

ئەوە ئەو ساتی لەدایکبوونە بوو کە هاندەرێکی گۆڕی بۆ پارێزەری تۆڕی قەڵای زەرد.

گەڕانەوە

دوای پێنج وەرز دوور کەوتنەوە لە یانەی وەرزشی هەولێر، دووبارە واژووم لەسەر بۆندی یانەکە کرد، وەک جاری جاران ئەوەی گرنگ نەبوو بڕی بۆند و موچە بوو! ڕەنگە خێراترین واژوو بووبێ لەو ساڵەدا. دەمزانی دۆخی پێنج وەرزی ڕابردووی یانەکە چۆنە وەلێ ملمدا و هاتمە ژێر باری قوڕساییەکان. داوا لەخوا دەکەم بۆم ئاسان بکات و ئاست و ئەنجامی باشمان هەبێت.

بەکۆمێنتێک
بەژداری بکە.

یەکەمین یاری فەرمی

دوای گەڕانەوەم یەکەمین یاری فەرمیم لەگەڵ یانەی هەولێر ئەنجامدا. یارییەکە لەسەر یاریگای دهۆک بوو بەرابەر بە یانەی نەجەف چونکە یاریگای فەڕەنسۆ نۆژەنکراوەتەوە. یارییەکە بەسەرکەوتنی ئێمە بەئەنجامی ٣ - ٢ کۆتایی هات، ئاسان نەبوو.

بۆ بینینی کاردانەوەکانی هاندەران گرتە
لێرە بکە.

خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، وەرزی ٢٠٢٥\٢٦، یاریگای دهۆک، هەولێر ٣ - ٢ نەجەف.

کاردانەوەکان
ببینە

هەولێر - نەجەف

یاری مێژوویی: کاتێک هەولێر لە بەغداوە نازناوی دووەمی بەرزکردەوە.

لێدوانی سەرهەنگ موحسین دەربارەی ئەم وێنەیە:

ئەم وێنەیە بۆ یاری کۆتایی وەرزی 2007-2008 بەرامبەر بە یانەی زوراء دەگەڕێتەوە. لەو یارییەدا فشارێکی دەروونی بێوێنەمان لەسەر بوو؛ نەک تەنها لەبەر گرنگی یارییەکە، بەڵکو لەبەر ئەوەی بۆ یەکەمجار بینیمان هاندەرانی یانە جەماوەرییەکانی بەغدا (طلبة، قوة الجوية و شرطة) کە هەمیشە دژی یەکتر بوون، هەموویان یەکیان گرتبوو و بوونە یەک گروپ بۆ پشتگیریکردنی زوراء لە دژی هەولێر.

فشاری ڕاگەیاندنەکانیش لە لایەکی ترەوە قورسایی دروست کردبوو؛ دەیانوت: 'هەولێر وەرزی ڕابردوو، واتە وەرزی 2006-2007 تەنها لەبەر ئەوە نازناوی بردەوە چونکە یارییەکە لە یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی خۆی بوو، بەڵام ئەمجارە لە یاریگای شەعبی بەغدایە و نازناوەکە بۆ پایتەختی عێڕاق دەگەڕێتەوە.

بە هێڵکاری دەستەی ڕاهێنەران و تێکۆشانی یاریزانان و ئیرادەیەکی پۆڵایین، توانیمان بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ ببین. لە کۆتایی یارییەکەدا، لە ناو جەرگەی بەغدا و لە یاریگای شەعب، ئاهەنگی بەدەستهێنانی دووەمین نازناوی مێژووییمان گێڕا و سەلماندمان کە هەولێر لە هەر شوێنێک بێت پاڵەوانە.

گێمی یەکەم: جەنگێکی دەروونی لە پشت هێڵی گۆڵەوە.
لێدوانی سەرهەنگ موحسین دەربارەی ئەم وێنەیە:

ئەم وێنەیە لە گێمی یەکەمی هەمان یاری کۆتاییە. ئەگەر بە وردی سەیری وێنەکە بکەیت، دەبینی کەسانێکی زۆر بە شێوەیەکی نایاسایی لە پشت و تەنیشتی گۆڵەکەم دانیشتوون؛ ئەوانە پێکهاتبوون لەو گروپانەی پێش یارییەکە نمایشیان ئەنجامدا، لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکرا لە شوێنی تایبەتی سەر پەیژەکان بن. لە گێمی دووەمدا، تەنانەت ژمارەی وێنەگرانیش لەوێدا زیادی کرد.

تا ئێرە ڕەنگە ئاسایی بێت، چونکە لە زۆر یاریگادا هاندەران لە یاریزانانەوە نزیکن. بەڵام ئەوەی ئاسایی نەبوو، ئەو قسە توند و ورەڕوخێنەرانە بوو کە بە بەردەوامی لەو کەسانەوە دەمبیست کە لە تەنیشتم بوون! فشارەکە تەنها لە ناو یاریگا نەبوو، بەڵکو لە چەند مەترێکی کەم لە پشتمەوە بوو. ڕۆژێکی زۆر قورس و تاقیکردنەوەیەکی دەروونی گەورە بوو، بەڵام سوپاس بۆ خودا، هەموو ئەو ئاستەنگانەمان بڕی و بە دووەمین نازناوی مێژووییەوە گەڕاینەوە بۆ هەولێر.

پێکهاتەی نازناوی چوارەم

پێکهاتەی نازناوی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق لە مێژووی یانەی هەولێر.
ٍ- سەرهەنگ موحسین، میران خەسرۆ، ئیڤان بۆکینا، سعد عبد الامير، امجد راضي، احمد ابراهيم.
- هەڵگورد مەلا مەحەمەد، نبيل صباح، نديم صباغ، عمار، صالح صدير.

وێنە: سەفین حەمید

سوپاس و پێزانین بۆ وێنەگرە وەرزشییەکان

سەرهەنگ:
سەبارەت بە وێنەگرەکان؛ من لە وەرزی 2001 - 2002 ناوم بۆ لیستی یاریزانانی خولی نایابی عێراق زیاد کرا. لەو کاتەوە تا ساڵی 2023، بەهۆی خراپی کوالێتی یاریگاکان، کێشەکانی پەخشی تەلەفزیۆنی و ناڕوونی لە خشتەی یارییەکاندا، هەمیشە هەستم بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکرد، چونکە ئەرشیفێکی شپڕزە و ناڕێکم لە ڤیدیۆی یارییەکانم هەبوو.

زۆرجار کاتێک بۆ گرێبەستێکی دەرەوەی وڵات داوای ڤیدیۆی یارییەکانمان لێ دەکرا، بەهۆی ناڕوونی و کوالێتی نزمەوە شەرمەزار دەبووین. بەڵام ئەوەی لەو نێوەندەدا فریامان کەوت و ئەرشیفی وەرزشیمانی دەوڵەمەند کرد، تەنها و تەنها چاوی کامێرای وێنەگرەکان بوو.

ئەو وێنانە بوون بە تاکە سەرچاوە کە بتوانین بە شانازییەوە لە ماڵپەڕەکەماندا بڵاویان بکەینەوە و مێژووی خۆمانی پێ بناسێنین. سوپاسێکی گەورە و بێپایان بۆ هەموو ئەو وێنەگرە ماندوونەناسانەی کە بە هونەرەکەیان، ساتە گرنگەکانی ژیانی وەرزشیی ئێمەیان لە فەوتان ڕزگار کرد.

© 2007-2026