مژدە بۆ هاندەرانی هەولێر

کێشەی دارایی یانەکە کۆتایی هات و سەرنجەکان دەچنە سەر ئەنجامەکان

هەواڵ

8/5/20261 خولەک خوێندن

هەواڵێکی زۆر خۆش بۆ هاندەرانی یانەی هەولێری ئازیز؛ بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەڵێنی بە ئیدارەی یانەکە داوە کە تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ناهێڵێت هیچ کێشەیەکی دارایی ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

دوای دابینکردنی بڕی دوو ملیار دینار، پارێزگار بەڵێنی لە چەند کەسایەتییەک و سەرمایەدارێک وەرگرتووە کە پارەی مانگەکانی داهاتووی یانەکەش دابین بکەن. بەمەش دۆسیەی دارایی یانەی هەولێر بە تەواوی دەچێتە لای بەڕێز پارێزگاری هەولێر. لەسەر داوای پارێزگار، چەندین دەستپێشخەری هەن بۆ ئەوەی مانگەکانی داهاتوو پارەی مووچە و شایستە داراییەکانی یانەکە بەبێ کێشە دابین بکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرهەنگ موحسین، دوو ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی دارایی یانەکە کۆبووەتەوە. پارێزگار هەموو دڵنیاییەکی پێداون و داوای لێکردوون کە چیتر خەمی داراییان نەبێت و تەواوی سەرنجیان لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە بێت بۆ وەرزی نوێ.

ئامادەکردنی: ئەحمەد سەنگاوی