بەژدارییەکان

سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی و یەکێک لە ناوە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێی عێراق و کوردستانە. ناوبراو نوێنەرایەتی سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی عێراقی کردووە (لاوان، ئۆڵۆمپی و نیشتمانی). لەسەر ئاستی یانەکانیش، مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی لەگەڵ یانەکانی هەولێر، شورتە، ئەمانەی بەغداد و نەجەف تۆمار کردووە، هاوکات لە خولی کوردستانیشدا پۆشەری درێسی یانەکانی هەولێر، زێرەڤانی و برایەتی بووە و کاپتنی هەڵبژاردەی کوردستانیشە. ئێستاش وەک گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەردەوامە لە درەوشانەوە.

بەشدارییەکانی سەرهەنگ لە خول پاڵەوانیەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە.

ژمارەی بەژدارییەکان
٧٠ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان

- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری ١ جار.
- خولی نایابی عێڕاق-ئەستێرەکانی عێڕاق ٢٦ وەرز.
- جامی عێڕاق ٢٤ جار.
- خولی نایابی کوردستان ٤ جار.
- جامی کوردستان ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك ١ جار.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية ١ جار.
- پاڵەوانییەتی المحبة ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال العرب ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال اسيا ١ جار.
- خولی یەکێتی یانەکانی ئاسیا ٥ جار.
- پاڵەوانییەتی شباب الاردن ٢ جار.
- خولی پلە یەکی عێڕاق ٢ جار.

ژمارەی سەرجەم بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، تا ئێستای ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بریتییە لە ٢٤ خول و پاڵەوانییەتی. دەستپێکی بەژدارییەکانی لەوەرزی ٢٠٠٠ەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ئێستا.

یانەکان:
- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری، یانەی وەرزشی پێشکەوتن، ساڵی ٢٠٠٠
- خولی نایابی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد، یانەی وەرزشی النجف.
- جامی عێراق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد، یانەی وەرزشی النجف.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك، یانەی وەرزشی هەولێر ٢٠٠١-٢٠٠٢.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی المحبة، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی نایابی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.

- خولی نایابی کوردستان، یانەی وەرزشی زێڕەڤانی.
- جامی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٦، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٩، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال العرب، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی اتحاد اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی پلەیەکی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر

-خولی پلە یەکی عێڕاق، یانەی وەرزشی امانة بغداد.
-خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی وەرزشی نجف.

-خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر.

هەڵبژاردەی کوردستان:
پاڵاوتنی جامی جیهانی هەرێمەکان-کۆنیفا، هەرێمی ئەبغازیا.

هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق:
پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی-یابان.
پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان-لەندەن.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق:
پاڵەوانییەتی اسياد دوحة.
پاڵاوتنی ئۆڵمپیادی پەکین.

هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق:
جامى ئێڵ جی LG -الاردن.
پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.
پاڵەوانییەتی خليج 18-لامارات.
پاڵەوانیەتی الملك تایلند.

بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەکان تەنیا ٩ بەژدارییە، چونکە دووبارە بەژداریکردنی نییە بۆیە وەک ئەوەی یانەکان ئاماژەی پێ ناکەین. بەو نۆ بەژدارییە و بەژدارییە دووبارەبووەکانی لەگەڵ یانەکان دەبێتە ٦٨ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، ئەمەش ژمارە پێوانەییەکی نوێیە لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانە عێڕاقییەکان.

ئامادەکردن: بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی YSM21

ژمارەی یارییەکان

ژمارەی یارییەکانی سەرهەنگ لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون

ERBIL: +450

لەگەڵ یانەی هەولێر: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییەکانی ناوخۆ و بەشدارییەکانی دەرەوەی عێڕاق. ژمارەی یارییەکان لەسەرووی ئەم ژمارەیەوەیە، لەداهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبێ.

لەگەڵ یانەی شوڕتە: دوای پاشەکشەی هەولێر لە قۆناغی یەکەمی وەرزی ٢٠١٧، سەرهەنگ بۆ قۆناغی دووەم پەیوەندی بەیانەی شوڕتەوە کرد. بەهۆی درەنگ گەیشتنی دەستەوارەکەی ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ٣ یاری.

لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەگداد: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ١٠٣ یاری.

AL SHORTA: 3

AMANAT BAGHDAD: 103

NAJAF: 52

لەگەڵ یانەی نەجەف: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ٥٢ یاری.

بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە

جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا

ئۆڵمپیادی دەوحەی ٢٠٠٦

جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا

خولی نایابی عێڕاق

تێبینی: لەماوەیەکی نزیکدا لۆگۆی بەژدارییەکانی تر زیاد دەکرێن!

هەڵبژاردەکانی عێڕاق

بەم نزیکانە بەشی تایبەت بە هەڵبژاردەکان دادەنرێت، لاوان و ئۆڵمپی و نیشتمانی. لەڕێگەی نامەناردنی خوارەوە ببە بەشێک لە زانیارییەکان

جامی الخليج هەژدە

بەم زووانە زانیارییەکان بەردەست دەبێ

هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق

پێشکەشکردنی زانیاری و ئەنجامی یارییەکان بۆ گۆڵپارێزی تۆپی پێی نێودەوڵەتی.

زانیاری دەربارەی هەڵبژاردەکانی عێڕاق

کورتەیەک

هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق:
- پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی، لە وڵاتی یابان.
- پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان، لەندەن.

هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق:
- لە وەرزی ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق بەژداری کرد لە چەند یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی.
- پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.
- جامی ئێڵ جی لەوڵاتی ئوردەن.
- پاڵەوانییەتی خەلیجی ١٨ی وڵاتی ئیماڕات.
- جامی شای تایلەند.
- دواین بانگهێشت کردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق، ساڵی ٢٠١٠ بوو، بۆ دوو یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیا لەوڵاتی سعودیا و هەڵبژرادەی کۆریای باشوور لەکۆریا.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق: لەساڵی ٢٠١٠ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین بەژدار بوو، بەر لەوەش لە پاڵەوانیەتی ئەسیاد دەوحە بەژداری کرد و مەدالیای زیوی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق بەدەستهێنا.
- پاڵاوتنی ئۆڵمپیاد پەکین.
- ئۆڵمپیادی دەوحەی، بطولة اسياد دوحة

جلال عبدالرحمن

گۆڵپارێزی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەکانی عێڕاق و
ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق لە ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧

متمانەیەک لەسەروو بەربەستەکان؛ چیرۆکی گەیشتن بە هەڵبژاردەی نیشتمانی.

خودا خاوەنی بوون و نەبوون، ڕوودان و ڕوونەدانەکانە؛ لەو نێوەندەشدا کەسەکان و شتەکان تەنها هۆکار بوون. چیرۆکی من و هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یاریی نێوان "مینا و هەولێر" لە شاری بەسڕا دەستی پێکرد. ئەو کات جەلال عەبدولڕەحمان، ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە بینەری یارییەکە بوو و ئاستی من سەرنجی ڕاکێشا. هەر دوای یارییەکە و لەگەڵ بەڕێکەوتنی پاسی یانەی هەولێر بەرەو شارەکەمان، جەلال عەبدولڕەحمان پەیوەندییەکی خێرا بە "عەبدولخالق"ی سەرۆک شاندی ئەوسای یانەی هەولێرەوە کرد و پێی ڕاگەیاند کە سەرهەنگ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەوێت.

لەو ساتەدا، کەیفی عەبدولڕەحمانی یاریزانی ئەوکاتی هەولێر کە لە ڕیزەکانی پێشەوەی پاسەکە دانیشتبوو، بە کەیفخۆشییەکی زۆرەوە منی بانگ کرد بۆ ئەوەی ئەو موژدە گەورەیەم پێ بدات. کاتێک نزیک بوومەوە، گوێبیستی قسەکانی ناو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووم؛ سەرۆک شاند لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕاهێنەرەکەی دەگوت: "ئەو تەنیا چەند یارییەکە یاری دەکات، هێشتا بچووکە و گۆڵپارێزی لەو گەورەترمان هەیە بانگهێشتی بکەیت". بەڵام ڕاهێنەر جەلال عەبدولڕەحمان بڕیارەکەی نەگۆڕی و پێداگربوو لەسەر بانگهێشتکردنم.

دواجار، بەو متمانەیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق کرام و شەرەفی بەشداریکردنم لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، پاڵەوانییەتی ئێڵ جی، جامی خەلیجی ١٨ و چەندین یاریی دۆستانەی نێودەوڵەتیم پێ بڕا. دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی دۆستانەدا بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی دەرکەوتم، لە پێنج یاریی دواتریشدا بەسەرەکی یارییم کرد. لەو ماوەیەدا، دیسان جەلال عەبدولڕەحمان وەک کەسایەتییەکی خاوەن بڕیار، دژ بە هەموو ئەو هەوڵانە وەستایەوە کە بۆ دوورخستنەوە یان یەدەگخستنی من دەدران؛ ئەو تا ئەو ساتەی ڕاهێنەر بوو، پێداگری لەسەر مانەوەی من کرد. دەرەنجامی ئەو متمانەیەش ئەوە بوو کە هەڵبژاردەکە پاڵاوتنەکانی تێپەڕاند و گەیشتە کۆتاییەکانی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.

ئەم هەڵوێستەی ڕاهێنەر جەلال، وایکرد ببێتە کەسایەتییەکی زۆر گرنگ و کاریگەر لە ژیانی وەرزشی مندا. شایەنی باسە، ناوی ئەو ڕۆژنامانە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی یەدەگخستنی منیان دەدا، لەگەڵ هۆکاری هەوڵەکانیان، وەک بەشێک لە مێژووی ئەو قۆناغە بەتەواوی ئەرشیف کراون.

an abstract photo of a curved building with a blue sky in the background

نامەیەک بەجێبهێڵە

بەخێربێی بۆ پەیوەندیگرتن بەمنەوە.

© 2007-2026