بەدەستهێنانی پلەی سێیەم؛ سەرەتایەکی نوێ

جێگەی شانازییەکی بێسنوورە کە لە یەکەم وەرزی گەڕانەوەمدا، بە هەوڵی یەکگرتووی هەموومان، توانیمان پلەی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەست بهێنین. ئەمە تەنیا سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوەی قەڵا و زەردپۆشەکان بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆمان.

پەیام

سەرهەنگ موحسین

6/1/20261 خولەک خوێندن

خودایە هەموو هەڵبژاردنەکانم و بۆبوونەکانم بەفەزڵی تۆ بووە، بەخشندەیت نەبا ژیانم بریتی دەبوو لە سفڕ، هیچ بەدەست!

دوای پێنج وەرز دوورکەوتنەوە، گەڕامەوە بۆ ماڵی خۆم... گەڕامەوە بۆ باوەشی یانەی هەولێری بریندار، ئەو یانەیەی پێویستی بە هەموومان بوو تا دووبارە هەڵبستێتەوە. هاتمەوە تا پێکەوە ئەو برینانە ساڕێژ بکەین و مێژوویەکی نوێ بنووسینەوە.

جێگەی شانازییەکی بێسنوورە کە لە یەکەم وەرزی گەڕانەوەمدا، بە هەوڵی یەکگرتووی هەموومان، توانیمان پلەی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەست بهێنین. ئەمە تەنیا سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوەی قەڵا و زەردپۆشەکان بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆمان.

سوپاس بۆ هاندەرە وەفادارەکانمان کە هێزی سەرەکیمان بوون، سوپاس بۆ هاوڕێیانم و هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێمان بوو. بەرەو لوتکە!

© 2007-2026. All rights reserved.