بەژدارییەکان
سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی و یەکێک لە ناوە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێی عێراق و کوردستانە. ناوبراو شەرەفی نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی عێراقی هەبووە (لاوان، ئۆڵۆمپی و نیشتمانی). لەسەر ئاستی یانەکانیش، مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی لەگەڵ یانەکانی هەولێر، شورتە، ئەمانەی بەغداد و نەجەف تۆمار کردووە، هاوکات لە خولی کوردستانیشدا پۆشەری درێسی یانەکانی هەولێر، زێرەڤانی و برایەتی بووە. ئێستاش وەک گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەردەوامە لە درەوشانەوە.
ژمارەی یارییەکان
ژمارەی یارییەکانی سەرهەنگ لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون
ERBIL: +350
لەگەڵ یانەی هەولێر: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییەکانی ناوخۆ و بەشدارییەکانی دەرەوەی عێڕاق. ژمارەی یارییەکان لەسەرووی ئەم ژمارەیەوەیە، لەداهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبێ.
لەگەڵ یانەی شوڕتە: دوای پاشەکشەی هەولێر لە قۆناغی یەکەمی وەرزی ٢٠١٧، سەرهەنگ بۆ قۆناغی دووەم پەیوەندی بەیانەی شوڕتەوە کرد. بەهۆی درەنگ گەیشتنی دەستەوارەکەی ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ٣ یاری.
لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەگداد: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ١٠٣ یاری.
AL SHORTA: 3
AMANAT BAGHDAD: 103
NAJAF: 52
لەگەڵ یانەی نەجەف: ژمارەی بەشداریکردن لە یارییە فەرمییەکانی خولی عێڕاق و جامی عێڕاق بریتییە لە ٥٢ یاری.
گەورەترین دەستکەوتی گشتی بریتییە لە بەدەستهێنانی چوار نازناوی خولی عێڕاق لەگەڵ یانەی وەرزشی هەولێر. دەستکەوتەکانی تری لەگەڵ یانەی ناوبراو لە بەشی پەیوەندیدار ئاماژەی پێ دەکرێت.
★★★★
2007/06








2008/07
2009/08
2012/11
بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە
جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا
ئۆڵمپیادی دەوحەی ٢٠٠٦
جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
خولی نایابی عێڕاق
تێبینی: لەماوەیەکی نزیکدا لۆگۆی بەژدارییەکانی تر زیاد دەکرێن!
بەژدارییەکان
ژمارەی سەرجەم بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، تا ئێستای ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بریتییە لە ٢٤ خول و پاڵەوانییەتی. دەستپێکی بەژدارییەکانی لەوەرزی ٢٠٠٠ەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ئێستا.
یانەکان:
- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری، یانەی وەرزشی پێشکەوتن، ساڵی ٢٠٠٠
- خولی نایابی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- جامی عێراق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك، یانەی وەرزشی هەولێر ٢٠٠١-٢٠٠٢.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی المحبة، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی نایابی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.
- جامی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٦، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٩، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال العرب، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی اتحاد اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی پلەیەکی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر-یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی وەرزشی نجف.
هەڵبژاردەی کوردستان: پاڵاوتنی جامی جیهانی هەرێمەکان-کۆنیفا، هەرێمی ئەبغازیا، هەڵبژاردەی کوردستان.
هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق: پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی-یابان، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق.| پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان-لەندەن، لە وڵاتی مالیزیا، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق: پاڵەوانییەتی اسياد دوحة، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق.| پاڵاوتنی ئۆڵمپیادی پەکین، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق.
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق: پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| پاڵەوانییەتی خليج 18-لامارات، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| جامى ئێڵ جی LG -الاردن، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| پاڵەوانیەتی الملك تایلند، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.
ژمارەی بەژدارییەکان
٦٨ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان
- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری ١ جار.
- خولی نایابی عێڕاق ٢٤ وەرز.
- جامی عێڕاق ٢٤ جار.
- خولی نایابی کوردستان ٤ جار.
- جامی کوردستان ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك ١ جار.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية ١ جار.
- پاڵەوانییەتی المحبة ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال العرب ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال اسيا ١ جار.
- خولی یەکێتی یانەکانی ئاسیا ٥ جار.
- پاڵەوانییەتی شباب الاردن ٢ جار.
- خولی پلە یەکی عێڕاق ٢ جار.
بەژدارییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکان
تەنیا ٩ بەژدارییە، چونکە دووبارە بەژداریکردنی نییە بۆیە وەک ئەوەی یانەکان ئاماژەی پێ ناکەین. بەو نۆ بەژدارییە و بەژدارییە دووبارەبووەکانی لەگەڵ یانەکان دەبێتە ٦٨ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، ئەمەش ژمارە پێوانەییەکی نوێیە لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانە عێڕاقییەکان.
ئامادەکردن: بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی YSM21


لەگەڵ ئەمانەی بەغدا
”سێ وەرز لەگەڵ ئەمانەی بەغدا بوو، گرنگترین دەستکەوتی گشتی لەگەڵ یانەکە، پلەی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق بوو بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ڕیزبەندی پێنجەم، کۆی گشتی ژمارەی یارییە فەرمییەکان لەگەڵ یانەی وەرزشی ئەمانەی بەغدا بریتییە لە ١٠٣ یاری، بە ٣٨ یاری گۆڵخاوێنی، بووە خاوەنی ژمارەپێوانەیی زۆرترین گۆڵخاوێنی لەمێژووی یانەکە”
- امانة بغداد ٢٠٢٠ \ ٢٠٢٣
”دوای ئەوەی لە هەولێری بەژدار لە ئاسیا و عێڕاق دوور خرایەوە و چووە خولی کوردستان، زۆرینەی ڕایەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون ژیانی وەرزشی ئەو کۆتایی هات، وەلێ دوای وەرزێک دابڕان، دەستپێکی لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغدا وەک تەقینەوەی بۆمبێک بوو لەشەقامی وەرزشی وڵات، هەشت هەفتە لەباشترینی پێکهاتەی هەفتانەی خول بوو، خەڵاتی باشترین یاریزانی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ خولی لەلایەن کەناڵی العراقية الرياضية پێدرا. شەقامی وەرزشی و ڕاگەیاندنکاران کۆک بوون لەسەر گەڕانەوەی سەرهەنگ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق. بەرنامەی تایبەتی تەلەفیزیۆنی و لێدوانەکان دەربارەی ئەو پرسە ئەرشیف کراون، بەڕێوبەرایەتی لە هەوڵی دانانی بەشێکە بۆیان”
ژمارەپێوانەییەکی مێژوویی لە خولی عێڕاق
لە مێژووی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراقدا، کە لە وەرزی (١٩٧٤-١٩٧٥)ـەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستا هیچ یانەیەک نەیتوانیوە بگاتە ئەو ژمارە پێوانەییەی کە یانەی وەرزشی هەولێر تۆماری کردووە. لە وەرزی (٢٠٠٩-٢٠١٠)، سەرهەنگ موحسین و هاوڕێیانی لە پێکهاتەی یانەی هەولێر، توانیان بۆ ماوەی ١٣ یاری و ١١ خولەک (بە یەکبەدوای یەک) تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی ڕابگرن (Clean Sheet). بەمەش ژمارە پێوانەیی پێشووی یانەی نەجەفیان شکاند و مێژوویەکی نوێیان بۆ قەڵا و منارە تۆمار کرد کە تا ئەمڕۆش وەک بەرزترین ژمارە ماوەتەوە.
13
11
خولەک
یاری
هەڵبژاردەکانی عێڕاق
بەم نزیکانە بەشی تایبەت بە هەڵبژاردەکان دادەنرێت، لاوان و ئۆڵمپی و نیشتمانی. لەڕێگەی نامەناردنی خوارەوە ببە بەشێک لە زانیارییەکان




جامی الخليج هەژدە
بەم زووانە زانیارییەکان بەردەست دەبێ
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق
پێشکەشکردنی زانیاری و ئەنجامی یارییەکان بۆ گۆڵپارێزی تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
زانیاری دەربارەی هەڵبژاردەکانی عێڕاق
کورتەیەک
هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق:
- پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی، لە وڵاتی یابان.
- پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان، لەندەن.
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق:
- لە وەرزی ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق بەژداری کرد لە چەند یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی.
- پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.
- جامی ئێڵ جی لەوڵاتی ئوردەن.
- پاڵەوانییەتی خەلیجی ١٨ی وڵاتی ئیماڕات.
- جامی شای تایلەند.
- دواین بانگهێشت کردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق، ساڵی ٢٠١٠ بوو، بۆ دوو یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیا لەوڵاتی سعودیا و هەڵبژرادەی کۆریای باشوور لەکۆریا.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق: لەساڵی ٢٠١٠ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین بەژدار بوو، بەر لەوەش لە پاڵەوانیەتی ئەسیاد دەوحە بەژداری کرد و مەدالیای زیوی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق بەدەستهێنا.
- پاڵاوتنی ئۆڵمپیاد پەکین.
- ئۆڵمپیادی دەوحەی، بطولة اسياد دوحة


ڕکابەرییەکە وەک جاری جاران درێژەی هەیە، منی ئەمڕۆ لەدژی منی دوێنێ
سەرهەنگ موحسین
جلال عبدالرحمن
گۆڵپارێزی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەکانی عێڕاق و
ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق لە ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧


متمانەیەک لەسەروو بەربەستەکان؛ چیرۆکی گەیشتن بە هەڵبژاردەی نیشتمانی.
خودا خاوەنی بوون و نەبوون، ڕوودان و ڕوونەدانەکانە؛ لەو نێوەندەشدا کەسەکان و شتەکان تەنها هۆکار بوون. چیرۆکی من و هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یاریی نێوان "مینا و هەولێر" لە شاری بەسڕا دەستی پێکرد. ئەو کات جەلال عەبدولڕەحمان، ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە بینەری یارییەکە بوو و ئاستی من سەرنجی ڕاکێشا. هەر دوای یارییەکە و لەگەڵ بەڕێکەوتنی پاسی یانەی هەولێر بەرەو شارەکەمان، جەلال عەبدولڕەحمان پەیوەندییەکی خێرا بە "عەبدولخالق"ی سەرۆک شاندی ئەوسای یانەی هەولێرەوە کرد و پێی ڕاگەیاند کە سەرهەنگ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەوێت.
لەو ساتەدا، کەیفی عەبدولڕەحمانی یاریزانی ئەوکاتی هەولێر کە لە ڕیزەکانی پێشەوەی پاسەکە دانیشتبوو، بە کەیفخۆشییەکی زۆرەوە منی بانگ کرد بۆ ئەوەی ئەو موژدە گەورەیەم پێ بدات. کاتێک نزیک بوومەوە، گوێبیستی قسەکانی ناو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووم؛ سەرۆک شاند لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕاهێنەرەکەی دەگوت: "ئەو تەنیا چەند یارییەکە یاری دەکات، هێشتا بچووکە و گۆڵپارێزی لەو گەورەترمان هەیە بانگهێشتی بکەیت". بەڵام ڕاهێنەر جەلال عەبدولڕەحمان بڕیارەکەی نەگۆڕی و پێداگربوو لەسەر بانگهێشتکردنم.
دواجار، بەو متمانەیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق کرام و شەرەفی بەشداریکردنم لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، پاڵەوانییەتی ئێڵ جی، جامی خەلیجی ١٨ و چەندین یاریی دۆستانەی نێودەوڵەتیم پێ بڕا. دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی دۆستانەدا بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی دەرکەوتم، لە پێنج یاریی دواتریشدا بەسەرەکی یارییم کرد. لەو ماوەیەدا، دیسان جەلال عەبدولڕەحمان وەک کەسایەتییەکی خاوەن بڕیار، دژ بە هەموو ئەو هەوڵانە وەستایەوە کە بۆ دوورخستنەوە یان یەدەگخستنی من دەدران؛ ئەو تا ئەو ساتەی ڕاهێنەر بوو، پێداگری لەسەر مانەوەی من کرد. دەرەنجامی ئەو متمانەیەش ئەوە بوو کە هەڵبژاردەکە پاڵاوتنەکانی تێپەڕاند و گەیشتە کۆتاییەکانی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.
ئەم هەڵوێستەی ڕاهێنەر جەلال، وایکرد ببێتە کەسایەتییەکی زۆر گرنگ و کاریگەر لە ژیانی وەرزشی مندا. شایەنی باسە، ناوی ئەو ڕۆژنامانە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی یەدەگخستنی منیان دەدا، لەگەڵ هۆکاری هەوڵەکانیان، وەک بەشێک لە مێژووی ئەو قۆناغە بەتەواوی ئەرشیف کراون.
نامەیەک بەجێبهێڵە
بەخێربێی بۆ پەیوەندیگرتن بەمنەوە.