850 یاری بۆ پیاوان و 304 یاریش بۆ ژنان ئه‌نجامدران:
ژماره‌ی ئه‌و یاریه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى یه‌كه‌مى ووڵاتان له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجامیاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر واته (ساڵی 2008) دا كه‌مبونه‌وه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه بینى كه‌له‌ساڵی 2009 كۆی ئه‌و یاریه‌یانه‌ى كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى پیاوان ئه‌نجامیاندا (850) یاری و كۆی ئه‌و یاریانه‌ش كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى ژنان ئه‌نجامیاندا ته‌نها (304) یاری بوو، هۆكاری ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ش له‌ئه‌نجامدانى یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و ساڵه‌ی ده‌كه‌وێته پێش ساڵی به‌رێوه‌چوونى مۆندیال هه‌میشه كه‌متر یاری ده‌كرێن ، له‌به‌رئه‌وه‌ى قۆناغه كۆتاییه‌كانى پاڵاوتنى مۆندیال ده‌مێنێته‌وه كه‌به‌رنامه‌ى ئه‌و یاریانه‌ش كه‌متره به‌به‌راورد به‌قۆناغه سه‌ره‌تاكان ، بۆنمونه له‌ته‌واوى یاریه‌كانى پاڵاوتندا به‌گشتی له‌ساڵی 2008 دا (425) یاریان ئه‌نجامدا به‌ڵام له‌ساڵی 2009 دا ته‌نها (332) یاری له‌كاروانى یاریه‌كانى پاڵاوتندا كراون.
هه‌روه‌ها چوار هه‌ڵبژارده‌ى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندی جیهانى له‌سالًی 2009 دا تاڵاوى دۆراندنیان نه‌چێشت و هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانى (پورتوگال و هۆڵه‌ندا و نه‌یجیریا و كۆت دیڤوار) هیچ یاریه‌كیان نه‌دۆراند و كه‌ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رای قورسی یاریه‌كانى پاڵاوتن هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆئه‌وه‌ى تیپه‌كانیان بگه‌یه‌ننه كۆتایه‌كانى مۆندیالی (ئه‌فریقیای باشور 2010) ، له‌هه‌مانكاتدا ده‌كه‌وتن و لێهاتووی (هه‌ڵبژاده‌ى ئیسپانیا)مان بینى كه‌توانى له (35) یاریدا بردنه‌وه تۆماربكات تائه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامێكی چاوه‌رواننه‌كراودا له‌جامی كیشوره‌كاندا لێی برده‌وه .
له‌ساڵی رابردوودا (178) تیپی هه‌ڵبژارده‌كانى پیاوان له‌و (208) ووڵاته‌ى كه‌ئه‌ندامى سه‌ره‌كین له FIFAلانى كه‌م یاریه‌كى ره‌سمیان ئه‌نجامداوه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها (84) هه‌ڵبژارده‌ى ژنان توانیویانه له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مدا یاریه‌كى ره‌سمى ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى فنله‌ندا كه( 20) یاریان كردووه زۆرترین یاریان له‌و ساڵه‌دا كردووه به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پشكی یاریكردنى سالًی 2009 یان به‌رده‌كه‌وێت و دواى ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له‌هه‌ڵبژارده‌كانى ژنانى (چین و هۆڵه‌ندا) به‌پله‌ى دووه‌م دێن به‌ئه‌نجامدانى (19) یاری و ریژه‌ى یاریكردنى هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆ پیاوان 9،6 و بۆ ژنانیش 7،2 بوو ئه‌مه‌ش كه‌مبونه‌وه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه بینی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2008 .
هه‌روه‌ها وه‌كو چاوه‌روان ده‌كرا ئه‌و یاریه‌ى كه‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى (به‌رازیل و ئیتاڵیا) كه‌له‌جامی كیشوره‌كاندا به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه زۆرترین خاڵی ریزبه‌ندی جیهانى پێدرا كه‌به‌بردنه‌وه‌ى به‌رازیل به‌ئه‌نجامى (3 × سفر) گۆل كۆتایی هات ، له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر ئاستى یاریه‌كانی ژنانیشدا ئه‌و یاریه دۆستانه‌یه‌ى كه‌هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا له‌هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌ڵمانیایان به‌ئه‌نجامى (1 ×سفر) گۆڵ برده‌وه زۆرترین خاڵی فیفای وه‌رگرت له‌رِووى به‌هێزی یاریه‌كه‌وه .
داتاكانى یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى ساڵی 2009
به‌گشتى كۆی ژماره‌ی ئه‌و یاریانه‌ى كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى جیهان له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجامیاندا گه‌یشته (1154) یاری له‌سه‌ر ئاستى (ژنان و پیاوان) ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى كه‌عاشقی تۆپی پێ و داتاكانى په‌یوه‌ستن به‌و یاریه‌وه كه‌مێك گرنگه و دیارترین ژماره‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو.
پیاوان //
(850) - كۆی ئه‌و یاریه نێوده‌وڵه‌تیانه‌بوو كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى پیاوان له‌ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیاندا و ئه‌م رێژه‌یه‌ش (210) یاری كه‌متر بوو له‌كۆی ئه‌و یاریانه‌ى كه هه‌ڵبژارده‌كان له‌سالًی 2008 دا ئه‌نجامیانداوه .
(442) - ژماره‌ى ئه‌و یاریه دۆستانه‌یه بوو كه‌هه‌ڵبژارده‌كان ئه‌نجامیاندا، ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیاتره له‌و یاریه دۆستانانه‌ى كه‌له‌ساڵی 2008 دا ئه‌نجامدران كه (332) یاری بوو.
(178) - ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانى پیاوانى ئه‌و وڵاتانه بوو كه‌ئه‌ندامن له FIFAكه‌لانى كه‌م یاریه‌كى ره‌سمیان كردووه له‌ساڵی 2009 دا ، له‌م رِوه‌وه كیشوره‌ی ئه‌وروپا زۆرترین یاری تێداكراوه كه (238) یاری بووه و له‌دواى ئه‌ویش كیشوه‌ری ئاسیا پله‌ى دووه‌مى گرتووه كه (181) یاری تیادا كراوه و كیشوه‌ری ئه‌فریقیاش به‌ئه‌نجامدانى (159) یاری پله‌ى سێیه‌می گرتووه .
(141) - ژماره‌ى ئه‌و یاریه نێوده‌وڵه‌تیانه بووه كه‌دوو هه‌ڵبژارده‌ى پیاوانى دوو كیشوه‌ری جیاوازى به‌یه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه .
(35)- ژماره‌ی بردنه‌وه‌كانى ئه‌و یاریانه بوو كه‌هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی پیاوانى ئیسپانیاى پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌بێ دۆراندن ده‌ستبه‌ریان كرد تائه‌وه‌ى كه‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مریكا له‌جامی كیشوره‌كان لێی برده‌وه .
(24) - ژماره‌ى ئه‌و یاریانه‌بوون كه‌هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى (هیندۆراس و ئه‌مریكا) ئه‌نجامیاندا كه‌زۆرترین رێژه‌ی یاریكردنى هه‌ڵبژارده‌كانى پیاوان بوو له‌ساڵی رابردوودا ئه‌نجامدرابێت ، به‌ڵام ژماره‌ی پێوانه‌یی تائه‌مرۆش به‌ناوى هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى (ئه‌مریكا و به‌حره‌ین) ه‌وه‌یه كه‌له‌ساڵانى (1993 و 2004) دا (33) یاریان كردووه .
(12) - ژماره‌ى تۆماركردنى زۆرترین گۆڵ بووه كه‌له‌یاریه‌كى نێوده‌وڵه‌تی پیاواندا تۆماركراوه له‌ساڵی 2009، ئه‌ویش له‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى (هۆنگ كۆنگ و گوام) دابوو كه هه‌ڵبژارده‌ى هۆنگ كۆنگ به‌ئه‌نجامى (12 ×سفر) گۆڵ یاریه‌كه‌ى برده‌وه .
(4) - ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و ووڵاتانه بوو كه‌له‌ریزى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندی جیهانى FIFA دان و له‌ساڵی 2009 دا دووچاری دۆراندن نه‌بونه‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له‌هه‌ڵبژارده‌كانى (پورتوگال و هۆڵه‌ندا و نه‌یجیریا و كۆت دیڤوار) بوون كه‌ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆكاری سه‌ره‌كى ئه‌و تیپانه بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیالی داهاتوو .
(+) بۆ هه‌ڵبژارده‌ى پیاوانى به‌رازیل به‌بۆنه‌ى هاتنه‌پێشه‌وه و گرتنى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندی جیهانى FIFA دوایئه‌وه‌ى توانیان زۆرترین خاڵ كۆبكه‌نه‌وه دواى بردنه‌وه‌یان به‌ئه‌نجامی (3 × سفر) گۆڵ له‌هه‌لبژارده‌ى ئیتاڵیاى پاڵه‌وانى مۆندیالی رابردوو له‌یاریه‌كانى پاڵه‌وانێتی جامی كیشوره‌كاندا .
ژنان //
(304) - كۆی ئه‌و یاریه نێو ده‌وڵه‌تیانه بوو كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى ژنان له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجامیاندا .
(194) - ژماره‌ی ئه‌نجامدانى ئه‌و یاریه دۆستانانه بوو كه‌هه‌ڵبژارده‌كانى ژنان له‌سالًی رابردوو ئه‌نجامیاندا و یاریه‌كانى تریش له‌چوارچێوه‌ى جامی ئه‌وروپای ژنانى (فنله‌ندا 2009) و پاڵاوتنى مۆندیالی ژنانى (2011) ئه‌نجامدراون .
(84) - ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانى ژنانى ئه‌و وڵاتانه بوو كه‌ئه‌ندامن له FIFAكه‌لانى كه‌م یاریه‌كى ره‌سمیان كردووه له‌ساڵی 2009 دا ، له‌م رِوه‌وه كیشوره‌ی ئه‌وروپا زۆرترین یاری تێداكراوه كه (181) یاری بووه و له‌دواى ئه‌ویش كیشوه‌ری ئاسیا پله‌ى دووه‌مى گرتووه كه (47) یاری تیادا كراوه و كیشوه‌ری ئه‌مریكاى باشوریش به‌ئه‌نجامدانى (12) یاری پله‌ى سێیه‌می گرتووه .
(55) - ژماره‌ى ئه‌و یاریه نێوده‌وڵه‌تیانه بووه كه‌دوو هه‌ڵبژارده‌ى ژنان له دوو كیشوه‌ری جیاوازدا به‌یه‌كه‌وه یاریان كردووه.
(20) - ژماره‌ى ئه‌و یاریانه‌بوون كه‌هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى (فنله‌ندا) ئه‌نجامیدا كه‌زۆرترین رێژه‌ی یاریكردنى هه‌ڵبژارده‌كان بوو له‌ساڵی رابردوودا ، دوایئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى (هۆڵه‌ندا و چین) به‌پله‌ى دووه‌م دێن كه (19) یاریان كردووه.
(15)- ژماره‌ى تۆماركردنى زۆرترین گۆڵ بووه كه‌له‌یاریه‌كى نێوده‌وڵه‌تی ژناندا ، دوایئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك توانى (15) جار گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ى (جۆرجیا) بهه‌ژێنێت و ئه‌و یاریه‌ش بوو به‌پرِگۆلًترین یاری ژنان كه‌له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجامدرابێت.
(+) بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ى گرتنى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندی جیهانى FIFA دوایئه‌وه‌ى توانیان زۆرترین خاڵ كۆبكه‌نه‌وه دواى بردنه‌وه‌یان به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌ڵمانیا له‌و یاریه دۆستانه‌یه‌ى كه‌له‌ئه‌ڵمانیا سازكرا .