له هه‌واڵێكی "ڕووداونێت"ــدا هاتووه: (ماوه‌ی 540 خوله‌كه گۆڵی هه‌ولێر خاوێنه له‌ماوه 6 یارییدا، گوایه 4 یاریی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی و 2 یاریش له‌لایه‌ن سه‌رهه‌نگ موحسینه‌وه پارێزگاری كراوه،) له‌ڕاستیدا سه‌رهه‌نگ 4 یاری ئه‌نجامداوه و ئه‌حمه‌د 2 یاری، بۆیه به‌چاكمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بكه‌ین.
هه‌واڵه‌كه دوای ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه:
ماوه‌ی 540 خوله‌كه گۆڵی هه‌ولێر خاوێنه له دوای شه‌ش گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر تاكه یانه‌ی خوله‌كه‌یه گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی ماوه‌ته‌وه. یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕی شه‌شه‌می خوله‌كه‌ی به بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی باشوور 3-0 كۆتایی پێهێنا و به‌مه‌ش به 18 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت. دوای ئه‌و بردنه‌وه‌یه گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابردووی خوله‌كه به خاوێنی ماوه‌ته‌وه له ماوه‌ی 540 خوله‌كی به دوای یه‌كدا و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه یانه‌كه ده‌توانێ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌مساڵدا تۆماری بكات. ئه‌و 6 یارییه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامی داون، 4 یارییان گۆڵی تیپه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌نگ موحسین و 2 یارییان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لییه‌وه پارێزراوه و به‌مه‌ش هه‌ردوو گۆڵچی بوونی خۆیان له نێو ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌دا سه‌لماندووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ |