زوربه‌مان به‌یانه‌ى هه‌ولێر و یاریه‌كانى وده‌ره‌نجامه‌كانى ئاشناین، كه‌تیپێكی تۆكمه‌و دیارى كوردستانه و له‌ناویاندا كۆمه‌ڵێك یاریزان ده‌ناسین كه‌له‌و نێوه‌نده‌دا بونه‌ته هۆكاری ده‌سته‌به‌ركردنى چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی پربه‌ها بۆ ره‌وشی وه‌رزشی كوردستان به‌گشتى و یانه‌ى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى و له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ش كاپتنى تیپه‌كه‌یه كه (كاپتن رافید به‌دره‌دین) ه ، ئه‌و ناوێكی دیار و ناسراوى سه‌ر گۆره‌پانى تۆپی پێی كوردستانه، ئه‌و یه‌كه‌م كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی كوردستان بووه، ئه‌و به‌هۆی لێهاتووی و ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ى كه‌هه‌یه‌تى توانیویه‌تى بگاته ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی عێراق و له‌گه‌ڵیدا به‌شداری چه‌ندین یاری نێوده‌وڵه‌تى كردووه، ئه‌و كوره هه‌ولێریه‌كى به‌ئه‌مه‌كى شاره‌كه‌یه‌تى وهه‌موو هه‌وڵ وپه‌رۆشیه‌كانى به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنى تۆپی پێی هه‌ولێر و كوردستانه، ئه‌و له‌ئه‌مرۆدا كاپتنى به‌ناوباگترین و به‌هێزترین یانه‌ى تۆپی پێی عێراقه.... ئه‌و یاریزانه ئاستبه‌رزه كورده‌ى كه‌تائێستا سه‌ركردایه‌تى تیپه‌كه‌ى كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى سێ خولی رابردووى یانه‌كانى عێراق میوانى ئه‌مجاره‌ی گۆڤاره‌كه‌مانه و هه‌رچه‌نده به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌مه‌شق و یاریه‌كانى تیپه‌كه‌یه‌وه كه‌متر بواری هه‌بوو به‌ڵام هه‌رچۆنێك بوو ئه‌و هه‌له‌مان ره‌خساند بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵدا سازبكه‌ین كه‌ئه‌مه‌ى خواره‌وه كورته‌ى پرسیاره‌كانى زنار و وه‌ڵامه‌كانى (كاپتن رافید)ه .
زنار // هه‌موومان به‌ناوى رافید به‌دره‌دین ئاشناین ، به‌ڵام بازیاتر خۆی بناسێتێت؟ كاپتن رافید :ناوى ته‌واوم (رافید به‌دره‌دین ئه‌حمه‌د) ه له‌دایكبووى شاری هه‌ولێری پایته‌ختم و ده‌رچووى سێیه‌مى ناوه‌ندیم و له‌ئیستاشدا دانیشتووی (گه‌ره‌كی شۆرِش)م له‌هه‌ولێر .
زنار // رافید چۆن باس له منداڵی خۆی ده‌كات ؟ كاپتن رافید :گه‌ر باس له منداڵی خۆم بكه‌م ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه و له‌و كاته‌وه‌ى كه‌خۆم ناسیوه خولیای وه‌رزش بووم به‌تایبه‌تى یاری تۆپی پێ .
زنار // سه‌ره‌تاى تیًكه‌ڵبوونت له‌گه‌ڵ تۆپێ پێدا چۆن بووه ؟ كاپتن رافید : بێگومان منیش وه‌كو هه‌موو یاریزانانى دیكه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم و ئاشنابووم به‌یاری تۆپی پێ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى قوتابخانه و چالاكی قوتابخانه‌كان .
زنار // ئه‌و كه‌س و رٍِاهێنه‌رانه‌ى تا ئه‌مرِۆ سه‌رپه‌رشتیان كردوویت ؟ كاپتن رافید :تائێستا له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند راهێنه‌رێكی به‌رێز مه‌شق و راهێنانم كردووه ، سه‌ره‌تا مامۆستا(دڵشاد ێاڵح) راهێنه‌رم بووه و دواتریش (كاك عه‌بدوڵڵا مه‌حمود) و دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (ێاڵح رازی و یه‌حیا عه‌لوان) و تاده‌گاته (سائیر ئه‌حمه‌د) كه‌تائه‌مرۆ دوا راهێنه‌رمه .
زنار // یه‌كه‌مجار كێ تۆی بۆ هه‌ڵبژارده عێراق ده‌ستنیشانكرد؟ كاپتن رافید : بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2004 له‌لایه‌ن چه‌ند راهێنه‌رێكی لێهاتووی عێراقی كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه سه‌رپشككرابوون ده‌ستنیشانكرام و بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كرام .
زنار // یه‌كه‌م یاری نێو ده‌وڵه‌تى كه ئه‌نجامتداوه كه‌ی بووه ؟ كاپتن رافید : یه‌كه‌م یاری نێو ده‌وڵه‌تى كه‌ئه‌نجامم داوه له‌ساڵی 2004 بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی ئێران .
زنار // چه‌ند یاری نێوده‌وڵه‌تیت ئه‌نجامداوه ؟ كاپتن رافید : تائێستا له (27) یاری نێوده‌وڵه‌تیدا درێسی هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراقم پۆشیوه و یاریم كردووه .
زنار // به‌هێزترین یاری كه ئه‌نجامت داوه ؟ كاپتن رافید :به‌هێزترین یاری نێوده‌وڵه‌تى كه‌ئه‌نجامم دابێت ، ئه‌و یاریه بوو كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگواى ئه‌نجاممان دا و توانیم ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م .
زنار // گرنگترین ئه‌و خول و پاڵه‌وانیًَتیانه‌ى به‌شداریت تێداكردووه ؟ كاپتن رافید : به‌شداری چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتی ناوچه‌یی و ده‌ره‌كیم كردووه كه‌گرنترینیان (یاریه‌كانى پاڵاوتنى كاسی ووڵاتانى ئاسیای 2004 ) و هه‌روه‌ها یاریه‌كانى جامی ووڵاتانى ئاسیا له‌چین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر دوو ساڵ به‌شداری یاریه‌كانى جامی یه‌كێتی ئاسیا و به‌شداری یاریه‌كانى خولی یانه‌كانى عه‌ره‌بم كردووه .
زنار // پێشئه‌وه‌ى له‌تیپی یانه‌ى هه‌ولێر یاری بكه‌یت پێشتر له‌كام تیپ و یانه‌دا یاریت كردووه ؟ كاپتن رافید :پێشئه‌وه‌ى بێمه ریزى یانه‌ى هه‌ولێر پیش‌تر له‌یانه‌ى (توركومان) یاریم كردووه .
زنار // له‌كه‌یه‌وه وه‌ك كاپتنى یانه‌ى هه‌ولێر خزمه‌ت ده‌كه‌ی ؟ كاپتن رافید : ماوه‌ى ده ساڵ ده‌بێت كه‌وه‌ك كاپتنى یانه‌ى وه‌رزشی هه‌ولێر خزمه‌ت ده‌كه‌م و توانیومانى به‌هه‌موومان شوناسی وه‌رزشی كوردی له‌ناو عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ش بانسێنین.
زنار // له كاتێكدا كه یانه‌ى هه‌ولێر پاڵه‌وانى سێ وه‌رزی تۆپی پێی خولی عێراقه پێتوایه ئه‌مساڵیش بتوانێت به‌رگرى له نازناوه‌كه‌ى بكات . كاپتن رافید : هه‌رچه‌نده له‌پێكهاته‌ى تیپی ئه‌مساڵدا هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌كه‌مان ئاماده‌یی ته‌واوى هه‌یه و توانای به‌ده‌ستهێنانى ناوناوى خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی هه‌یه .
زنار // له ئه‌مرِۆدا یانه‌ى هه‌ولێر پرِاوپرِ بووه له یاریزانى عه‌ره‌ب هه‌ستى كاپتن رافید چیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ؟ كاپتن رافید : ئه‌و پرسیاره هه‌ردوو لایه‌نى (ئیجابی و سلبی) هه‌یه ، لایه‌نى سلبی ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه‌یاریزانانى كورد كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون له‌یاریه‌كاندا ، و لایه‌نى ئیجابی ئه‌و دیاریده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌بونى یاریزانانى بێگانه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ركردنى نازناوى خولی عێراق و به‌شداریكردنمانه له‌یاریه‌كانى كاسی یه‌كێتى ئاسیا، ئیدی ئه‌وه دنیای پیشه‌گه‌ریه له‌تۆپی پێدا .
زنار // ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر رِووپه‌ری میدیا و رۆژنامه وه‌رزشیه‌كاندا زۆركه‌م ده‌رده‌كه‌ویت ؟ كاپتن رافید : زۆر سه‌رقاڵین له‌یانه‌دا، زیاتر له‌به‌ر مه‌شقی رۆژانه‌ی به‌رده‌وام و سه‌فه‌ركردنم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا به‌تایبه‌تى كه‌ئێستا یاریه‌كانى خولی نایابی عێراق ده‌ستپێكردووه .
زنار // رِات چیه له‌سه‌ر خولی كوردستان به‌تایبه‌تى كه دووساڵه تیپی یانه‌ى بروسك ده‌بێته پاڵه‌وانى خولی كوردستان ؟ كاپتن رافید : خۆشبه‌ختانه ساڵ له‌دواى سالًَ خولی كوردستان هه‌نگاوى باشتر ده‌نێت و به‌ره‌و پێش ده‌چێت و مایه‌ى خۆشحاڵیه به‌راستى كه‌تیپێكی وه‌كو یانه‌ى بروسك سه‌ره‌رای بونى چه‌ندین تیپی تر له‌گۆره‌پانى خولی كوردستاندا پاڵه‌وانى دوو وه‌رزی رابردووه، به‌مه‌ش سه‌لماندیان كه‌یانه‌ى بروسك یه‌كێكه له‌یانه به‌تواناكانى كوردستان .
زنار // به كێ سه‌رسامیت و ده‌ته‌وێت بگه‌یته ئاستى كێ ؟ كاپتن رافید : به‌حوكمى شوێنی یاریكردنم وه‌ك یاریزانى به‌رگریكار ، هه‌ربۆیه زۆر سه‌رسامى (كافۆ) ی یاریزانى به‌رازیلی بووم.
زنار // ئه‌و نازناوه‌ى كه شانازی پێوه ده‌كه‌یت ؟ كاپتن رافید : به‌ده‌ستهێنانى پاڵه‌وانى سێ وه‌رزی رابردووى خولی عێراق گه‌وره‌ترین ئه‌و نازناوه‌یه كه‌شانازی پێوه‌ده‌كه‌م .
زنار // كاپتن رافید په‌یوه‌ندى نێوان خۆی و یانه‌ى هه‌ولێر چۆن وه‌سف ده‌كات ؟ كاپتن رافید : له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێردا په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر به‌هێزمان هه‌یه و هیچ كیشه‌یه‌كم نیه .
زنار // ئاینده‌ى تۆپی پێی یانه‌ى هه‌ولێر و كوردستان چۆن ده‌بینیت ؟ كاپتن رافید : ئاینده‌ى تۆپی پێی كوردستان و یانه‌ى هه‌ولێر به‌رِوونى ده‌بینم و ئیشاڵڵا ئاینده‌یه‌كى گه‌ش چاوه‌رێمان ده‌كات .
زنار // له‌ئه‌مرۆدا یانه‌ى هه‌ولێر وه‌ك شوناسێكی وه‌رزشی كوردی سه‌یر ده‌كرێت ، و له‌خولی رابردووى جامی یه‌كێتى ئاسیادا هه‌نگاوى زۆرباشی نا به‌ڵام دواتر له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى كوێت وه‌ستا ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌نجامه باشه‌كان و دۆراندنه‌كه‌ى ناو هه‌ولێر ده‌ڵێی چی ؟ كاپتن رافید : ده‌توانم بڵێم كه‌ساڵی رابردوو ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و گرنگمان هه‌بوو هه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌م له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا، له‌یاریه‌كانى جامی یه‌كێتى ئاسیادا توانیمان چه‌ند قۆناغێكی گرنگ ببرِن و گه‌یشتینه قۆناغی هه‌شته‌مى ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ى یانه‌كانى ئاسیا و په‌له‌كردنى یاریزانانى هه‌ولێر و له‌ده‌ستدانى چه‌ندین هه‌لی ئاسان نه‌بوایا ده‌مانتوانى ئه‌و قۆناغه زۆر به‌ئاسانی ببرین،به‌ڵام له‌و یاریه‌دا چانس یاوه‌رمان نه‌بوو، به‌گشتی ئه‌نجامه‌كانمان له‌ساڵی رابردوودا بۆ یانه‌ى هه‌ولێر و جه‌ماوه‌ره به‌وه‌فاكه‌ى یه‌كه‌مجار بوو و شتێكی نوێ بوو، هه‌روه‌ها توانیمان گه‌مارۆی وه‌رزشی له‌سه‌ر عێراق بشكێنین، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و گرنگ بوو .
زنار // تائێستا بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بانگهێشت كراویت ، ئایا هه‌ستى رافید به‌دره‌دین چیه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ؟ كاپتن رافید : سه‌ره‌تا له‌ساڵی (2004 و 2005) به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دوو یاری دۆستانه به‌ناوى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه‌وه له كۆریا بانگهێشتكرام و له‌هه‌ردوو یاریه‌كه‌شدا وه‌ك كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له‌و دوویاریه‌دا یاریم كردووه ، ئه‌مه‌ش بۆ من شانازیه‌كى گه‌وره‌یه كه‌ببمه یه‌كه‌م كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پیی كوردستان ، بێگومان بۆئێمه‌ى میلله‌تى كورد بونى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان خونی هه‌موومانه.
زنار // له‌ئه‌مرۆدا كوردستان بووه‌ته ده‌روازه و گۆره‌پانى چه‌ندین چالاكی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تى ، تۆ ئه‌م هه‌نگاوه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ كاپتن رافید : بێگومان بزاڤی وه‌رزشی له‌كوردستاندا پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بونى فره‌چالاكی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تى له‌خزمه‌تكردنى وه‌رزشى ووڵاته‌كه‌ماندایه و ده‌بێته هۆی ناساندنى كوردستان به‌دونیا.
زنار // ئاستى یاری تۆپی پێ له كوردستاندا چۆن ده‌بینیت ؟ كاپتن رافید : زۆرباشه و رۆژله‌دواى رۆژ زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت .
زنار // به‌رِای تۆ چی بكرێت بۆ زیاتر باشكردنى تۆپی پێ له كوردستاندا ؟ كاپتن رافید : زۆر گرنگه بۆزیاتر باشتركردنى روشی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێك بنێین ، له‌وانه ناردنى راهێنه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و كردنه‌وه‌ى قوتابخانه و فێرگه‌ى نمونه‌یی بۆ فێركردنى یاریزانان به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمى و زانستى .
زنار // خۆشترین كاتى وه‌رزشیت ؟ كاپتن رافید : هیچ كات ئه‌و ساتانه‌ى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولی نایابی عێراقم بیرناچیته‌وه كه‌خۆشترین كاتى وه‌رزشی له‌لای من.
زنار // - ئه‌ى ناخۆشترین ساتى وه‌رزشیت ؟ كاپتن رافید : بێگومان نه‌ك هه‌ر بۆمن به‌ڵكو بۆ زوربه‌مان دۆراندنمان به‌یانه‌ى (كۆێتى كوێت) له‌ناو یاریگا و جه‌ماوه‌ری خۆمان ناخۆشترین كاتی وه‌رزشیه .
زنار // - خه‌ونێكى وه‌رزشی رافید كه هاتۆته دی ؟ كاپتن رافید : ده‌توانم بڵێم یاریریكردنم له‌ریزى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان و عێراق خه‌ونى وه‌رزشی منى به‌دی هێناوه .
زنار // - ئه‌ى ئه‌و خه‌ونه‌ى كه نه‌هاتۆته دی ؟ كاپتن رافید : به‌ده‌سنه‌هێنانى نازناوى پاڵه‌وانێتیه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ، به‌ڵام ئیشاڵڵا ئه‌وه‌ش ده‌بێت .
زنار // خه‌ونى ئێستای كاكه رافید ؟ كاپتن رافید : له‌ئێستادا خه‌ون به‌زیاتر به‌ره‌و پێشچونى ره‌وشی وه‌رزش و تۆپی پیی كوردستان ده‌بینم.
زنار // ئه‌گه‌ر چه‌پكه گه‌ڵێكت پێ بێت پێشكه‌شی كێی ده‌كه‌یت ؟ كاپتن رافید : جوانترین چه‌پكه گوڵی رازاوه پێشكه‌شی به‌هانده‌ران و لایه‌نگرانى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌م .
زنار // ئه‌ى ئه‌گه‌ر كارتێكى سورت به‌ده‌سته‌وه بێت به‌رِووى كێدا به‌رزی ده‌كه‌یه‌وه ؟ كاپتن رافید : به‌رِووی ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه كه‌ناحه‌زی یانه‌ى هه‌ولێرن و یانه‌ى هه‌ولێریان خۆشناوێت .
زنار // بیره‌وه‌ریه‌كى وه‌رزشی كه له بیرت بێت ؟ كاپتن رافید : هیچی وام له‌بیر نیه به‌ڵام ئه‌و ساڵه‌ى كه‌بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك چاكترین یاریزانى كوردستان ده‌ستنیشانكرام له‌لای من بیره‌وره‌یه‌كى خۆشه .
زنار // به كورتى رِات چیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ووشانه ؟ - یانه‌ى هه‌ولێر // ماڵی دووه‌ممه - كاپتنى // به‌رپرسیارێتی - سه‌رهه‌نگ موحسین // به‌تواناترین گۆڵچی - سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند // به‌رگریكارێكی به‌توانا - هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان // ئاواتى له‌میژینه‌مه .
زنار // وێرِای سه‌ركه‌وتنمان بۆ كاپتن رافید ...... دوا ووته‌ت بۆ گۆڤارى (زنار) كاپتن رافید : سوپاستان ده‌كه‌م و ئومێدی به‌ره‌وپێشچوونى گۆڤاره جوانه‌كه‌تان ده‌خوازم .
بۆ بینینی سه‌رنج و تێبینییه‌كان كلیكم لێ بكه |