یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراقی به‌به‌شداریكردن له‌جامی یانه‌كانی یه‌كێتی ئاسیا هیچ ئومێدێكی نه‌ما. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا مۆڵه‌تی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی له‌بڕیاری هه‌ڵ،ه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ درێژكرده‌وه بۆ ئه‌مڕۆ، تا هه‌لی به‌شداریكردن به‌هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو نه‌جه‌ف بدرێت له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا، به‌ڵام تا ئێستا لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی بڕیاری پاشگه‌زبونه‌وه‌ی نه‌داوه‌و هه‌ردوو یانه عێراقیه‌كه‌ش بێ ئومێد بوون. به‌پێی ووته‌ی عه‌بدولخال مه‌سعودی ئه‌مینداری دارایی یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق، پێناچێت لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له‌بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه بۆیه هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو نه‌جه‌ف ناتوانن به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بكه‌ن.
سه‌رچاوه كلیك بكه |