له‌میانی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، له‌جه‌وله‌ی دووه‌م دا یانه‌ی هه‌ولێری خاوه‌ن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو توانی سه‌ركه‌وتنی دووه‌م تۆمار بكات، كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ری یانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین بویه‌وه، به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر، گۆڵه‌كانی یارییه‌كه له ڕێگه‌ی یاریزانان ئیسماعیل بانگۆرا له گێمی یه‌كه‌م و هه‌ڵگورد مه‌لا مه‌حه‌مه‌د له گێمی دووه‌م تۆمار كران.
پێكهاته‌ی یارییه‌كه: گۆلچی: سه‌رهه‌نگ موحسین. به‌رگری: كامارا، ڕافد به‌دره‌دین، یاسر ڕه‌عد. ناوه‌ڕاست: سه‌هل نه‌عیم، حوسێن عه‌بدولواحید، وسام زه‌كی، هه‌ڵگورد مه‌لا مه‌حه‌مه‌د. هێرشبه‌ران: موسلیم موبارك، لوئه‌ی سه‌ڵاح. ئسماعیل به‌نگورا. |