له هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی نایابی عێراقی له تۆپی پێ، ئه‌مرۆ ئیواره یانه‌ی هه‌ولێر له‌نیو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی زاخۆی کرد. گیمی یه‌که‌می یاریه‌که به‌بێ گۆل کۆتایی پێهات، له گیمی دووه‌می یاریه‌که‌شدا هێرشبه‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر توانیان دیواری پۆڵاینی هێڵی به‌گری یانه‌ی زاخۆ تێك بشكێنن، تا له خوله‌کی 78 یاریزان موسلیم موباره‌ک گۆلی یه‌که‌می تۆمار کرد، پاش ئه‌م گۆله‌ش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد هه‌مان یاریزان له خوله‌کی 82 گۆلی دووه‌می یارییه‌که‌ی تۆمار کرد، دوای ئه‌م دوو گۆله‌ش یانه‌ی هه‌ولێر توانی 2 گۆلی تر تۆمار بکات له ریگه‌ی یاریزانان لوئه‌ی سه‌ڵاح له خوله‌کی 95 و هه‌لگورد مه‌لا له خوله‌کی 97، به‌م شیوه‌یه هه‌ولیر بوویه خاوه‌نی سێ خاڵی یارییه‌كه به چوار گۆڵی خاوێن.
سارا هه‌ولیری |