بەبێ ئامادەبوونى نوێنەرى هەریەک لە یانەکانى (سلێمانى ، هەولێر ، سیروانى نوێ و کەرکوک ) دوێنێ لەشارى بەغداد بەسەرپەرشتى لیژنەى کاتى تۆپى پێ ى عێراق ، تیروپشکى خولى نایابى عێراق بۆ وەرزى (2009 بۆ 2010) ڕاکێشرا . بۆ وەرزى ئەمساڵ تیپى (36) یانە لەو خولەدا یارییدەکەن و دابەش کراون بەسەر (2) گروپدا ( گروپی باکوور و گروپی باشوور ) و لە هەرکۆمەڵەیەکدا 18 یانە یاریدەکەن ، پێش ڕاکێشانى تیروپشکی خولى نایابی عێراق لیژنەى کاتى تۆپی پێی عێراق ڕێنماییەکانى خولەکەى دەرکرد : 1- لە هەر کۆمەڵەیەک دا (5) تیپى سەروى ڕیزبەندى سەردەکەون بۆ قۆناغى بژاردە کە یارییەکانى ئەم قۆناغە دواى یارییەکانى جامی جیهانى 2010 ئەنجام دەدرێت و (5) تیپى کۆتایی ڕیزبەندی دادەبەزن بۆ خولى پلە یەکی عێراق بۆ وەرزى داهاتوو . 2- هەر یانەیەک 2 یاریی یەکەمى خولەکە ئامادەنەبێت ڕاستەوخۆ دادەبەزێت بۆ خولى پلەیەک . 3- ئەو یاریزانانەى لە قۆناغی بەرایی پلەیەکدا (التمهیدیە) لەگەڵ هەریانەیەک بەشدارى کردووە دەتوانێت لە خولى نایابدا بچێتە یانەیەکى تر ، ئەمەش بەڕەزامەندى یانەکەى پێشووی . 4- هەر یانەیەک یاریگاى شیاوى نەبێت بۆ یارییکردن ئەبێت پێش دەستپێکردنى خولى نایاب یاریگاى یانەیەکى تر دیاریی بکات ئەگەر نا لیژنەى کاتى یاریگایەک بۆ ئەو یانەیە دیاریی دەکات . 5- دوا کات بۆ وەرگرتنى پێکهاتەى تیپەکان و بۆندی یاریزانە نوێیەکان ڕۆژى (30/12) دەبێت . هاوکات لیژنەى کاتى تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بەزووترین کات لە نامیلکەیەکدا یاسا و ڕێنمایی و سزاکانی دەخاتە بەردەست هەمووان و بەپێی بەرنامەى نوێی لیژنەکە وەرزی 2010 بۆ 2011 ژمارەی یانە بەشداربووەکان دەبێتە 26 یانە دەبێت و سەرکەوتوی خولی پلە یەکەکانیش سەردەکەوێن ، بۆ وەرزی 2011/2012 ـش ژمارەی یانە بەشدار بووەکان دەبێتە 20 یانە .
ئەنجامى تیروپشکی خولى نایابی عێراق : گروپی باکوور (ڕ) : 1- سلێمانى 2- دهۆک 3- پێرس 4- کەرکوک 5- هەولێر 6- سیروانى نوآ 7- زاخۆ 8- موسڵ 9- سامەڕرا 10- ڕومادی 11- دیالە 12- سەڵاحەدین 13- شەرگات 14- قووە جەویە 15- زەورا 16- بەغداد (ئەمانەى پێشوو) 17- مەسافی 18- کارەبا
گروپی باشوور (ب) : 1- نەجەف 2- کەربەلا 3- مینا ْ 4- سەماوە 5- ناسڕیە 6- میسان 7- نەوتی میسان 8- نەوت 9- نەوتی باشوور 10- دیوانیە 11- کوفە 12- تەڵەبە 13- شوڕتە 14- حدود 15- حەسەنەین 16- بەرید 17- سناعە 18- کەرخ
یارییەکانى هەفتەى یەکەمى خولەکە :
سلێمانى × مەسافی هەولێر × زاخۆ پێرس × دهۆک سیروانى نوآ × سەڵاحەدین قووە جەویە × زەورا ڕومادى × موسڵ شەرگات × بەغداد سامەڕرا × دیالە کارەبا × کەرکوک
گروپی باشوور (ب) :
نەوتى باشوور × دیوانیە میسان × نەوتى میسان تەڵەبە × مینا ْ بەرید × سەناعە شوڕتە × حدود نەجەف × کوفە ناسڕیە × کەرخ کەربەلا × نەوتی باشور _____________________ سهچاوه |