|
| شۆرِشى لاسایى كردنه‌وه [11/2/2010] |
|
|
|
 |
| پێكهاته‌ی پێشووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر |
دیدار نانه‌كه‌لى |
|
تایبه‌ت: ئه‌م ووڵاته‌ى ئێمه له بنه‌رِه‌ته‌وه خوى به لاسایى كردنه‌وه و چاولێكه‌ریه‌وه گرتووه, هه‌ربۆیه هه‌موو سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان له‌و لاسایى كردنه‌وه‌یه‌دا ده‌بینم. به برِواى من هه‌موو ژیانمان بۆته چاولێكه‌رى, خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ خۆمان بژین و تۆسقالێك له خۆمان بچین, ئه‌وا چالاَكى و جموجۆڵه‌كانمان ده‌وه‌ستێت و هه‌گبه‌ى داهێنانمان خاڵى ده‌بێت. هه‌روه‌ك چۆن ئێمه له بوارى وه‌رزش دا كه له په‌یژه‌ى یه‌كه‌مى هه‌نگاونانین بۆ خۆ ناساندن, چاومان له یانه زلهێز و پڕ ئه‌زموونه‌كانى ئه‌وروپا كرد و بناغه‌ى یانه‌كانى خۆمان له‌نگ و لاوازكرد. چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌بینین یانه‌كانى ئیسپانیا و ئیتاڵیا زۆرترین ئه‌ستێره و یاریزانى ئه‌زموونداریان له خوله‌كانى ئه‌مریكا و وولاَتانى دیكه‌ى ئه‌وروپى په‌لكێشى خول و چالاكیه‌كانى نێوه‌خۆى وولاَت و یانه‌كانیان كردووه,تا له‌رِێگه‌ى ته‌كنیك و خێرایى و نوێكاریه‌كانى تۆپى پىَ ى ئه‌و یاریزانانه زۆرترین سوود بگات به یاریزانه ئیسپانى و ئیتالیه‌كان و زۆرترین ئه‌زموونیان لىَ وه‌رگرن. تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى به‌هۆى به‌هێزى خوله‌كانى نێوه‌خۆى وولاَت ئێستا هه‌ڵبژارده‌یه‌كى وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وروپاى لێ خولقاوه و بۆته رِكابه‌رى سه‌ره‌كى پاڵێوراوانى پاڵه‌وانى مۆندیالى ئه‌فریقاى باشوور. وه‌لىَ له هه‌ڵه‌ى ئه‌و لاسایى كردنه‌وه‌یه‌دا یانه‌یه‌كى كه‌م ئه‌زموونى خوله‌كانى ده‌ره‌وه و پۆلینكراو له ئاسته مام ناوه‌نده‌كانى وه‌كو (یانه‌ى هه‌ولێر )هه‌ستا به لادانى ته‌واوى یاریزانه كوردستانیه‌كان و دانانى چه‌ندین یاریزانى ئاست نزمى عه‌ره‌ب له‌شوێنیان.كه ئه‌مه‌ش خاڵى لاوازى یانه‌كه‌یه له خول و پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و داهاتووى یانه‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و گاریگه‌ریه‌كى رِاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ى رِێژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌نێو یاریگاو هێنانه خواره‌وه‌ى گه‌رم و گورى هاندانێك كه زۆر پێویسته بۆ هه‌ر تیپ و یانه‌یه‌ك.چونكه دڵسۆزیه‌ك نابیندرىَ له لایه‌ن ئه‌و یاریزانانه‌ى ئیستا له‌ریزى ئه‌و یانه‌یه وه‌كو یاریزانى سه‌ره‌كى یارى ده‌كه‌ن و به‌شداربوون له قۆناغى هه‌شته‌مى یانه‌كانى ئاسیا له وه‌رزى پارساڵ. |
بگه‌ڕێوه
Articles © Copy Right by almahab
Articles © Copyright by
SarhangMuhsin.com
|
|