ئه‌و شێوازه‌ى كه‌یاریزانانى تۆپی پێ ده‌ریده‌برِن دواى فیكه‌ى ناوبژیوان كه‌ئاماژه بۆخاڵی سزا ده‌كات ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌لێدانى په‌نالتى رِوداوێكی گه‌وره‌یه،به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن شاره‌زایانى ئه‌و بواره شاهیدی له‌سه‌رده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه كه‌لێدانى په‌نالتیه‌كان لای زۆرێك له‌یاریزانان حاڵه‌تێكی نائاساییه و پێویستى به‌كاتێكی زیاتره بۆئه‌وه‌ى یاریزانان بتوانن تۆپه‌كانیان بگه‌یه‌ننه تۆرِی گۆڵه‌كان .
له‌رِێی ئه‌و تێبینیانه‌ى كه‌شاره‌زایانى ئه‌و بواره له‌سه‌ریان هه‌یه و له‌سه‌ر زۆرێك له‌به‌ناوبانگترین لێدانى په‌نالتیه‌كان و له‌په‌نالتیه له‌ده‌ستچوه‌كانیش كه‌هه‌میشه له‌بیره‌وه‌ریه‌كاندا به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه ، به‌مه‌به‌ستى به‌هه‌ند وه‌رگرتنى حاڵه‌تى هونه‌ری لێدانى په‌نالتیه‌كان هه‌رله‌كاتى خۆئاماده‌كردنى یاریزانانه‌وه تاكاتى لێدانه‌كان پێگه‌ى فیفا به‌دواداچونێكی تایبه‌تى ئاماده‌كردووه .
هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌ته‌له‌یاری تۆپی پێدا وه‌ك یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و بوارانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌هیچ كات چاوه‌روانى ده‌ره‌نجامێكی رِونى لێناكرێت و له‌و ساڵانه‌ى دوایدا زۆرێك زۆرێك به‌جدی كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه‌نهێنیه‌كانى لێدانى په‌نالتی بزانن ، بۆنمونه دواى ئه‌وه‌ى كه‌له‌زانكۆی (جۆن مۆرز) له لیڤه‌رپول لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌دان شێوازى ئه‌و دیارده‌یه كرد ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وت كه‌پێكهاته‌ى په‌نالتی نمونه‌یی ئه‌وه‌یه كه (پێنج بۆ شه‌ش هه‌نگاو) دوركه‌وتنه‌وه‌ى یاریزانه‌كه و دواتریش لێدانى تۆپه‌كه به‌خێرایی (105) كم له‌سه‌عاتێكدا و به‌مه‌رجێك زیاتر گۆشه‌ى (20 - 30) پله بپێكێت به‌و شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین كه‌تۆپه‌كه خه‌تى گۆڵ ده‌برِێت و ده‌بێته گۆڵ یاخود هه‌ڵدانى تۆپه‌كه له‌خاڵێكدا كه‌نزیكه‌ى (50 سم) دووربێت له‌شیشی گۆڵه‌كه یاخود ستونه‌كان ئه‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌ركی گۆڵچیه‌كان زۆر ئه‌سته‌م ده‌كات بۆ گێرِانه‌وه.
بۆئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت شاره‌زایانى (كاسترۆڵ) كه‌بۆماوه‌ى دووساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ( 4 , 95 %) ئه‌و په‌نالتیانه‌ى كه‌به‌به‌رزى لێده‌درێن تۆپه‌كانیان ده‌گه‌نه تۆرِی گۆڵه‌كان له‌كاتێكدا كه ده‌كه‌وتووه كه (3 , 71 %) ئه‌و تۆپانه‌ى كه‌به‌خشكه‌یی لێده‌درێن ده‌بنه گۆڵ .
سه‌ركرده‌ى به‌رازیلی و پاڵه‌وانى چیكى
به‌چاو واده‌زانرێت كه لێدانى په‌نالتیه‌كان كارێكی تاراده‌یه‌ك ئاسانه به‌تایبه‌تى بۆئه‌وانه‌ى كه‌شیكاره فیزیكه‌كان بۆ یاریزانى لێده‌ر راست و دروست بێت به‌ڵام لایه‌نێكی تر له‌هاوكێشه‌كه‌دا هه‌یه كه‌لێكۆلێره‌وان سه‌رنجیان پێنه‌دابوو ئه‌ویش هۆكاری زهنیه كه‌له‌لایه‌ن زۆرێك له‌شاره‌زایانى تایبه‌تمه‌نده‌وه بۆ كاریگه‌ری فاكته‌ری بۆماوه ده‌یگێرِنه‌وه له‌كاتى لێدانى په‌نالتیه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌و یاریزانانه‌دا كه‌تاكاتى نزیكبونه‌وه‌یان له‌تۆپه‌كه توشی له‌رزین و ده‌بن و ترسیان له‌لێدانه‌كه هه‌یه، لێره‌دا كه‌سێك هه‌یه كه‌به‌ته‌واوى ده‌زانێت په‌نالتیه‌كان له‌ژێر فشارێكی توندا لێبدات ئه‌ویش راهێنه‌ری ئێستای به‌رازیل (كارلۆس دۆنگا) كه‌دیتوانى كۆنترۆڵی پشێویه‌كه‌ی خۆی بكات و توانى له‌لێدانى په‌نالتیه‌كه‌یدا گۆڵ له‌ئیتاڵیا بكات و نازناوى مۆندیالی 1994 بۆ ووڵاته‌كه‌یان ببه‌نه‌وه دوایئه‌وه‌ى كه‌به‌رازیل یاری كۆتایی له‌ئه‌نجامى په‌نالتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا برده‌وه ، دۆنگا سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌ته ووتویه‌تى (ئاماده‌یی جه‌سته‌یی و وویستى زیهنى هۆكاری زیندوى یاریزانانن بۆ لێدانى په‌نالتیه‌كان) هه‌روه‌ها له‌به‌رازیلدا ده‌ڵێن (لێدانى په‌نالتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك گرنگن كه‌جگه له‌سه‌ركرده‌كان نابێت رِێگه به‌هیچ كه‌سێكى تر بدرێت به‌لێدانى) .
له‌مێژووى تۆپی پێدا كه‌م یاریزان هه‌یه وه‌ك یاریزانى چیكی (ئه‌نتۆنین بانینكا) به‌ته‌واوى كۆنترۆڵی هه‌ڵچونه‌كانى كردبێت له‌كاتى لێدانى په‌نالتیدا و ئیستاش بیره‌وه‌ری ئه‌و په‌نالتیه‌ى كه‌له‌یاری كۆتایی كاسی ووڵاتانى ئه‌وروپای 1976 دا له‌ئه‌نجامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیدا له‌ئه‌ڵمانیای كرد به‌زیندووی ماوه‌ته‌وه ، چونكه له‌وكاته‌دا هه‌ڵبژارده‌ى چیكۆسلۆفاكیا به‌ئه‌نجامى (4 - 3) گۆڵ له‌پێش بوو و ئیدی ئه‌و یاریزانه كه‌له‌ژیانیدا هیچ جارێك په‌نالتی نه‌سوتاندبوو بۆ پێنجه‌مین په‌نالتی هه‌نگاوى ده‌نا و توانى تۆرِی گۆڵی ئه‌ڵمانیا بهه‌ژێنێ دوایئه‌وه‌ى كه‌گۆڵچی (سیپ مایه‌ر) به‌ئاسته‌یه‌كى پێچه‌وانه‌دا هه‌ڵدا و نازناوه‌كه‌شیان برده‌وه و دواتریش ووتی (من سه‌باره‌ت به‌و لێدانه زۆر خۆشحاڵم) و به‌مه‌ش ناوی چۆوه ناو ریزى یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین په‌نالتیه لێده‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها ووتویه‌تى (ئه‌و په‌نالتیه وایكرد كه‌ناوبانگێكی گه‌وره‌م بداتێ هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ندین یاری گرنگ و باشم ئه‌نجامداوه به‌ڵام ئه‌و په‌نالتیه هه‌موو شته‌كانى پێشووی منی سرِیه‌وه و دایپۆشی) .
له‌كاتێكدا كه هه‌ردوو یاریزانى ئینگلیزى (ئه‌لان شیره‌ر و گاری لینیكه‌ر) ناوبانگێكی زۆرباش و تایبه‌تمه‌ندی ته‌واویان له‌لێدانى په‌نالتیه‌كاندا هه‌بوو به‌ڵام (ماتیۆ لۆتیسیه) بێ هیچ ركابه‌رێك باشترین یاریزانى ئینگلیزیه كه یاریگاكانى ئینگلیز له‌و بواره‌دا ناسیویانه، دوایئه‌وه‌ى كه‌یاریزانى یانه‌ى (ساوسامپتۆن) ى پێشوو له (50) لێدانى په‌نالتیدا توانیویه‌تى (49) په‌نالتی بكاته گۆڵ و تاكه په‌نالتیش كه‌له‌ده‌ستیدا و نه‌یكرده گۆڵ له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى گۆڵچی یانه‌ى نوتنگهام فۆریست (مارك كروسكی) بووه كه‌ئه‌ویش ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌گێرانه‌وه‌ى په‌نالتیدا ، هه‌روه‌ها (رۆبه‌رتۆ باگیۆ) كه‌ئه‌ویش له‌ووڵاتى خۆیدا به‌ئه‌ندازه‌ى (لۆتیسیه) ناسرابوو كه‌توانیبوى له‌ماوه‌ى (22) ساڵ یاریكردندا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا له‌لێدانى (91) په‌نالتیدا (76)یان بكاته گۆڵ و ئه‌مه‌ش به‌به‌رزترین رێژه‌ى گۆڵ تۆماركردن داده‌نرێت به‌په‌نالتی له‌مێژووى تۆپی پێی ئیتاڵیا .
ناوى گه‌وره و فشاری زۆر
ئیتر ئه‌و ئه‌ستیًره‌گه‌وره‌یه‌ى پێشوی یانه‌ى (یوڤنتۆس) هه‌ر به‌سه‌ركه‌وتویی له‌لێدانى په‌نالتیه‌كاندا مایه‌وه تائه‌و كاته‌ى كه‌گرنگترین په‌نالتی هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیای به‌هه‌ده‌ردا و گۆڵی نه‌كرد له‌یاری كۆتایی مۆندیالی 1994 له‌كاتى یه‌كلاكیكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیه‌كاندا به‌مه‌ش نازناوه‌كه‌ى كرده دیاری بۆ به‌رازیلیه‌كان و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى لێدانى په‌نالتیه‌كه‌ى باگیۆ یاریزانى پێشووى به‌رازیل (برانكۆ) كه‌له‌و یاریه‌دا توانى په‌نالتیه‌كه‌ى خۆی بكاته گۆڵ ده‌ڵێت (هه‌میشه باگیۆ تۆپه‌كانى به‌به‌رزیه‌كى نزیك له‌زه‌وی لێده‌دات به‌ڵام ئه‌و رۆژه زۆر به‌به‌رزی لێیدا و تۆپه‌كه‌ى چۆوه ده‌ره‌وه و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش سه‌نگی ئه‌و فشاره نیشانده‌دات كه‌له‌و ساتانه‌دا دروست ده‌بێت) وه نه‌بێت هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و ئه‌ستێره گه‌وره ئیتاڵیه بووبێت كه‌نه‌یتوانیوه له‌په‌نالتیدا گۆڵ تۆمار بكات ، ئه‌وه‌تا له‌بیرمانه له‌یاری قۆناغی هه‌شته‌مى مۆندیالی 1986 دا سێ له‌به‌ناوبانگترین یاریزانانى تۆپی پێی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاده‌ى (به‌رازیل و فه‌ره‌نسا) دا په‌نالتیه‌كانیان سوتاند ، یه‌كه‌میان (زیكۆ) بوو كه‌له‌كاتى یاریه‌كه‌دا نه‌یتوانى ئه‌وپه‌نالتیه‌ى بۆ به‌رازیل گیرا بكاته گۆڵ و دواتریش (سقرات) ی كاپتنى سامبا لێدانى یه‌كه‌م په‌نالتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌ده‌ستدا و له‌دواى ئه‌وانیش (پلاتینى) كاپتنى كه‌ڵه‌شێره‌كان كه‌پێشتر له‌لێدانى په‌نالتیه‌كاندا هیچ كات شكستى نه‌خواردبوو به‌ڵام له‌و یاریه‌دا ئه‌مجاره تۆپه‌كه‌ى به‌سه‌ر ستونى گۆڵه‌كه‌دا رۆیشت به‌ڵام بۆبه‌ختى پلاتینى (لویس فرناندێز) ى هاورێی په‌نالتى كۆتایی كرده گۆڵ و تیپه‌كه‌یان بردیه‌وه .
هه‌روه‌ها له‌ریزبه‌ندی به‌ناوبانگترین په‌نالتیه له‌ده‌ستچوه‌كاندا چه‌ندین په‌نالتی تر تۆماركراون له‌وانه ئه‌و په‌نالتیه به‌ناوبانگه‌ى كه (د‌یڤید بێكهام) له‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى (ئینگلته‌را و توركیا) دا لێیدا و تۆپه‌كه‌ى رۆیشته ناو جه‌ماوه‌ر و هه‌روه‌ها شاری ئه‌سته‌نبوڵ شاهیدی له‌ده‌ستدانى په‌نالتیه‌كى گرنگی تره ئه‌وكاته‌ى كه‌یاریزانى به‌ناوبانگى ئۆكرانیا (ئه‌ندری چیڤچیكۆ) ئه‌و په‌نالتیه‌ى نه‌كرده گۆڵ له‌یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگى 2005 دا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى (لیڤه‌رپولی ئینگلیزى) له‌كاتى یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیه‌كاندا لێیدا و (دۆدیك) ى گۆڵچی لیڤه‌رپولی ئه‌وسا تۆپه‌كه‌ى گیًرایه‌وه و نازناوه‌كه‌شی بۆ تیپه‌كه‌ى كرده دیاری كه‌توانیان له‌میلان به‌رنه‌وه .
نه‌گبه‌تى به‌رگریكاره‌كان
به‌رگریكاره فه‌ره‌نسیه‌كان ناخۆشترین بیره‌وه‌ریان له‌گه‌ڵ لێدانى په‌نالتیه‌كاندا هه‌یه ، ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه‌له‌یاری كۆتایی (جامی یه‌كێتی ئه‌وروپاى ساڵی 1991) (مانوێل ئه‌مۆرۆس) ى به‌رگریكاری فه‌رنسا و یانه‌ى مارسیلیا دوایئه‌وه‌ى كه‌یاریه‌كیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى (ریدستارد به‌لگرادی سربی) هه‌ربه‌یه‌كسانى مایه‌وه و په‌نابرایه به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیه‌كان یاریزانى ناوبراو نه‌یتوانى گۆڵ تۆمار بكات و به‌مه‌ش یانه سربیه‌كه‌ى كرده پاڵه‌وان ، هه‌روه‌ها به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا (لیزه‌رازۆ) دووچاری هه‌مان چاره‌نوس بۆوه كاتێك له‌یاریه‌كی چاره‌نوسسازى قۆناغی هه‌شته‌مى مۆندیالی 1998 له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ى ئیتاڵیادا كه‌نه‌یتوانى له‌كاتى یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیه‌كاندا په‌نالتیه‌كه‌ى بكاته گۆڵ به‌ڵام بۆ به‌ختى ئه‌و یاریزانه هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا به‌براوه‌یی له‌و یاریه‌دا هاته‌ده‌ر ، هه‌مان حاڵه‌ت به‌سه‌ر (ئیریك ئه‌بیدال) ى به‌رگریكاری فه‌ره‌نسیدا دووباره بۆوه ئه‌و كاته‌ى كه‌بۆ یانه‌ى (لیۆن) یاری ده‌كرد و په‌نالتیه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا له‌و یاریه‌دا كه‌له‌چامپیۆنس لیگی 2005 دا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى (ئه‌یندنهۆڤن) ى هۆڵه‌ندی بۆیان گیرا و به‌مه‌ش بلیتى برینى ئه‌م قۆناغه‌ى به‌خشیه یانه هۆڵه‌ندیه‌كه.
(گابرێل هاینزه) ى ئه‌رجه‌نتینى یه‌كێكی تره له‌و به‌رگریكارانه‌ى كه‌ناسراون به‌له‌ده‌ستدانى په‌نالتی كاتێك په‌نالتیه‌كى رۆیشته ده‌ره‌وه‌ى گۆڵ له‌یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌یان له‌كوپا ئه‌مریكای 2004 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و هه‌مان ئه‌و نه‌گبه‌تیه گه‌وره‌یه تائه‌مرۆكه‌ش به‌رۆكی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن (بیار وۆمی) به‌رنه‌داوه كاتێك له‌یاریه‌كی چاره‌نوسازى وڵاته‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى میسردا كه‌ته‌نها بردنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كامیرۆندابوو بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیالی 2006 له‌دواخوله‌كه‌كانى یاریه‌كه‌دا په‌نالتیه‌كیان بۆ گیرا به‌ڵام كاتێك (بیار وۆمی) په‌نالتیه‌كه‌ى لێدا به‌رستونى گۆڵه‌كه كه‌وت و نه‌بوو به‌گۆڵ و به‌مه‌ش كامیرۆن له‌مۆندیال بێبه‌ش بوو له‌به‌رئه‌وه‌ى یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى (1×1) كۆتایی پێهات ، سه‌باره‌ت به‌و رِووداوه (وۆمی) ده‌ڵێت (هیچ یه‌كێك له‌یاریزانه‌كان نه‌یانده‌ویست كه‌ئه‌و په‌نالتیه لێبده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون چی ده‌بێت؟ بۆیه من ئازابووم له‌وه‌ى كه‌چووم به‌ره‌و خاڵی سزا و لێدانى په‌نالتیه‌كه به‌ڵام به‌خت یاوه‌رم نه‌بوو كه‌گۆڵ بكه‌م ، ئه‌وه‌شتان بیرنه‌چێت كه‌هه‌رمن بووم كه‌دواپه‌نالتی یاری كۆتایی ئۆلۆمپیادی (سیدنى 2000) م لێداو كردمه گۆڵ و بوینه پاڵه‌وانى ئۆڵۆمپیاد) .
به‌ختى لێكنه‌چوو
به‌ڵام له‌ناو به‌رگریكاره‌كاندا یاریزانێك هه‌یه كه‌به(یاریزانى كوشنده) ناسراوه له‌ناوچه‌ى 12 یارده‌دا ئه‌ویش به‌رگریكاری ئه‌ڵمانیای پێشوو (ئه‌ندریاس برێمه) یه كه‌ئه‌ڵمانیا بۆهه‌میشه قه‌رزداری ئه‌و یاریزانه‌یه كه‌توانى نازناوى مۆندیالی 1990 بكاته دیاری بۆ ووڵاته‌كه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌یاری كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین توانى تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ى یاریه‌كه به‌په‌نالتی تۆمار بكات و جیاواز له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌ڵمانیا له‌و مۆندیاله‌دا هه‌رگیز یاری كۆتایی نه‌ده‌بینى ئه‌گه‌ر به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را (ستیوارت پێرس) له‌یاری پێش كۆتایدا كه‌له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌رادابوو له‌كاتى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى په‌نالتیه‌كاندا گۆڵی تۆمار كردبا به‌ڵام ئه‌و به‌رگریكاره ئینگلیزیه له‌هه‌وڵه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
باسه‌كه‌مان به‌چه‌ند ساتێكی خۆش و ناخۆشی دوو له‌دیارترین گۆڵكه‌رانى ئه‌مریكاى لاتینى كۆتایی پێده‌هێنین و ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (رۆناڵدۆ و مارتین پالیرمۆ)ن كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نى دوو حاڵه‌تى جیاوازی ناسراوی په‌نالتیه‌كانن له‌ناو هه‌موو هێرشبه‌رانى جیهاندا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌رۆناڵدۆ له‌یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یاندا له‌پاڵاوتنى مۆندیالی 2006 دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین توانى (سێ) په‌نالتی كه‌بۆ به‌رازیل گیران هه‌رسێكیان بكاته گۆڵ و یاریه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامى (3 -1) گۆڵ ببه‌نه‌وه به‌ڵام حاڵه‌تى پێچه‌وانه‌وه و جیاواز ئه‌وه‌یه كه (پالێَرمۆ) له‌یاری نێوان هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و كۆڵۆمبیادا له‌كۆپا ئه‌مریكای 1999 له‌و یاریه‌دا (سێ) په‌نالتی كه‌بۆ تیپه‌كه‌یان هه‌ژماكرا نه‌یتوانى هیچیان بكاته گۆڵ و هه‌رسێ په‌نالتیه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و سه‌ركه‌وتونه‌بوو ، سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته پالیرمۆ ووتویه‌تى (له‌یاری یه‌كه‌مدا كه دوو گۆڵم تۆمار كرد هه‌مووان ده‌یانووت كه‌باشترین هێرشبه‌رم به‌ڵام ته‌نها دواى سێ رۆژ كه‌سێ په‌نالتیم له‌ده‌ستدا كتوپرِ شوناسه‌كه‌یان گۆرِیم و هه‌موان ده‌ڵێن خراپترین هێرشبه‌رم ، ئه‌وه تۆپی پێیه رۆژی واهه‌یه له‌ئاسماندا خۆت ده‌بینیته‌وه و رۆژی دواتریش ده‌كه‌ویته‌وه سه‌ر زه‌وى).