یانه‌ى (بلوگرانا) به‌رشلۆنه‌ى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى مۆندیالی یانه‌كان (جامى جیهانى یانه‌كان) ى له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا بۆخۆیان و بۆ ته‌واوى هه‌واداران و جه‌ماوه‌ره تایبه‌تیه‌كه‌ى له‌هه‌موو شوێنێكی دنیادا كرده جوانترین دیاری ساته كۆتاییه‌كانى ساڵی 2009 ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا واته (ساڵی 2009) بوو به‌یانه‌ى خه‌ونه‌كان و ژماره‌پێوانه‌یه‌كان به‌وه‌ى بوو به‌پاڵه‌وانى هه‌موو ئه‌و خول وپاڵه‌وانێتیانه‌ى كه‌له‌و ساڵه‌دا به‌شداریان تێدا هه‌بوو ،یاریزانانى تیپه‌كه‌ى (پیپ گواردیۆلا) توانیان ته‌واوى خه‌ڵات و نازناوه‌كانى ئه‌و شه‌ش پاڵه‌ونێته‌ى كه‌به‌شداربون تیایدا كۆبكه‌نه‌وه و له‌هه‌موویاندا تامی خۆشی و بردنه‌وه و نازناوه‌كان بنۆشن (ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی خه‌یاڵی و ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه بۆ هه‌ر تیپ و راهێنه‌رێك له‌مێژووى تۆپی پێدا) كه‌واته ساڵی 2009 ساڵی رِنینه‌وه و چنینه‌وه‌ى به‌ری رِه‌نجی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكانى یانه‌ى به‌رشلۆنه بوو به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ، بیگومان ئه‌مه‌ش شوناسی باشترین یانه‌ى جیهانیان پێده‌به‌خشێت .
له‌ئه‌مرۆدا پێكهاته‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه كه زۆرێك پێیان وایه (تیپی خه‌ونه‌كان)ه و له‌رِیزه‌كانیدا هه‌ریه‌ك له (ئیبراهیمۆڤیچ و چاڤی و ئینیستا و پۆیۆل و هێنری و پیكێ و چه‌ندین ئه‌ستێره‌یه‌كى تر كه‌له‌سه‌روی هه‌موویاندا (لیۆنێل میسی) ئه‌رجه‌نتینیه له‌تیپكه‌دا ده‌بینرێن و بونه‌ته كاره‌كته‌ری ته‌واوى هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ى له‌ناو لاكێشه سه‌وزه‌كانى یاریگای تۆپی پێدا نمایش ده‌كرێن ، چونكه ناكرێت له‌ئه‌مرۆدا باسی تۆپی پێ بكرێت و گوێچكه‌كانت به‌ناوى (میسی) ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى تیپه‌كه‌و باشترین یاریزانى جیهان نه‌زرینگێته‌وه ، له‌ئه‌مرۆ (میسی) نه‌ك هه‌ر داینه‌مۆی تیپه‌كه و فریادره‌س و گۆلكاری تیپه‌كه‌یه به‌ڵكو بونى ئه‌و له‌ناو یارگاكاندا واته بونى چێژ و خۆشی و ئه‌نجام گۆرِین و نازناو و خه‌ڵاته‌كان .
بابێنه‌وه سه‌ر كرۆكی باسه‌كه‌مان و قسه‌له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى ساڵ 2009 ی به‌رشلۆنه بكه‌ین ، ئه‌سته‌مه كه‌سێك بتوانێك نكۆڵی له‌سه‌ختى به‌ده‌ستهێنانى هیچ یه‌كێك له‌پاڵه‌وانێتیه سه‌ره‌كیه‌كانى له‌شێوه‌ى (لالیگا و كاسی مه‌لیك و چامپیۆنس لیگ و مۆندیالی یانه‌كان و جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپی و جامی سۆپه‌ری ئیسپانیا) بكات له‌به‌رئه‌وه‌ى توله رێیه‌كانى گه‌یشتن به هه‌ریه‌كێك له‌و ئامانجانه دووچاری چه‌ندین هه‌وراز و نشێو و ده‌رده‌سه‌ری و په‌رِینه‌وه ده‌كاته‌وه ، ئاخر خۆ برِینى به‌ربه‌سته‌كانى (ریال مه‌درید و ڤالنسیا و ئه‌شبیلیه وئه‌تلیتكۆ مه‌درید ) له‌خولی ئیسپانى و كاسی مه‌لیكى ئیسپانیا ئه‌وه‌نده ئاسان نیه و هه‌ریه‌كێك له‌و تیپانه له‌هه‌گبه‌كه‌یدا توێشوى ئه‌وه‌ندى تێدایه كه‌بتوانێت یه‌كێك له‌نازناوه‌كان بۆخۆی به‌رێت ، به‌ڵام به‌رشلۆنه كردی ! ئاخر خۆ قوتاربوون له‌كه‌مین و پلانه‌كانى (چه‌ڵسی و مانچسته‌ر یۆنایتد و بایرن میونشن) له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ئه‌وروپا به‌تایبه‌تى یانه ئینگلیزیه‌كان ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌من كه زۆر زه‌حمه‌ته پشتیان له‌زه‌وى بدرێت ، به‌ڵام به‌رشلۆنه توانى ! ئاخر خۆ بردنه‌وه له‌یانه‌ى (ئیستوندیانتس) ی ئه‌رجه‌نتینى ئه‌وه‌نده قورسه كه‌زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه پاڵه‌وانى كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور و نوێنه‌ری یانه به‌رازیلیه‌كانیشه، به‌ڵام به‌رشلۆنه لێی برده‌وه ! هه‌موو ئه‌مانه شایسته‌ى زیاتر شرۆڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ى چاودێرانى تایبه‌تى گه‌ره‌كه ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه به‌راستى به‌رشلۆنه له‌ئه‌مساڵدا تیپێكی نمونه‌یی و تۆكمه و رِیزه‌كانى پته‌و و چالاك و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خاوه‌نى عه‌قڵیه‌تێكی زرنگی وه‌كو (گواردێۆلا) ی راهێنه‌ر و بونى باشترین یاریزانى جیهان له‌زۆرێك پێیان وایه كه‌كیشوه‌رێكی دیكه‌وه هاتووه ئه‌ویش (لیۆنێل میسی) یه .
عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د
سه‌رنجه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م ووتاره‌وه بیبینه