هیچ وه‌رزشوانیێك نیه چاوى به‌جوانى و گه‌وره‌یی دامه‌زراوی وه‌رزشی ولاَته‌كه‌ى هه‌ڵنه‌یه‌ت , هێچ وه‌رزشوانیچكیش نیه حه‌ز به‌تاریكی ماڵى وه‌رزشوانان بكات , هه‌موو كات وه‌رزشوانان یانه و بنكه وه‌رزشیه‌كان و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانیان به ماڵى دووه‌می خۆیان زانیوه , به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه ئه‌وه‌یه كه زۆر جار (هه‌ندێك) له‌به‌رپرسانى وه‌رزشی ئه‌م جۆره وه‌رزشوانانه به بێگانه ده‌زانن , به میزاجی خۆیان برِیار له‌سه‌ر پیرۆزیه‌كانى ئه‌م جۆره وه‌رزشوانانه ده‌ده‌ن , چاویان ته‌نها جۆره كه‌سانێك ده‌بینێت كه چه‌پڵه بۆ قسه‌كانیان لێبده‌ن به‌ردوام له خزمه‌یتاندا ده‌ستی ئه‌شهه‌دوویان له‌سه‌ر سینگ بێت.
له‌ساڵى ( 2005) له گۆڤارى (گولاَن) ژماره (564) لاپه‌رِه (72) هه‌روه‌ها له ساڵى (2008) له رۆژانامه‌ى هه‌ولێر ژماره (316) لاپه‌رِه (12) له‌دوو دیمانه‌ى جیاوازدا كه‌له‌گه‌ڵمدا كرا , به شانازیه‌وه تاكه كه‌س بووم پێشنیارم كرد كه پێویسته لایه‌نی به‌رپرس هه‌رچی زووه بیر له‌كردنه‌وه‌ى خولێكى مه‌شقكردن بۆ رِاهێنه‌رانى گۆڵچی بكاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه بتوانرىَ ئاستی رِاهێنه‌رانى گۆڵچى كوردستان به‌رزبكرێته‌وه و رِاهێنه‌ران ئاشكرا بكات به زانستی نوێى سه‌رده‌می مه‌شقكردنی گۆڵچی , دیار بوو دواى چه‌ند ساڵێك یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپی پێى كوردستان بیرى له كردنه‌وه‌ى خولێكی (3) رۆژه كرده‌وه‌وه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رِاهێنه‌ر (ئۆنیبال خۆنفیز) وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك كارێكى زۆرباش بوو ئه‌و هه‌موو رِاهێنه‌رانه‌ى له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆكرده‌وه هه‌رچه‌نده هیچ رِاهێنه‌رێك برِوانامه‌ى به‌شداریكردنى پێنه‌به‌خشرا به‌لاَم مه‌به‌ستی رِاهێنه‌ران ته‌نها به‌شداریكردن بوو , وه‌كو وتیشم سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ چونه ناو دینای مه‌شقی نوێى تایبه‌ت به‌گۆڵچی .
له‌م رۆژانه‌دا ده‌نگۆى ئه‌وه بلاَوبۆوه كه خولێكى مه‌شقكردن تایبه‌ت به‌رِاهێنه‌رانی گۆڵچی ده‌كرێته‌وه كه یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپی پێى كوردستان پێى هه‌ستابوو بۆ رِاهێنه‌ر (تۆماس) ی ئه‌ڵمانى , له‌ناخه‌وه دڵخۆشبووم له‌لایه‌ك وه‌ك قۆناغی دووم بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ئاستی رِاهێنه‌رانی گۆڵچی له‌لایه‌ك من بتوانم به‌شداری بكه‌م وه‌ك كه‌سێكى ئه‌كادیمی كه چه‌ند ساڵێك خزمه‌تم به مه‌شقی گۆڵچی تۆپی پێكردووه و وه‌ك كه‌سێك كه خاوه‌نی یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌م له عێراقدا كه تایبه‌ت بێ به لایه‌نی ده‌روونی و كارامه‌یی گۆڵچی (النفسی والمهاری ) , به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه رِێگه‌م پێنه‌درا به‌شداری بكه‌م , بۆچی نازانم ؟؟!! .
ده‌مه‌وىَ ئه‌وه بڵێم مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه نیه كه وا ده‌ربخه‌م كه‌سته‌مێكم لێكراوه , یان لایه‌نی به‌رپرس به‌جۆرى له جۆره‌كان تاوانبار بكه‌م , چونكه هه‌رگیز باكم به‌و خوله نیه , وه دڵنیاشم كه كه‌سانى ده‌وڵمه‌ندی له بوارى مه‌شق و زانیاری‌دا له سایه‌ی (هه‌ندىَ) له‌به‌رپرسانى وه‌رزشی ولاَته‌كه‌مان بوون و نه‌بوونی وه‌ك و یه‌ك وایه , بۆیه من هیچ ئومێدێكى خۆشیم به‌رِه‌وتی وه‌رزشی نه‌ماوه .
سته‌م و زوڵمه دواى رِژانى خوێنى هه‌زاره‌ها شه‌هید و دواى هه‌تیوكه‌وتنی چه‌ندین مناڵى ئه‌م كوردستانه ,ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌بێت كه وه‌رزش به میزاجى چه‌ند كه‌سانێك برِیاری له‌سه‌ر بدرێت , له‌وه‌ش سته‌متر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مرِۆ (هه‌ندىَ) كه‌س خاوه‌ن برِوانامه‌ی به‌رزی وه‌رزشین دوای عه‌قڵى جۆره كه‌سانێك بكه‌ون كه له ئه‌لف و بای وه‌رزش نازانن .
ماوه بڵێم خۆزگه هه‌موو به‌رپرسێكى وه‌رزشی بۆ ساتێكیش بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌چی بۆ ولاَته‌كه‌ى كردووه , چی بۆ مێژووى خۆی كردووه , خۆزگه حكومه‌ت و ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه ده‌ست به پشتی ئه‌م به‌رپرسه وه‌رزشیانه‌دا ده‌ده‌ن ده‌گه‌یشتنه ئه‌و رِاسستیه‌ى كه كه‌سی ناشیاو فه‌رمه‌نرِه‌وای شوێنى شیاو ده‌كات .
* - هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى ماسته‌ر \ په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی \زانكۆى سه‌لاَحه‌دین
- ئه‌ندامی ئه‌كادیمی عێراقی وه‌رزشی
- ئه‌ندامی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تى رِاهێنه‌ران
____________________
بۆ بینینی سه‌رنجه‌كان كلیكی ئێره بكه