زۆرجاری تریش بینیومانه له‌میدیاكاندا كه‌به‌راورد یاخود هه‌لًسه‌نگاندنێك له‌نێوان رِه‌وشی وه‌رزشی ئێمه یان ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ده‌ره‌وه و ئه‌وروپادا كراوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌دای یاریكردن و به‌رێوه‌چونى رِه‌وتى وه‌رزش و لێره‌شدا منیش ده‌مه‌وێت قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌م به‌وه‌ى كه‌ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى به‌گشتی تاچه‌ند له‌تیۆرى وه‌رزشه‌وه یه‌كتریمان قبوڵه و رِێزی یه‌كتری ده‌گرین و رۆژئاوایه‌كانیش چۆن لیی ده‌رِوانن ، با رِونتر قسه‌بكه‌ین و ئه‌گه‌ر ئێمه بێین ئه‌و رِووداوانه‌ى كه‌له‌هه‌ردوو یاری نێوان (جه‌زائیر و مسیر) له‌لایه‌ك و (فه‌ره‌نسا و ئیرله‌ندا) به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌وا جیاوازیه‌كى یه‌كجار گه‌وره له‌شێوه‌ی یه‌كترقبوڵنه‌كردن به‌دی ده‌كه‌ین ، چۆن ؟ ئه‌وه‌تا هه‌موومان بینیمان كه‌له‌و دوو یاریه‌ى نێوان (جه‌زائیر و میسر) كه‌له (قاهیره و خه‌رتوم) ئه‌نجامدران حاڵه‌ته نائاسایی و بارى گرژی و پیاهه‌ڵپژان كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه ، بینیمان كه‌یاریزانانى هه‌لبژارده‌ى جه‌زائیر له‌قاهیره به‌رباران كران و به‌مه‌ش میسر روبه‌روى هه‌ره‌شه‌ی فیفا بۆوه به‌دابینكرنى ئارامی و له‌جه‌زائیریش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى میسریه‌كان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه (هه‌م له‌پێش ئه‌نجامى دانى یاریه‌كه و هه‌م له‌كاتى یاریه‌كه‌دا و هه‌م دوابه‌دواى یاریه‌كه‌ش كه‌له‌سودان ئه‌نجامدرا و به‌سودی جه‌زائیریه‌كان كۆتایی هات گرفته‌كان به‌رده‌وام بون) به‌راده‌یه‌ك كه‌ئه‌و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵێك گرفتى تری لێبكه‌وێته‌وه كه‌كێشه‌كه‌یان بگاته (جامیعه‌ى عه‌ره‌بی) و میسر بریار بدات كه‌خۆی له‌ئه‌ندامێتى یه‌كێتى باكوری ئه‌فریقیا بكێشێته‌وه و تیپ و وه‌رزشه‌وانانی ئه‌و ووڵاته بایكۆتى هه‌موو ئه‌و خول و پاڵوانێتیه وه‌رزشیانه بكه‌ن كه‌له‌جه‌زائیر بكرێن و میوانداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی وه‌رزشیش نه‌كات كه تیپه‌كانى جه‌زائیر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ( هه‌روه‌ك چۆن په‌شیمان بۆوه له‌سازكردنى پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستى ووڵاتانى ئه‌فریقیا له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیر یه‌كێك له‌تیپه به‌شداربوه‌كان بوو) ، ئه‌وه چ جای ئه‌وه‌ى كه‌میدیاكان و راگه‌یاندنه‌كانى میسر له‌و یاریه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا بێ هیچ بنه‌مایه‌ك ناوبژیوانى یاریه‌كه‌یان تاوانبار كرد ، هه‌موو ئه‌و روداوانه له‌ئه‌نجامى یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و رِێزنه‌گرتنى بنه‌ما و تیًۆره وه‌رزشیه‌كانه‌وه كه‌له‌ره‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌هه‌ند وه‌رگیراون هاتنه ئارا .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌حاڵه‌تى دووه‌مدا كه‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى (فه‌ره‌نسا و ئێرله‌ندا) له‌پاشكۆی یاریه‌كانى ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیال رِوویدا كه‌یاریه‌كى چاره‌نوسساز بوو هه‌موو جیهان بینى كه (تێری هێنری) كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى كه‌ڵه‌شێره‌كان چۆن تۆپه‌كه‌ى به‌ده‌ست پێشخست و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی و ناشه‌رعی گۆڵی بردنه‌وه‌یان تۆماركرد ، هه‌رچه‌نده یاریزانان و یه‌كێتى تۆپی پێی ئیًرله‌ندا نارِه‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته نایاساییه ده‌ربرِی و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى یاریه‌كه‌یان كرد به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك بچوكترین كاردانه‌وه‌ى پشێوی و گرفت و كێشه‌ى لێنه‌كه‌وته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه خودی (تێری هێنری) جگه‌له‌وه‌ى كه‌داواى لێبوردنى كرد داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى یاریه‌كه‌شی كرد .
پرسیاری باسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ى (تێری هێنری) كه‌به‌نایاسایی ئه‌و كاره‌ی كرد و ئه‌نجامى ئه‌و یاریه چاره‌نوسازه‌ى گۆرِی له‌یاری نێوان (میسر و جه‌زائیر) له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌یاریزانه‌كانى ئه‌و دوو تیپه‌دا رِووی دابا ئاخۆ چی رِووى ده‌دا ؟ ئاخۆ كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ری و ئیعلامى و ته‌نانه‌ت حكومیش له‌لایه‌ن تیپه غه‌در لێكراوه‌كه چۆن ده‌بوو ؟