تایبه‌ت:
دواى ئه‌وه‌ى كه‌له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمی كوردستان بۆ (19 وه‌زاره‌ت) كه‌مكرانه‌وه و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك له وه‌زاره‌ته‌كانى كابینه‌ى پێشوو تێكه‌ڵاوكران و له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ردو وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له ژێرناوى (وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و لاوان) تێكه‌ڵاوكران تائێره ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه لای زۆرێك له چاودێران و وه‌رزشكاران ئاسایی نیه و بووته جێی سه‌رنج و تێرِامانى ئه‌و توێژه‌ى گرنگه نه‌بونى وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به‌وه‌رزشه دواى نه‌مانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌جۆرێك كه‌مه‌ترسی كۆمه‌ڵێك له‌چادوێران و وه‌رشه‌وانان ئه‌وه‌یه كه‌له‌وانه‌یه وه‌رزش فه‌رامۆش بكرێت ، ئیدی ئه‌وه‌ى جێی قسه و باس و پرسیارگه‌لی هه‌موو لایه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌به‌رِاست تۆ بڵێی له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مدا وه‌رزش به‌و هه‌موو پێوه‌ره‌وه و به‌و هه‌موو بایه‌خه‌ى كه‌نه‌ك به‌ته‌نها گه‌نجان و وه‌رزشكاران لێی سوودمه‌ندن به‌ڵكو بۆ ته‌واوى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا پێویستیه‌كى هه‌نوكه‌ییه فه‌رامۆش بكرێت ؟ ئێمه لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى كاركردن و به‌هه‌ندوه‌رگرتنى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان نیه به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ئه‌و ده‌زگایه نه‌مێنێ ده‌بێت حكومه‌ت به‌دیلی بۆئه‌و كاره‌ى چی بێت ؟ ئه‌ى ده‌بێت هه‌موو ئه‌و پرۆژانه وه‌رزشیانه‌ى كه‌پێشتر خراونه‌ته ناو كارنامه‌ى وه‌رزاره‌ته‌وه و له‌ئه‌مرۆشدا كه وه‌زاره‌ت نه‌مێنێ چیان به‌سه‌ربێَت ، ئایا ده‌بێت له‌مه‌ولا جێبه‌جێ بكرێن یاخود وه‌لا بنرێن؟ ئایا گره‌نتى چیه به‌وه‌ى كه‌نه‌مانى ئه‌و وه‌زاره‌ته جارێكی تر نامانخاته‌وه سه‌ر رێچكه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ى پێشوو كه دوو ده‌زگاى وه‌رزشی له‌هه‌ردوو سنوره‌كه بونیان هه‌بوو و رِه‌وشی وه‌رزشیان به‌گشتى له‌نێوان (لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی و ئه‌نجومه‌نى وه‌رزش) دا دابه‌ش كردبوو ؟ ئه‌ى له‌كاتێكدا كه یانه وه‌رزشیه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ى یانه‌كان زۆرێكیان فه‌رمانى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ده‌رچووه و منحه‌كه‌شیان برِاوه ، ده‌بێت چاره‌نوسی ئه‌و ناوه‌نده وه‌رزشیانه چیان به‌سه‌ر بێت؟ یاخود ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ستافی ئیداره‌ى ئه‌و یانانه‌ى كه‌ماون ده‌بێت به‌رده‌وام بێت یاخود رابگیرێت و نه‌كرێت؟ ئه‌مانه هه‌موویان پرسیارگه‌لێكن كه له‌ره‌وشی وه‌رزشی ئه‌مرۆی كوردستاندا پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یه دوابه‌دواى نه‌مانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان.
من پێموانیه به‌و جۆره‌ى كه‌باسی لێده‌كرێت وئه‌و دوودڵیه‌ى وه‌رزشكاران له‌جێی خۆی دابێت كه‌ده‌ڵێن له‌وانه‌یه وه‌رزش فه‌رامۆش بكرێت به‌ڵام نه‌مانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان جێگه‌ى پرسیاری هه‌موو لایه‌كه به‌تایبه‌تى كه‌ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌حكومه‌تى عێراقدا له‌به‌غدا بونى هه‌یه و زۆریش چالاكه.
ئیدی كرِۆكی باسه‌كه‌مان له‌م چه‌ند دێره‌دا ئه‌وه‌یه و ده‌ڵێین له‌كاتێكدا كه‌تائه‌مرۆكه‌ش واقیعی وه‌رزش له‌كوردستاندا له‌رِووى زانستى و بنه‌ماوه نه‌بۆته خاوه‌نى ئالیه‌تێكی دروست و ژێرخانێكی وه‌رزشی و ده‌توانم بڵێم كه‌تائێستاش له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و رێچكه‌یه‌داین و له‌هه‌مبه‌ریشدا وه‌رزشی كوردستان بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كى كراوه به‌رِووى وه‌رزشی عێراقی و ده‌ره‌وه‌دا و له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و ناسینداین، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كه‌زیاتر بایه‌خ به‌بواری وه‌رزش و ژێرخانى وه‌رزشی بدرابا به‌ڵام به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌بینین كه وه‌رزش و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كرێنه قوربانى (من ناڵێم وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌و جۆره ئه‌كتیڤ و چالاك بووه كه زۆرپێویسته بونى هه‌بێت) به‌ڵام بونى ناوه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه زۆر پێویسته، بۆیه خوازیارین كه حكومه‌تى داهاتوو چاره‌سه‌ری ئه‌و دوو دڵیه‌ى وه‌رزشكاران بكات و بایه‌خدان به وه‌رزش و وه‌رزشكاران بكاته ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى .
* ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (830) رۆژنامه‌ى ئاڵای ئازادی دابه‌زیوه