خۆشدویی و زمان شیرینى (مجامه‌له‌كردن) ى رِاهێنه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له یاریزاناندا به‌جۆرێك كه گرنگی زیاتریان پێده‌درێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى تردا دیارده‌یه‌كى زۆر خراپ و نێگه‌تیڤه كه له یاری تۆپی پێدا زۆرجار بونى هه‌یه و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش كاردانه‌وه‌ى سلبی به‌سه‌ر تیپ و هه‌ڵبژارده‌كاندا جێده‌هێڵێت ، به‌حوكمى ئه‌وه‌ى كه له ئه‌مرۆدا یاری تۆپی پێ بووه به یه‌كێك له كایه‌كانى ژیانى زۆرێك له تاكه‌كان و هه‌مووان هه‌وڵی بردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنى (خۆشی و ئاسوده‌یی و چێژوه‌رگرتن) ده‌ده‌ن له میانه‌ى ئه‌و چه‌ند ساته‌ى یاریه‌كاندا ، بۆیه لێره‌دا پرسیارێك دێته ئارا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاكه‌ى مجامه‌له‌كردنى هه‌ندێ له یاریزانان له‌سه‌ر حسابی تیپێكی ته‌واو؟
زۆرێك له چاودێران دیارده‌ى مجامه‌له‌كردن به ڤایرۆسێكی زۆر ترسناك ده‌شوبهێنن كه ته‌واوى جه‌سته‌ى تیپه‌كان توشی په‌تاى ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كات كه به‌ره‌و ئیفلیج بونیان ده‌بات ، چونكه ئه‌و مه‌ترسیه‌كه‌ى زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه هه‌ندێك به ساده‌یی لێی ده‌روانن .
له‌كاتێكدا كه‌ئه‌و یاریه له‌ئه‌مرِۆدا بایه‌خ و پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی هه‌یه و بووه‌ته شوناسی هه‌موو ئه‌و میلله‌ت و ده‌وڵه‌تانه‌ى له بۆنه‌كاندا تیپه‌كانیان بونى هه‌یه و وه‌كو ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ووڵاتانى دنیادا سه‌یرى ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاوێزانى هه‌موو رِه‌نگه‌كان و پێكهاته‌یه‌كى تێكه‌ڵاو و جۆراوجۆرى له(رِه‌نگ و ئاین و كلتوره جیاوازه‌كان) و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه مرۆڤایه‌تى له ئه‌مرۆدا پێیه‌وه په‌یوه‌سته له‌خۆگرتووه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له رِێسا و یاسای بنه‌رِه‌تى ئه‌و ئۆرگان و رِێكخراوه‌ى تایبه‌ت به‌و یاریه به‌رێوه ده‌چێت ، بۆیه پێشخستنى ئه‌و یاریه‌ش پێویستى به نه‌هێشتن و زاڵبونه به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا و پێویستى به‌وه‌یه كه تۆوی خۆشه‌ویستى و متمانه‌یی له‌ناخی هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌دا بچێنین بۆئه‌وه‌ى ئاستێكی باشتر و جوانتر پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌رِووه ئیجابیه‌كه‌یدا به‌سه‌ر ووڵاتدا بشكێنه‌وه .
هه‌رچه‌نده رِۆژ له‌دواى رۆژ دنیای پیشه‌گه‌رى له‌تۆپی پێدا فراوانبونى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، هه‌ربۆیه زۆر سه‌خته له‌ئه‌مرۆدا ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو یاریزاناندا جێبه‌جێً بكرێت ، چونكه به‌رِاستى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى تیپ له‌سه‌روى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه ،به‌ڵام تائێستاش له‌لای هه‌ندێك له رِاهێنه‌ران و كه‌سه‌كان مجامه‌له‌كردنى هه‌ندێ له یاریزانان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانى تر ده‌بینرێت به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه تواناى زیاتریان بۆ یاریكردن هه‌یه یان به‌هۆی نزیكى هه‌ندێكیان له كه‌سایه‌تى تیپه‌كان یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ى كه كورِی یانه‌كه‌یه یان به‌هۆی خۆشه‌ویستى جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌ندێ له یاریزانان....هتد ، كه‌به‌راستى له‌به‌رامبه‌ر دروستى ئه‌و دیارده‌یه هیچ پاساوێك قبوڵ نیه .
ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى و رِاهێنه‌رانى تیپه‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌من له بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و خه‌سڵه‌ته نامۆیه له‌ناو ئه‌ندامانى تیپه‌كاندا ، به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى ده‌بێت هه‌وڵی دروستكردنى گیانى یه‌كسانى و متمانه‌یی بدات بۆئه‌وه‌ى هه‌نگاوى بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى باشتر بێت ، نه‌ك بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵی مجامه‌له‌كردن و جیاوازیكردنى نێوان یاریزانان بدات (به‌داخه‌وه له وو‌ڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و حاڵه‌ته زۆر به‌زه‌قی بونى هه‌یه) هه‌روه‌ها كه‌سێتى رِاهێنه‌ر رِۆڵی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌و بواره‌دا ،چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌نێوان هه‌ریه‌ك له (مجامه‌له‌كردن) و ( واقیعی - رِاستى) دا له وه‌رزشدا به‌راوردێك بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین كه جیاوازیه‌كى گه‌وره هه‌یه له ده‌ره‌نجام و كاردانه‌وه‌كاندا هه‌ربۆیه زۆر گرنگه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداربن بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه ده‌یه‌وێت هه‌ناسه له جه‌سته‌ى ئه‌و یاریه‌دا ببرِێت ، كه‌واته ده‌بێت (یاریزانى شیاو له شوێنى شیاو) دابنرێت و خۆمان به‌دوور بگرین له‌هه‌موو جیاكاری و لایه‌نداریه‌ك له‌هه‌موو رِویه‌كه‌وه .
* ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ى (ئاڵای ئازادی) رۆژی ( 4 -11 - 2009) دابه‌زیوه