له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر
* خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵ له وه‌رزی 2009 : له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌ندی باڵای هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵی 2009ـی پێ به‌خشرا.
* خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵ له وه‌رزی 2008 : له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی ئازادی لاوانه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵی 2008ـی پێ به‌خشرا.
* ده‌ستكه‌وتێكی تری مێژوویی : به‌ده‌ست هێنانی دووه‌مین خولی عێڕاق له‌مێژووی یانه‌ی هه‌ولێر و ژیانی سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك . شایه‌نی باسه ئه‌وه دووه‌م ساڵه سه‌رهه‌نگی گۆلچی یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌ده‌ست هێنانی خولی عێڕاقی بۆ یانه‌كه‌ی هۆكاری پله یه‌كه به‌هۆی ئاست به‌رزییه‌كه‌ی .
* ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی : به‌ده‌ست هێنانى خولى ئێراق بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی یانه‌ی هه‌ولێر به‌گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت ده‌ژمێردرێ له‌مێژووی ئه‌و یانه‌یه‌و ژیانی وه‌رزشی سه‌رهه‌نگ موحسین كه له‌ساڵى 2006-2007 دا به‌ده‌ستیان هێنا .
* دووه‌مین خولی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى دووه‌مین خولى یانه‌كانى پله‌یه‌كى كوردستان له‌ساڵى 2003-2004
* جامی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى یه‌كه‌مین خولى جامى كوردستان / هاوبةش له‌ساڵى 2004-2005
* سێیه‌مین خولی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى سێیه‌مین خولى كوردستان له‌ساڵى 2004-2005
* چواره‌مین خولی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى چواره‌مین خولى كوردستان له‌ساڵى 2005-2006
* چوارگۆشه‌ی زێرین : به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ى زێرِن سىَ جار له‌خولى ئێراق به‌ئاماده‌بوونی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر .
* مێژوویه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر : به‌ژداری كردنی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ جاری یه‌كه‌م له‌مێژووی خۆی ، به‌ئاماده‌بوون و یاری كردنی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌گشت یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق له‌و ساڵه‌دا ، ساڵی 2005-2006 * مێژوویه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر : به‌ژداری كردنی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆی ، به‌ئاماده‌بوون و یاری كردنی سه‌رهه‌نگ له‌گشت یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێڕاق له‌و ساڵه‌دا ، له‌ساڵی 2006-2007.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق
* هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق : به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق بۆ یارى كۆتایى له خولى (نیگاتا)ى نێوده‌وڵه‌تى له وڵاتى یابان بۆ خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی .
* هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق : به‌سه‌ركه‌ووتنى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق بۆ پاڵاوتنى جامى جیهانى بۆ لاوان ، كه له وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه چوو له‌ساڵی 2004.
* ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی : یه‌كه‌مین گۆلچى له مێژووی وه‌رزشی كوردستان له رِێزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقى یاری بكات .
* هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق : خاوه‌نى شه‌ش یارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانی عێراق .
* هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق : به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له خولى (پاڵاوتنه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ) .
ده‌ستكه‌وته تاكه‌كه‌سییه‌كان .
* خه‌ڵاتى باشترین گۆلچى : له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین خولى كوردستان له ساڵى 2003 خه‌ڵاتی باشترین گۆلچی وه‌رگرتووه .
* خه‌ڵاتى باشترین گۆلچى : له‌ساڵى 2006 - 2007 سه‌رهه‌نگ خه‌ڵاتی باشترین گۆلچی پێ به‌خشرا له‌خولی بژارده‌ی عێراق .
* له‌كۆی 560 خوله‌ك ته‌نها یه‌ك گۆڵ : پارێزه‌ری گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین له‌خولی بژارده‌ی ساڵی 2006بۆ 2007 تا یاری كۆتایی ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه ، واته زیارتر له 650 خوله‌ك ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ تۆماركراوه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌مێژووی خولی بژارده‌ی عێڕاقی . |