|
( تۆ بۆمن نابى )
ئێمه شایه‌نى یه‌كتر نین و تۆ بۆمن نابى
تاكو ئه‌و رِۆژه‌ى كه‌ده‌مرى
چونكه باش ئه‌زانم ناتوانى
ده‌ست له‌هه‌موو شته‌كانى خۆت هه‌ڵبگرى
له‌جل و به‌رگ و ئاڵا‌و واڵا ,
له‌سه‌یران كردن و سه‌فا , له‌سه‌فه‌ر
له رِابواردن , له‌هاورِێیه‌تى
لاوه قۆز و قۆشمه‌كانى رِاده‌به‌ده‌ر
له هاموشۆى كۆرِ و كۆبوونه‌ى
خانه‌دانه‌كان و ئه‌وپه‌رِى هه‌بوون
ئه‌و شتانه‌ت له‌به‌ر ده‌سته
جۆن بۆتۆ ئه‌ده‌م برِیارى رِازى بوون
هۆنراوه‌ى : سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌وێنى بزورگ عه‌له‌وى
4\1\2008
|