|
( تازه
ته‌واو ..
به‌شی یه‌كه‌م
)
ئه‌ی ڕابردوو تاڵ .. ئه‌و ئاواته‌ی كه هه‌م بوو
بۆ بردنه سه‌ری ژیان له‌گه‌ڵتدا .. هه‌مووی ڕۆیی
چیدیش لێره‌وه هاوارت بۆ ناكه‌م و بڵێم
وا ده‌مكوژێ شه‌وگاره‌كانی بێ تۆیی
وا بیربكه‌وه منت هه‌ر نانه‌سیوه ،
ڕۆژێك له‌ڕۆژانیش هه‌واڵمت نه‌پرسیوه
منی ڕه‌نجه‌ڕۆ ئیدی له‌مڕۆ به‌دواوه
خۆم ده‌ده‌مه ده‌ست ته‌نیایی بوون و نامۆیی
ئه‌و مه‌كۆیه‌ش له‌بیركه كه‌سه‌ره‌تا بووه هۆی
به‌بادانی ته‌نیایمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی
ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی شیعرێكی هه‌نده‌رانیمه‌وه
له‌ڕێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تیه‌وه بۆم هاتی
من نه‌مزانی و دوای ووشه‌ی زمانی پوچت كه‌وتم ,
نه‌مزانی ئه‌و پێناسه‌یه‌ت هه‌ڵه‌بوو كه‌تۆ خۆری .
چونكه ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كیش
له‌ئاسمانی دڵم هه‌ڵنه‌هاتی
تازه ته‌واو .. هه‌رچی نوسینی منه و
بۆ وه‌سفی تۆ نوسراوه له‌بیری كه
ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی و نامه‌شمه
له‌سوچێكا بۆ له‌بیركردنی هه‌تاهه‌تایی ڕاگیری كه
یادگاری و ساته‌كانی ئاوێته بوونیش
بخه‌ره زبڵخانه‌ی خۆشه‌ویستی
ئیدی له‌مڕۆ به‌دواوه چاوه‌ڕێی من مه‌به‌و
ئه‌وه‌ی لێت هاته پێش به‌دڵه‌وه داگیری كه
ئیدی من نابمه هۆی به‌بادانی خه‌می غوربه‌تیت و
ڕاحه‌ت بوونی هه‌ست و هۆشت
ئیدی نابمه هۆی وه‌ستاندنی ئه‌و فرمێسكانه‌ی
له‌به‌ر ته‌نیایت ئه‌تكایه كۆشت
له‌مڕۆ به‌دواوه وابزانه من مردووم و
گۆڕیشم بێ سه‌رو شوێنه و بێ مه‌زارم
تازه من هه‌ستی پێكه‌وه ژیانم بۆتۆ نیه ،
بۆیه به‌مردوو زانینم باشتره بۆخۆشت .
هۆنراوه‌ى : سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌ولێر
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی
هۆنراوه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین >>
|