|
(
كه منیان ده‌پێكا له‌نێو كۆلێژه‌كه‌تان به‌رامبه‌ر چاوه‌كانم سه‌ماتان بوو , ئه‌ى بۆ ئێستا دیارنین له‌شوێنه‌كه‌تان
كوانىَ زه‌رده‌خه‌نه‌ى لێوه‌كانت , كه‌به‌شه‌رمه‌وه به‌ره‌و دڵم هه‌نگاویان ده‌نا یان ئه‌و نازكردن و رِۆیشتنه‌ت , كه به رِوو وه‌رگێرِانت پێت له‌سه‌ر دڵم ئه‌نا
من ئاواتى ده‌ست گرتنى تۆم ئه‌كرد ئه‌و كاته‌ى له‌كۆلێژ پییاسه‌ت بوو له‌دووره‌وه هه‌ستم ده‌كرد تۆش له‌گه‌ڵ دڵى خۆتدا ئه‌و باسه‌ت بوو
ئه‌گه‌ر ترس و شه‌رم بوونیان نه‌با له‌و كاته‌دا ده‌ستت ده‌دایه ده‌سته‌كانم دڵنیابه منیش هه‌ر وه‌كو تۆ ئه‌مانه رِێگر بوون له‌به‌ر ده‌م حه‌زه‌كانم
ئه‌مرِۆ ده‌ستم دایه ئه‌و چه‌ند په‌رِه‌و بۆ نوسینى حه‌زى دڵم ده‌ستم گرته پێنوسم هه‌موو ده‌رگایه‌كم لىَ داخراوه ته‌نها ئه‌وه ماوه شیعرێكى پرِ له‌هه‌ستمت بۆ بنوسم
شه‌رم و ترس له‌نێو شیعره‌كانیش بوونیان هه‌یه و شێوه‌یان ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر باش سه‌رنج بده‌ى ئه‌بینى كه چۆن پاش و پێشییان تێكه‌وتووه
شیعره‌كانیشم وه‌كو خۆمن و شێوه و رِووخساریان هه‌روا شێواوه چونكه ئه‌وانیش هه‌ست به‌ده‌رگایه‌ك ئه‌كه‌ن كه لێیان داخراوه
بۆیه ئه‌ڵێم ده‌ركه‌وه له‌چاوه‌كانم و وون مه‌به و وه‌ره بم پێكه كوانىَ نیگات , وه‌ره له‌خۆبایى مه‌به , چونكه ژیان خۆى موده‌تێكه
سرهنگ محسن لوبنان بیروت 2007
|