|
( رِازى مه‌به به‌ژیانم )
تۆ خۆت غه‌مگین مه‌كه
له‌گه‌ڵ منى بێچاره‌دا
خۆت مه‌كه به‌هاوژیان
له‌گه‌ڵ منى
كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ
پاره‌دا
ئه‌و ژیانه‌ى شایه‌ن به‌تۆیه‌و
تۆ ئه‌ته‌وێ ,
له‌لاى من بوونى نیه
حاڵ و ته‌شریفى خه‌م
له‌لاى من
هاتنى هه‌یه و چوونى نیه
پێكه‌نینى جارجاره‌شم
قه‌ده‌رى سروشتى ژیانه
بۆیه كه‌من وا غه‌مباربم
بۆ رِوو ده‌كه‌یته ئه‌م جیهانه
به‌پیكه‌نینى سه‌ر لێوم
فریو مه‌خۆ و
برِوامه‌كه حاڵ و گوزه‌رانم زۆر خۆشه
چونكه دڵم له‌بنه‌رِه‌دا
هه‌ر وا ژیاوه و
هه‌میشه ماته‌مین و رِه‌ش پۆشه
له‌وه‌ته‌ى هه‌م
له‌م بارودۆخه ئه‌ژیم
دوور له‌بانه‌ى شادى
هه‌ڵه مه‌كه بێیته نێو ژیانم
كه‌سێك كه هه‌ڵه‌ى كرد
په‌شیمان بوونه‌وه نادا دادى
بۆیه ئه‌ڵێم رِازى مه‌به به ژیانم
به‌داهاتى نێو گیرفانم
خۆت له‌من به‌دوور بگره
تا هه‌ڵنه‌گرى
بارى مه‌ینه‌تى و ئازاره‌كانم
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌ولێر 13\5\2008
كۆلێژى ئاداب
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|