|
( له گه‌رِه‌كتان )
له گه‌رِه‌كتان په‌پوله‌ى عیشقێك له‌سه‌ر دڵم نیشتووه زۆر شه‌رم ده‌كه‌م براده‌ره‌كه‌م هه‌ر شه‌رمه منى كوشتووه
هه‌رچه‌نده نه‌عاشقى ده‌زانم وه‌نه پێشتر كردوومه به‌لاَم برِوام پێبكه ئه‌م كچه بۆمن نه‌بێ مردوومه
عاشقى بووم كه بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رنجم دا چاوه‌كانى به‌لاَم دڵ شاراوه‌یه ئه‌و به‌م شێت بوونه‌مى نه‌زانى
كه كه‌وته به‌ر چاوم كانى شیعرم ته‌قى و په‌رت بوو ئه‌وكاته‌ى هه‌نگاوى ده‌ناو به‌نه‌رمى به‌پێشمدا رِه‌ت بوو
كه وون بوو هه‌ر هه‌موو دونیا له‌به‌ر چام تاریك بوو له‌به‌ر ئه‌و كچه‌ى كه خاوه‌نى به‌ژنێكى باریك بوو
ئێستا له‌به‌ر ئه‌م كچه خه‌مى دونیا به‌سه‌ر مندا كه‌ڵه‌كه به‌لاَم خۆزگه ده‌مزانى بۆهێنده دڵم عه‌شقى چاوى به‌ڵه‌كه
تكات لێ ده‌كه‌م براده‌ره‌كه‌م چاره‌سه‌رێك بێنه بۆ دڵى بێچاره‌م چونكه منى سه‌رگۆڵى هه‌ولێر بریندارى ئه‌م به‌ژن و لاره‌م
سرهنگ محسن 25/10/2006
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|