|
( 2
له گه‌رِه‌كتان )
برا‌ده‌ره‌كه‌م هێزێك بهێنه بۆ دڵى ماندووم
بم گه‌شێنه‌وه بم حه‌سێنه‌وه بێ پشووم
عاشق و ماندووى یه‌كێكم , بریندارم بۆى
منى سه‌رگۆڵى هه‌ولێر دڵ پرِ له‌ئازارم بۆى
كاتێك چاوه‌كانى ئه‌بینم گشت شتێ ئه‌بات
ئه‌مبات و ئه‌مهێنىَ بىَ هێزو ماندووم ئه‌كات
هۆشم ئه‌بات , بیرم ئه‌بات , دڵم ئه‌بات
هه‌ستم ئه‌بات , لاشه‌م ئه‌بات , شێتم ئه‌كات
له‌ناكاو وون ده‌بێ رِوو ئه‌چێ هه‌ستم
ئه‌شێوێنىَ رِوخسارم , تێك ئه‌دا مه‌به‌ستم
چاوه‌كانى رِووناكییه بۆ نێو دڵى تاریكم
كه‌چى نابێت و نایێت ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكم
بۆیه هاتووم و ده‌ڵێم گه‌لێك ماندووم
چاره‌م بكه بم حه‌سێنه‌وه بێ پشووم
؟/2/2004
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|