|
(
به‌چه‌پكێ گوڵ و دونیایه‌ك ماچ دێمه فرِۆكه‌خانه )
ماوه‌یه‌كه له‌یه‌ك دوورین
بۆیه خه‌مى دونیا
به‌سه‌رمندا كه‌ڵه‌كه
باش ئه‌زانم له‌لاى تۆش
هاوشێوه‌ى خه‌مى من
میوان بوونى گه‌رِه‌كه
به‌ڵام وادێ به‌ویستى خوا
ئه‌م دوورییه‌مان
كۆتایى بێ و ببرِێته‌وه
دڵى كۆچكه‌رى تۆ
بۆ دڵى چاوه‌رِێ من
سه‌فه‌ر بكا‌و بگه‌رِێته‌وه
كه هاتیه‌وه‌ش بۆ باوه‌شم
ئه‌وكات ئه‌ژین
به‌وپه‌رِى سه‌ربه‌ستى
خۆشى هه‌وارى
بۆمان ئه‌گوێزێته‌وه
ئێمه‌ش ده‌ست ئه‌خه‌ینه ده‌ستى
كه تۆ هاتى
ئه‌وسا ده‌رئه‌چین
له‌بازنه‌ى بیركردنه‌وه و
خه‌یاڵ
دوور دوور ئه‌رِۆین
بۆ ئاسوده‌یى ئه‌ده‌ین له‌شه‌قه‌ى
باڵ
به‌ڵام تۆ تاده‌توانى
كاتى هاتنه‌وه و شادبوونت پێم
بێنه پێش
چونكه كڵۆڵى كردووم
ده‌ردى دووریت و
ئازار و ئێش
تۆش ئه‌زانى
ژیانى بێ تۆیم
هه‌رهه‌مووى ئاهو ناڵینه
هۆكاریش دووریه‌كه‌ته
كه بێزارى كردووم له‌م ژینه
به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند رِۆژێكه
به‌هه‌واڵى گه‌رِانه‌وه‌ت
دونیا‌م جوانه
ئه‌و رِۆژه‌ى دێیته‌وه
به‌چه‌پكێ گوڵ و دونیایه‌ك ماچ
دێمه فرِۆكه‌خانه
هۆنراوه‌ى : سرهنگ محسن
ئوردن
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ به‌گشتى
|