|
( ده‌رگاى دڵت )
به‌ڵام دڵى بىَ خه‌یاڵت نه‌یده‌زانى ئه‌و سه‌رنجانه‌ى من كه تۆیان ده‌پێكا , پرِ مه‌به‌ست بوون به‌ڵام زمانم نه‌یده‌توانى
ووشه‌یه‌ك چى بوو ئه‌گه‌ر به‌رِووتدا بیدركێنم , به‌ڵام ئاخ زمانم ڵاڵ بوو له ئاستت زۆرم هه‌وڵدا به‌ڵام نه‌م ده‌توانى بیدركێنم تاوه‌كو ببمه جێگاى رِازوو خواستت
ئه‌وه ئێستاش رِۆیى جارى جاران و هاتم ووتم مه‌هێڵه دووریت عومرم به بادا هێزێكم دا به‌گیانى خۆم و بىَ شه‌رم كردن په‌رده‌م له‌سه‌ر نهێنیه‌كانى دڵم لادا
كه‌چى تۆ منت خۆش ده‌وىَ و له هه‌مان كاتیش‌دا رِقت لێم ده‌بێته‌وه چونكه ده‌رگاى دڵت نه به‌رِووم داده‌خرىَ و نه به باشیش ده‌كرێته‌وه
شیعرى : سرهنگ محسن
|