|
(ئاساییه كچێك نه‌بێت ده‌رگا له‌رِووم
بكاته‌وه)
كورِه كوردێكى لاشه شلۆق
رِاكشابوو له‌قه‌راغ دیوارى به‌رماڵى
ئێمه
بینیم دڵم به‌حاڵى سوتاو دواندم
كه‌چى پێى نه‌وتم ناوم چیه‌و
یان خه‌ڵكى كوێمه
زۆرم هه‌ولمَدا بێ چاره‌یى و
ده‌رده‌دارییه‌كه‌ى بزانم
كه‌چى خۆى نه‌ناساند و
بێ سود بوو هه‌وڵه‌كانم
پاش كه‌مێك كپ بوون
له‌ناكاو تاساندمى به‌ده‌نگه
گه‌وره‌كه‌ى
ئه‌وه‌نده خێرا قسه‌ى كرد
ته‌نانه‌ت نه‌متوانى پێى بڵێم
كه‌مێك له‌سه‌رخۆ .. یان بۆ
واده‌كه‌ى
هاوارى ده‌كرد و ده‌یوت :
(( ئاساییه كچێك نه‌بێت ده‌رگا له‌رِووم بكاته‌وه
یان من بۆ ماڵى دڵی پرِ له‌غه‌ش و
هه‌وه‌س بازى نه‌باته‌وه
پێم سه‌یره له‌م زه‌مه‌نه سه‌رِه‌رِۆیه‌دا
كورِه‌كان وه‌ك ساڵێك له‌مه‌وبه‌رى من
هێنده خه‌مخۆرى كچه‌كانن
هه‌موو دونیا وه‌ك من تاك ده‌ژى
گه‌ر رِابردووى پرِ له‌شومیان
بزانن
له‌وه‌ته‌ى هه‌ستم به له‌دایك نه‌بوونى ئافره‌ت كردووه
ئه‌وه‌نده‌ى بیرده‌كه‌مه‌وه نازانم چ ناوێك
بۆ مێینه‌ى پاش مردنى دواین ئافره‌ت هه‌ڵبژێرم
ناویان بنێم له‌به‌رۆك دراوه‌كان
یان فه‌رشه هه‌میشه رِاخراوه‌كان
.. نااا تازه ته‌واو ته‌رِو ووشك
ده‌سوتێنم
ئه‌وه‌ى كچه .. به‌مامۆستاى
مه‌لیكه تاوس ناوى دێنم
ئه‌گه‌ر مه‌رد و په‌یرِه‌وێكى باشیش بم
دووباره زینده به‌چاڵى داه‌هێنم
))
پاشان رِووى تێ كردم به‌هێمنى ووتى
(( ئه‌ى برا بێ گله‌یى به لێم و لۆمه‌م مه‌كه
خۆ ساغ نه‌ماوه حه‌وایێ
گشتیان له‌جه‌هه‌ننه‌مى بێ شه‌رمیدان
ئه‌وه‌ى بشفرِێ .. تازه پاك نابێته‌وه‌و
ده‌رنایێ
))
منیش كه ئه‌مانه‌م گوێ لێ بوو
هه‌ر له‌جێگه‌ى خۆم داچه‌قیم وه‌ك
سه‌نگى مت
ده‌ستم كرد به‌بیركردنه‌وه له‌ووشه‌كانى و
هیچ هیچم نه‌گوت
هۆنراوه‌ى : سه‌رهه‌نگ موحسین
ژماره‌ى سه‌ردان
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی
هۆنراوه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین >>
|