|
تێبینى : ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له ( مه‌كۆى كوردیش لۆڤ ) نوسیوه , ئه‌مه
یادگارییه‌كانى نێو ئه‌م مه‌كۆیه‌ن .
په‌یامى تایبه‌تیش ئه‌و نامه‌یه‌یه كه ته‌نها خۆت و ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌بۆى
ده‌نێریت ده‌توانن بیخوێننه‌وه
www.love.sherwan.net
(چى بكه‌م
ناوێرم په‌یامى تایبه‌تیشت بۆ بنێرم !!!)
ده‌مه‌وێت له‌په‌یامێكى تایبه‌ت ووشه‌كانم په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كانى دڵم
لاده‌ن
له رِێگه‌ى ئه‌م نامه‌یه گشت ووشه‌كــانى دڵـم بێن و له‌به‌ر ده‌مت چۆك
داده‌ن
حه‌زمه له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر به‌رم ئه‌و چه‌ند رِۆژه‌ى كه‌ماوه له‌ژیانى
منى كڵۆڵ
بۆیه ده‌مه‌وێ تۆ ببیته پشت و په‌نا , له‌مرِۆ به‌دواوه بۆمنى یاریزان و
سه‌رگـۆڵ
به‌ڵام رِه‌نگه تۆ لێم بپرسى و بڵێى منت نه‌بینیوه ئه‌ى بۆچى هێنده شه‌یدامى
رِه‌نگه زۆر به‌توندى بڵێى چـى واى لێكردووى به‌من بڵێى تـۆ پشت و پـه‌نـامى
ئـه‌وكات منیش ناتوانم پێت بڵێم شه‌یداى نوسین و بیركردنه‌وه‌كانى تۆ بوومه
ناتوانم پێت بڵێم كه بابه‌تێكى تۆ ئه‌بینم له‌تاساویدا رِه‌نگى زه‌ر‌د رِه‌نگى
رِوومه
ناتوانم پێت بڵێم من له‌به‌ر تۆ هه‌میشه له‌مه‌كۆ كات به‌سه‌ر ئه‌به‌م و
ئه‌مێنمه‌وه
به‌ڵــێ ناتوانــم پێت بڵێم رِۆژ نیـه ده جـار بابه‌ت و نوسراوه‌كانى
تۆ نه‌خوێنمه‌وه
چونكه تۆ باوه‌رِت نایه به‌كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى بت بینێ برِیارى هاوسه‌رى
بدات
باوه‌رِ ناكه‌ى شه‌یدابونێكى وه‌هـا تا كۆتاییه‌كــانى ژیان نــازى دونیات
پێ ئه‌دات
هه‌موو ئه‌مانه رِێگرن له‌به‌رده‌م نه‌دركاندنى نهێنى دڵم و نه‌ناردنى په‌یامى
تایبه‌تى
ئه‌گینا من له‌مێژبوو ئه‌هــاتم و به‌تۆم ئـه‌وت ده‌سته‌كـانت بێنه ده‌ستم
چاوه‌رِێیه‌تى
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رگۆڵ : گۆلچى
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
|