|
(
له‌هه‌ڵه‌بووم
)
ئێمه نه‌یه‌ك دڵ و نه‌یه‌ك مه‌به‌ستین
ئێمه نه‌یه‌ك خه‌یاڵ و نه‌یه‌ك هه‌ستین
ئێمه دوو هێڵى ته‌ریبین هه‌رواش ده‌بین
ئێمه‌ى به‌رد به‌یه‌ك بگه‌ین خاش ده‌بین !
من زۆر له‌هه‌ڵ بووم به‌دواى هه‌ستى تۆ ئه‌كه‌وتم
له‌هه‌ڵه بووم ئه‌و شه‌وانه‌ى به‌خه‌یاڵى تۆ ئه‌خه‌وتم
من له هه‌ڵه بووم به‌دواى هه‌ستى وونت
له هه‌ڵه بووم هه ڵم گرت رِىَ و شوونت
له‌هه‌ڵه بووم هه‌رنه‌سره‌وتم تاوه‌كو كه‌وتم
به‌ڵىَ من شێت بووم به‌خه‌یاڵى تۆ ئه‌خه‌وتم
تۆ بىَ ئومێدبه لێم وه‌ك گه‌لاَى كه‌وتووى پایز
بۆ دڵێكى باش بۆ خۆت بگه به به‌ستراوى رِیز
من ده‌مزانى ئه‌وه‌ى هه‌ست و خۆشه‌ویستیه
لاى تۆى بىَ هه‌ست و خۆشه‌ویستى نیه
من ده‌مزانى تۆ دارى وه‌فا نیت كه به‌رت بىَ
من ده‌مزانى ده‌ریاى وه‌فانیت له‌نگه‌رت بىَ
من ده‌مزانى رِه‌شماڵى به‌رگه دارى به‌ر باران نیت
به‌ڵىَ من ده‌مزانى ژوورى حه‌سانه‌وه‌ى رِێبوارانیت
به‌لاَم پێى كردم ئه‌م دڵه به‌گومان و شێته
واى كرد كه پیت بڵێم دڵى پاكى من جێته
نا .. ئه‌ى ناكه‌س له‌گه‌ڵ كارى خۆت به‌رده‌وام به
له‌گه‌ڵ هه‌ر رِێبوارێكى نامۆ ده‌م له‌نێو ده‌مان به
من هاتم وام زانى ئه‌گۆرِێیت به‌ره‌و چاكى و رِه‌وایى
نه‌مزانى له‌گه‌ڵ بىَ هه‌ستى و خیانه‌ت كردن‌دا كولاَوى
هۆنراوه‌ى : سرهنگ محسن
14/12/2003
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|