|
ژیانی گۆلچی به‌توانا ئۆلیڤه‌ركان
ناردنی
: ڕێكان كه‌مال _ سلێمانی
ڕۆژی 15/6/ 1969 له شاری
كارلس ڕوهه‌ر له وڵاتی ئه‌ڵمانیا هاتۆته دونیاوه له ته‌مه‌نی هه‌شت
ساڵیدا له لایه‌ن ئه‌فسانه‌ی گۆڵچییانی جیهان "سیف
مایه‌ر"ه‌وه جلوبه‌رگی گۆڵچێتی پێبه‌خشراوه
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه به سه‌روچاویدا دیاربووبێت كه داهاتووی
گۆڵچییه‌كی زه‌به‌لاح و بێ وێنه ده‌بێت .
ئۆلیڤه‌ر كان سێ جار باشترین گۆڵچی جیهان و
باشترین گۆڵچی ئه‌وروپا چوارجار و
باشترین گۆڵچی ئه‌ڵمانیا و خولی بۆندس لیگا هه‌شت
جار و
باشترین یاریزانی ئه‌ڵمانیا شه‌ش جار و
باشترین گۆڵچی و یاریزانی جامی جیهانی 2002ی كۆریای باشوور و ژاپۆن
و
باشترین دووه‌م یاریزانی جیهان له مۆندیالدا پاش
ڕۆناڵدۆی به‌رازیلی و
خاوه‌نی 557 یاری له‌خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانیدا،
دوێنێ شه‌و له یارییه‌كی ڕێزلێنانی گه‌وره‌دا له یاریگای ئێلیانز
ئێلینای تایبه‌ت به یانه‌ی باڤاری و له یارییه‌كی ئیستیعرازی نێوان
هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت و یانه‌ی بایره‌ن میونخدا بۆ دواجار ده‌ستكێشه‌كانی
شێری داكه‌ند پاش ته‌مه‌نێكی زۆر له‌نێو سێ
ستوونی گۆڵی كارلس ڕوهه‌ر له 1987/1993 و پاشان
یانه‌ی بایره‌ن میونخ له 1994/2008 و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له 1993وه
وه‌ك یه‌ده‌كی ئه‌ندریاس كۆبكێ و دواتر گۆڵچی
سه‌ره‌كی و له مۆندیالی ئه‌ڵمانیای 2006دا گۆڵچی یه‌ده‌ك و وازهێنانی له
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و پاشان به یارییه‌كی
خێرخوازی له وڵاتی هیند ماڵئاوایی له یاریگاكان كرد
.
ئۆلیڤه‌ر كان ئه‌و گۆڵچییه‌ی كه توانی ناوی له مامۆستاكه‌ی كه
سیف مایه‌ره به‌رزتر بكاته‌وه و خۆی بكاته
باشترین گۆڵچی له هه‌موو جیهاندا و هه‌میشه مه‌ترسی بوو بۆ هێرشبه‌رانی
جیهان ، به‌وه ناسراوه كه یه‌كێك بوو له‌و
گۆڵچییه سه‌رسه‌ختانه‌ی كه هه‌میشه توڕه و كه‌لله‌ڕه‌ق
بوو له‌نێو تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا ته‌نانه‌ت
دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی
پێی جیهان سه‌باره‌ت به كان وتوویه‌تی
: " كان ئه‌و گۆڵچییه‌یه كه هه‌رگیز
نادۆڕێت و هه‌میشه براوه‌یه ، چونكه توانی گۆڕان
له بیرۆكه‌ی گۆڵچییایه‌تیدا بكات له‌سه‌ر ئاستی یاری تۆپی
پێ "،
هه‌روه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا
لاندۆن دۆناڤان سه‌باره‌ت به كان ده‌ڵێت
: " شتێكی ناخۆشه گۆڵچی وه‌ك كان
هه‌بێت له جیهانی تۆپی پێدا
، چونكه هه‌میشه یاریزانانی تیمی به‌رامبه‌ر ده‌ترسێنێت و ساردیان
ده‌كاته‌وه "،
هه‌روه‌ك میشێل پلاتینی
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی
جیهان و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به ناوبراو وتوویه‌تی
: " كان گۆڵچی نییه ئه‌و جه‌نگاوه‌ره
، ئه‌و یاریگا به مه‌یدانی جه‌نگ تێده‌گات بۆیه هه‌رگیز
پێكه‌نین له ڕوویه‌وه نا‌بینیت ته‌نها ده‌مامكی
شێر ده‌بینیت " ،
محه‌مه‌د شۆلی یاریزانی ناوداری ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونخ ده‌ڵێت
: " خۆشترین شت
له ژیانی وه‌رزشیمدا ئه‌وه بووه كه قه‌ت به‌رامبه‌ر كان یاریم نه‌كردووه
هه‌میشه هاوڕێی بووم و له تیمه‌كه‌ی ئه‌ودا بووم".
دواجاریش قه‌یسه‌ری تۆپی پێی
جیهان و ئه‌فسانه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانزبیكن باوه‌ر
سه‌باره‌ت به كان وتوویه‌تی: "سه‌رده‌می گۆڵچییه مه‌زنه‌كانی جیهان
كۆتایی هات ئه‌وه‌ی ده‌رگاوانی مه‌مله‌كه‌تی زه‌به‌لاحه‌كانیش بوو ئۆلیڤه‌ر
كان بوو".
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین سه‌باره‌ت به ئۆلیڤه‌ر كانی گۆڵچی ناوداری
ئه‌ڵمانیا و جیهان ئه‌وه‌ی كه تاكه گۆڵچییه له مێژووی مۆندیالدا خه‌ڵاتی
باشترین یاریزانی پێ ببه‌خشرێت هه‌روه‌ك تاكه
گۆڵچیشه له جیهاندا كه خه‌ڵاتی لیف یاشینی گۆڵچی ئه‌فسانه‌ی جیهانی
پێ به‌خشرا بێت و تاكه گۆڵچیشه له جیهاندا كه
توانیویه‌تی سێ جار باشترین گۆڵچی جیهان و چوارجار
باشترین گۆڵچی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت
. به وازهێنانی كانیش وه‌ك ده‌بینین
هه‌ندێ له قورسایی یانه‌ی بایره‌ن میونخ له ئه‌ڵمانیادا كه‌می كردووه
ئه‌گه‌رچی كان ده‌ستكێشه‌كانی خۆی دا به مایكڵ ڕینسینگی گۆڵچی یه‌كه‌می
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا ، به‌ڵام هه‌رگیزا
و هه‌رگیز گۆڵچییه‌كی تر نابینرێته‌وه له‌نێو سێ ستوونی گۆڵه‌كه‌یدا
بووه‌ستێت و وه‌ك ئه‌و گۆڵچییه یاری بكات كه شه‌وی ڕابردوو ماڵئاوایی
یه‌كجاری كرد .
ناردنی
: ڕێكان كه‌مال _ سلێمانی
|