|
ژیانی بیلیە وچەند قۆناغێكی سەخت و گەیشتن بە لوتكە
ناردراو لهلایهن :
سهفین
safeen1990@hotmail.com

ئەدیسۆن ئەرانتێس دۆنا سیكفیتۆن ناسراوە بە (بیلیە) لە (23) ئۆكتۆبەری ساڵی
(1940) لە شاری تریس كۆراسیدس لە باكوری ولایەتی ریودی جانیرۆ لە دایكبووە و
ئەو شارە بە زمانی ئینگلیزی بە مانای (سێ دڵ) دێت باوكی ناوی دۆنا لیكمنیتۆیە
پێشتر یاریزانێكی پیشەگر بوو و بۆ هەر یارییەك (5) دۆلاری وەردەگرت دایكی ناوی
سیلیست بوو كە ژنی ماڵەوە بوو و لە بنەماڵەیەكی هەژار بوون كە بە رەگەز
دەگەرێنەوە سەر ئەفریقیەكان لە خانوویەكی ئاسایی بیلیە لە تەك باوك و دایك و
براو و دوو خوشكی و مامی باپیری دەژیا.
* گێمی یەكەم لە ژیانی بیلیە
شەر لەسەر بیلیە
بیلیە لەو كاتە نینۆكەكانی بە
دیار كەوت پەیوەندی بە تۆپی پێ كرد چونكە باوكی یاریزان بوو و بە بەردەوامی
بیلیەی لەگەڵ خۆیدا بۆ یاریگا دەبرد و زۆر ئاستی باوكی بە دڵ بوو هاندەری
سەرەكی بوو، بیلیە دەڵی زۆر حەزم دەكرد بە بەردەوامی لەگەڵیدا بم چونكە زۆری لێ
فێربووم و هەروەها پیاوێكی نازدار بوو و بیلیە زیاتر دەڵێ نابێ رۆڵی سیلیستی
دایكم لەبیر بكەم سەرەڕای ئەوەی سەرەتا حەزی نەدەكرد یاری بكەم لەبەر ئەوەی
وەكو باوكم تووشی پێكان نەبم
پاشان دایكی هاتە ئاخاوتن بە زەردەخەنەوە گوتی : مێردم و كورم زۆری نەمابوو
شێتم بكەن بەو خۆشەویستیەی كە بۆ تۆپی پێ هەیان بوو باوكی هەر كاتی یاری
هەبوویایە ئەوا كۆرەكەم لەگەڵدا بوو دواتر زانیم كە بیلیاش بریاریدا كە ریگای
باوكی بگرێتە بەر، لە یەكێك لە یارییەكانی باوكی لەگەڵ گۆڵچی تیپی بەرامبەر
مایەوە و گۆڵی نەكرد و یەكێك لەتەك بیلیە لە نێو جەماوەر دانیشتبوو و بە دەنگی
بەرز هاواری كرد دەڵێ هەردوو قاچت لە دار دروستكراوە و لە ماڵەوە دانیشە
باشترە، بەڵام سەرەڕای تەمەن بچووكی بیلیە ئەو سوكایەتیەی كە بە باوكی كرا
قەبوولی نەكرد جنێوی پێدا و بەردێكی گەورەی لێ بەرز كردەوە پێی گۆت بڕۆ لێرە
ئەو كاتە تەمەنی شەش ساڵ بوو دواتر پیاوێكی گەورەی رەش پێست لێیان نزیك بۆوە بە
گەورەكەی گوت دووركەوە دەست لە یەك موی قژی بدەی خوا دەزانێ چیت بە سەر دێ
پارچە پارچەت دەكەم و بوو بە شەریان دواتر پۆلیس كەوتە ناوبژیان، بەڵام نەیان
توانی كۆنتڕۆڵی وەزعەكە بكەن، منیش بەوە نیگەران بووم هەوڵم دا بە هەر شێویەك
بێت بیلیە لە تۆپی پێ دوورخەمەوە با جارێكی دیكە تووشی ئەو كێشەیە نەبێت.
بیلیە و قوتابخانە
دایكی زیاتر دەڵی بیلیە لە قوتابخانە زیرەك نەبوو بۆیە زۆر جار تووشی سزای
مامۆستاكان دەهات و ئاواتە خواز بووم كە بروانامەی زانكۆی هەبووایە، بەڵام بە
داخەوە نە لە دوور و نزیكەوە قوتابخانە و خوێندنی خۆش نەدەویست و رقی لە
قوتابخانە بوو.
بیلیە و بۆیاخچیاتی
بیلیە كە تەمەنی گەیشتە هەشت ساڵ چوو هەندێك فلچەی بۆیاخكردنی كڕی بۆ ئەوەی
یارمەتی مامی بدات و ئەم كارە بكات، بەڵام خەڵك زۆر نەدەچوونە لای بۆیە بیلیە
ناچار بوو شوێنی كار كردنی بگۆرێ روو لە شوێنی دیكە بكات بە تایبەتی لە یاریگای
ئەنتلانتیك كە باوكی یاری لێ دەكرد.
خوا حافـــــیز هەژاری
دایكی دەڵێ بیلیە لەگەڵ هەندێ لە برادەرەكانی بڕیاریاندا هەندێك لە بیبەری
سودانی لە كۆگایەك بدزن و بیفرۆشنەوە و لەبەردەم سینەماكان و شوێنی یاری سێرك
دواجار كەل و پهلی وەرزشی پێ بكڕن و تیپێكیان دروست كرد بەناوی تیپی گەڕەكە
هەژارەكان و ماڵی بیلیاش شوێنی جل گۆڕینی یاریزانەكان بوو لە كاتی یاریكردن، لە
ساڵی (1950) كە بەرازیل میوانداری مۆندیالی كرد كاتێك بەڕازیل كە لە یاری
كۆتایی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆروگوای تووشی دۆڕان هات باوكم زۆر گریا منیش چوومە
كەن باوكم پێم گوت دەبێ لەبەر خاتری تۆ جامی مۆندیال بۆ بەرازیل بهێنمەوە،
یەكێك لە یانە گەورەكانی بەڕازیل داوای منی كرد، بەڵام دایكم رازی نەبوو، پاشان
بە چەند مەرجێك دایكم رازی بوو منیش گوتم باشە گشت مەرجەكانت جێبەجێ دەكەم،
بەڵام گەنجێك لە تەمەنی (16) ساڵی زۆر زحمەتە لە كچ دووركەوێتەوە، بیلیە یاری
بۆ لاوانی یانەی سانتۆس دەكرد و لە یارییەك دوو یاریزانی سەرەكی سانتۆس تووشی
شكست هاتن لە قاچیان چەندین یاریزانیان لەو شوێنیان تاقیكردووە، بەڵام راهێنەر
لێیان رازی نەبوو و بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە بڕیاردرا كە بیلیە یاری ڵێ بكەن،
ئەویش لە هاوینەی ساڵی (1956) بوو كە تەمەنی (16) ساڵ بوو یانەی سانتۆس لەگەڵ
یانەیەكی سویدی یاریكرد و سوییدییەكان كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو و دوای
دابەزینی بیلیە بۆ یاریگا یارییەكە بە تەواوی گۆڕا، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵ
تۆمار بكات.
* گــێمی دووەم لــــــە ژیانی بــــیلیە
لە دایكبوونی ئەفسانە
دایكی ئاماژە بەوە دەكات لە كۆتایی ساڵی (1957) رادەی گۆڵ تۆماركردنی بیلیە
سەرسورهێنەر بوو گەیشتە (67) گۆڵ لە (75) یاری وای لێكردم كە بە هەست بەوە بكەم
كە گۆڕانكارییەكی تەواو بەسەر ژیانمان دێت، خەڵك كە منیان دەدیت دەیانگۆت ئا
ئەم ئافرەتەیە ئەستێرەیەكی بۆ ئێمە هێناوە، سوپاس بۆ تۆ سیلیست ئەوەی وای لە
راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل كرد بۆ مۆندیالی (1958) لە سوید داوای بكات كە
تەمەنی (17) ساڵ بوو جامەكەمان بەرزكردەوە و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات لە خاوەن
جەماوەر و یاریگا و یارییەكەش بە ئەنجامی (5-2) گۆڵ كۆتایی پێ هات، لە كاتی
گەڕانەوەی جامەكەی لە باوەش گرت و هاتەوە ماڵەوە بە باوكی گۆت ئەوەتا بەڵێنەكەم
هێنا جێ و جامەكەم بۆ بەرازیل هێناوە و ئەمەش كەمترین دیارییە بۆ تۆ و باوكی
بیلیەی لە باوەش گرت و گریا بیلیەش پێ گۆت بابە گیان ئەوەی تۆ تەواوت نەكرد من
تەواو دەكەم.
پێكانێكی توند و بەشداری نەكردن لە خۆشی
لە مۆندیالی شیلی ساڵی (1962) جەماوەری جیهانی چاوەڕوانی موعجیزەیەكی لاوانی
نوێن، بەڵام پێكانەكەی زۆر توند و گەورە بوو، دایكی سەرەتا غەمبار بوو، بەڵام
بە دەستهێنانی جامەكە هەموو شتێكی لەبیر بردەوە، دواتر لە ساڵی (1966) بە هەمان
شێوە سیناریۆكە دووبارە بۆوە، بەڵام لە مۆندیالی (1970) دایكی دەڵێ خۆشترین
ساتم بوو لە ژیانم چونكە لە نێو گەورەكان گەورە بوو و توانی نازناوی مۆندیال
وەربگرێ و خەڵاتی باشترین یاریزانیش لە جیهان وەربگرێ.
خۆڕەوشتی نا وەرزشی
رۆزماری شولیی كە ژنی یەكەمی بیلیەی بوو كە سێ منداڵی لێ هەبوو دوای ئەوەی
تەڵاقیدا گوتی : ئەم پیاوە بە هەواو و نەفسی خۆی كار دەكات و قەت ئەوەش لەبیر
ناكەم كە ئەوەی بە ساندرێلا كرد و ساندرێلای كچی بیلیە لەگەڵ باوكی كەوتە
شەرێكی دادگایی كە ماوەی (5) ساڵی خایاند، بیلیە سەبارەت بە ساندرێلا دەڵێ ئەو
رۆژە لەبیر ناكەم كە كتێبێكی دەركرد بەناوی (كچێك كە شا بەخۆی نەگرد) لەگەڵ
باوكی بوو و باس لەوەش دەكات كە پەیوەندی لەگەڵ دایكی هەبوو ئەو كاتە تەمەنی
بچووك بوو لە سانتۆس یاری دەكرد.
كاتی بە فیرۆ دان
ئەسیریا لیمۆس ژنی دووەمی بیلیە ئەویش تووشی غەم و ناخۆشی هات دوای ئەوەی
كوڕەكەی ئەو بە خواردنی دەرمانی وزە بەخش تۆمەتبار كرابوو بیلیە دەڵێ ئەمە
ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو و دایكی دڵی باش بوو و ئەوەش لەبیر ناكەم كە دوای
جیاوازبوونەوەمان زیاتر توند بوو لەگەڵ ئەدینیۆ ئەنجامەكەش ئەوە بوو كە ئەدینیۆ
پەیوەندی بە كۆمەڵێك كەسی خەراپ كرد دواتر لە سانتۆس دەسگیركران بۆ ئەو كێشەیەش
ئەسیریا دەڵێ بیلیە بەرپرسیاری یەكەمە لەو كێشەیە چونكە ئاگاداری كورەكەی نەبوو
و ئاوری لێ نەدەدایەوە و تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆی كاری دەكرد و ئەنجامەكەش ئەوە
بوو تووشی مادە بێهۆشكەرەكان بووو بە كوشتن تاوانبار كرا
گهرِانهوه >>>
|