|
سه‌رهه‌نگ
موحسین خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی
عیماد قادر :
هه‌موومان ده‌زانین چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆریان به‌گۆلچی هه‌ڵكه‌وتووی شاری
هه‌ولێرسه‌رهه‌نگ موحسین داوه ، ئه‌ویش زیاتر به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه
له‌یاری كۆتایی خولی نایابی ئێڕاق به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا پیشانیدا .
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش من وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێكی وه‌رزشی زۆر شت سه‌رنجی
ڕاكێشاوم و بووه وانه‌یه‌كی زیندوو له‌بیرو هزرمدا ئه‌ویش ئه‌و خوڕه‌وشته
به‌رزه‌یه كه له‌خهودی ئه‌و یاریزانه‌دا هه‌یه كه تاسه‌رئێسقان پابه‌نده
به‌واده‌و به‌ڵێنی خۆی ، ئه‌و تاهه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی كاتێك داوای
دیمانه له‌سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌كات ئه‌میش بێ یه‌ك و دوو له‌كات و ساتی
دیاریكراو ئاماده ده‌بێت و هه‌موو ئیشوكارێكی تایبه‌تی خۆی به‌لاوه ده‌نێت ،
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ده‌گه‌نه لوتكه و كه‌مێك ناودار ده‌بن
ئیدی لوتیان ده‌چێت به‌ئاسماندا و حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ن . هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی
ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد ڕۆژانه وه‌ڵامی ده‌یان
و سه‌دان ته‌له‌فۆنی هه‌وادارای ده‌داته‌وه و به‌زمانی شیرین له‌گه‌ڵیاندا
ده‌دوێ ، بۆیه هیوادارین ئه‌وه‌یان ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له‌لوتكه‌ی داهێنان دان ، چونكه مرۆڤ هه‌میشه به‌ساده‌یی و ساكاری گره‌وی
ژیان ده‌باته‌وه ، نه به‌لووت به‌رزی و له‌خۆبایی بوون ، چونكه ئه‌وانه‌ی
له‌خۆبایی بوون هه‌ر زوو شكستیان خوارد و له‌به‌رچاوان وون بوون .
سه‌رچاوه :
خه‌بات
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|