|

سرهنگ محسن ده‌گه‌رِێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێراق
له خولى عێراقى ئه‌مساڵ كه تیایدا یانه‌ى هه‌ولێر جامه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه بۆ یه‌كه‌مجار
له‌مێژووى خۆى
ئه‌وه‌بوو رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێراق
سرهنگ یان ده‌ست
نیشان كرد بۆ رِیزى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان
ئه‌م ده‌ستنیشان كردنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى كه سرهنگ محسن ئاستێكى باشى نیشاندا له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا
له‌خولى عێراقى ئه‌مساڵ رِۆلێكى باشى نیشاندا له به‌ده‌ست هێنانى جامى خولى عێراق
شایه‌نى باس كردنه هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ یارییه
پاڵاوتنه‌كانى ئۆڵمپیاتى په‌كین برِیاره چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجام بدا و
له 18 ى ئه‌م مانگه‌دا له‌شارى هه‌ولێر به‌رده‌وامى به‌مه‌شقى خۆیان ئه‌ده‌ن و
دواتر به‌ره‌و وو‌ڵاتى هۆڵه‌ندا به‌رِێده‌كه‌ون بۆ سازدانى سه‌ربازگه‌یه‌كى مه‌شقى
له‌رِێكه‌وتى 1\8\2007 بۆ ماوه‌ى 20 رِۆژ
ئه‌وه ماوه بڵێین كه هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێراق ئێستا چوار یاریزانى كورد یارى
بۆ ده‌كه‌ن له‌وانه ( هه‌ڵگورد مه‌لا محمد و سرهنگ محسن و كارزان له‌یانه‌ى
ئه‌رارات و نێچیرڤان له‌یانه‌ى داسینیا
به‌هیواى سه‌ركه‌وتن
بۆهه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێراق له‌خوله‌كانى داهاتوو
|