|
ئاراس رواندزى سه‌رهه‌نگ بۆنده‌كه‌ى نوێكرده‌وه گۆڵچى به‌تواناى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپى عێراق و یانه‌ى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى تۆپى پێى بژارده "سه‌رهه‌نگ موحسین" بۆ ماوه‌ى ساڵێكى دیكه بىَ به‌رامبه‌ر بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر نوێكرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌سه‌رهه‌نگ كرد و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراستكرده‌وه‌و گوتى: دواى ئه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر كۆتایى هات, له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌و خۆشه‌ویستیم بۆ جه‌ماوه‌ره بىَ وێنه‌كه‌ى شاره‌كه‌م, برِیارمدا به‌بىَ به‌رامبه‌ر (له‌سه‌ر په‌رِه‌ى سپى) بۆنده‌كه‌م بۆ یانه‌ى هه‌ولێر ئیمزا بكه‌م. هه‌ر له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه به‌ڵێن به‌هه‌وادارانى یانه‌كه‌م ده‌ده‌م كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى وه‌رزشى شاره‌كه‌م بكه‌م و به‌هاوكارى هه‌موو لایه‌ك له‌خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كاندا سه‌رى به‌رز بكه‌ینه‌وه. جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رهه‌نگى ته‌مه‌ن (21) ساڵ یه‌كێكه له‌گۆڵچیه لاوه به‌تواناكانى كوردستان و عێراق كه له‌وه‌رزى رابردوودا رۆڵێكى گرنگى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى جامى خولى بژارده بۆ یانه‌ى هه‌ولێر بینى. ئاراس رواندزى
|