|
ئـاوێنه
: * سه‌ره‌تای یاری كردنی له یانه‌ی ئێف كا خمێل لشانی بوو له‌ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه تا ساڵی 2001 یاری كرد ، له‌وه‌رزی 2001-2002 په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی سپارتا براخی چیكه‌وه ، له‌ساڵه‌دا 27 یاری بۆ ئه‌نجامدا ، له‌ساڵی 2002 ڕووی كرده فه‌ره‌نسا و په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی رینه‌وه ، تا ساڵی 2004 له‌و یانه‌یه مایه‌وه‌و 70 یاری بۆ ئه‌نجامدا . * قۆناغی ژیانی پیته‌ر چیك له‌ساڵی 2004 بوو ، كاتێك په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نیه‌وه ، له‌م یانه‌یه دووجار خولی ئینگلیزی و چه‌ندین نازناوی گرنگی به‌ده‌ست هێنا ، ته‌نها له‌ساڵی 2005 گۆلچی هه‌ڵبژارده‌ی چیك 1025 خوله‌ك گۆلچیایه‌تی یانه‌ی چێی كرد . * ڕۆژی 14\10\2006 ئه‌م گۆلچیه له‌یارییه‌كانی خولی ئینگلیزی‌دا توشی ڕووداوێكی مه‌ترسیداربوو كه نزیك بوو كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی بهێنێت ، له‌یاری یانه‌ی چێڵسی و یانه‌ی ریدینگدا ، له‌یارگای دووه‌م ستیفن هانت هێرشبه‌ری ریدینگ ، له‌ناوچه‌ی سزادا له‌به‌ر یه‌ككه‌وتنێكدا ئه‌نۆی به‌سه‌ر پیته‌ر چیك ده‌كه‌وێت ، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م گۆلچیه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ماسكێكه‌وه گۆءلچیاتی بۆ چێڵسی كرد ، تا ئێستاش هه‌ر به‌وماسكه‌وه گۆلچیاتی ده‌كات . * ئه‌م گۆلچیه یه‌كێكه له‌ئه‌ستێره‌كانی یۆرۆی 2008 ، باڵای 197 سم ، كێشی 92كگم ، 61 یاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چیك كردووه له‌ساڵی 2002 كه یه‌كه‌م ساڵی په‌یوه‌ندی كردنی بوو به‌هه‌ڵبژارده‌ی چیكه‌وه . * له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چیكی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ ، له‌ساڵی 2001 پاڵه‌وانی ئه‌وروپا بوون .
|