|
یانه‌ى
هه‌ولێر له‌كوه‌یت پێشوازییه‌كى گه‌رمى لىَ
ده‌كرێت و نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤیزاش شتێكى سروشتیه
شتێكى سروشتیه كه یاریزان ڤێزاى بۆ نه‌گه‌رِێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ى
كه برِیاره مه‌شق یان یارى لىَ بكات , نمونه‌ش زۆرن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه به‌ڵام
من ته‌نها دوویان ئه‌خه‌مه رِوو ,
یه‌كێك له‌وانه ( حه‌یده‌ر سه‌باح ) ى یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى
ئۆڵمپى عێراق , كاتیك كه هه‌ڵبژارده‌ى عێرِاق یارییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى
كۆریا ئه‌وه‌بوو پێش یارییه‌كه به‌دووهه‌فته ئۆڵمپى عێراق سه‌ربازگه‌یه‌كى مه‌شقیان
به‌هاوكارى كۆمپانیاى ( PEAK ) له‌په‌كینى پایته‌ختى سین
ساز كرد , پاشان پێش رِۆیشتنى ئۆڵمپى عێرِاق بۆ وو‌ڵاتى كوریا هه‌واڵى ئه‌وه هات ڤێزاى حه‌یده‌ر
سه‌باح نه‌هاتۆته‌وه ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئه‌وه‌ى كه حه‌یده‌ر له‌یارییه‌كه‌ى
كۆریا و عێراق به‌ژدار نه‌بىَ و له‌په‌كین بمێنێته‌وه تاوه‌كو گه‌رِانه‌وه‌ى
ئۆڵمپى عێرِاق , نمونه‌یه‌كى تریش له‌سه‌ر كێشه‌ى نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤیزا ,
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى و یانه‌ى جه‌زیره‌ى ئوردنى
( عه‌قیل حوسێن ) له‌یارییه‌كه‌ى
نێوان ئوسترالیا و عێراق كه له‌شارى سیدنى به‌رِێوه‌چوو به‌ژدارى نه‌كرد ئه‌ویش
هه‌ر له‌به‌ر نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤیزا بوو , لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵیم كه نه‌هاتنه‌وه‌ى
ڤیزاى یاریزانان به‌ئه‌نقه‌ست نیه‌و شتێكى سروشتیه . یانه‌ى هه‌ولێریش رِاسته
ڤیزاى دوو كه‌سى شانده‌كه‌یان بۆ نه‌هاتبوویه‌وه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و كاته‌ى كه
له‌ئوردن بوون , به‌ڵام كه یانه‌ى هه‌ولێر به‌رِێكه‌وت له‌ئوردن بۆ كوه‌یت
كێشه‌ى ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بوو و هه‌ر هه‌موو شانده‌كه به‌بىَ كێشه گه‌یشتنه
كوه‌یت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كوه‌یتیش پێشوازییه‌كى گه‌رمیان لىَ كرا و بگره
جیا له‌هه‌موو ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ى كه كردویانه زیاتر رِێزیان لىَ گیرا , بۆ یه‌كه‌م
جاریشه یانه‌یه‌كى عێراقى به‌م شێوه‌یه پێشوازى لىَ بكرێت و
ژوورى تایبه‌تیان
هه‌ر له‌ناو فرِۆكه خانه بۆ دابین بكه‌ن و هه‌روه‌ها جه‌وازه‌كانیان ببه‌ن و
خۆیان مۆڵه‌تى چوونه ژووره‌وه‌ى لێبده‌ن بىَ ئه‌وه‌ى یه‌ك یاریزان له‌شوێنه‌كه‌ى
خۆى هه‌ڵبستىَ , ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه رِه‌تده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانى
كوه‌یتى شتێكى ناشایسته‌یان كردبێت به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى هه‌ولێر و
به‌ئه‌نقه‌ست ڤیزایان به‌شاندى یانه‌ى هه‌ولێر نه‌دابىَ . |