|
كورته نامه‌یه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر
(نوور سه‌بری ) چیتان بۆ ده‌كات ؟
مامه
یاره ئه‌حمه‌د :
ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر، به ته‌له‌فۆن (نازانم
به كۆرِه‌كه یان ئاسیا) له‌گه‌ڵ (نوور سه‌برِی) ئه‌و گۆڵچییه‌ی كه ئه‌م
وه‌رزه جامی خولی عێراقی بۆ یانه‌ی دهۆك به ده‌ست هێنا !!! له پیَوه‌ندیدان،
هه‌رچه‌نده (به قسه‌ی به‌رپرسێكی یانه‌ی هه‌ولێر) نوور بۆ خۆی ته‌له‌فۆنی
كردووه و ئاره‌زووی خۆی نیشان داوه كه بێته هه‌ولێر و له یانه‌ی ئه‌م
شاره یاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح 10 ده‌فه‌ته‌ر وه‌ر
بگرێت و نازیش به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر خۆی كێشه بۆ خۆی دروست ده‌كات، ئاخر ئه‌و یانه‌یه، ته‌نیا له
ڕووی گۆڵچییه‌وه كه‌موكوڕی نییه و دوو‌و گۆڵچیی نیَوده‌وڵه‌تی و گۆڵچییه‌كی
دیكه‌ی به‌توانای هه‌یه، كه هه‌رسیَ له‌وانه، كوردن و ته‌نانه‌ت
ناوه‌كانیشیان كوردیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئیَستا هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و
خاوه‌ن ئاستێكی به‌رزن، له عیَراقیشدا ناسراون، ئایا ئه‌مه كێشه‌دروستكردن
نه‌بیَت، ئه‌دی خۆ (خۆئاماده‌كردن) نییه بۆ جه‌ژنی رِه‌مه‌زان.
كاتی بردنه‌وه‌ی جامی خولی عێڕاق، له لایه‌ن یانه‌ی هه‌ولێره‌وه، خۆشترین
كاتم بوو، كه‌م كه‌سیش هه‌بوو، كه به‌و سه‌ركه‌وتنه، ئه‌وه‌نده‌ی من خۆشحاڵ
بووبێت، هه‌ر كوردێكیش، كه دڵسۆزی خاكه‌كه‌ی بێت، یانه‌ی هه‌ولێر به یانه‌ی
خۆی ده‌زانیَت و ده‌بێت وا بیر بكاته‌وه كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی له‌و
یانه‌یه‌دا یاریزانه، به‌ڵام ئێسته كێ، كه (بوودجه‌یان مه‌فتووحه)،
ده‌یانه‌وێت له زیاده (نوور سه‌برِی) بهێنن و دڵی (دیدار، سه‌رهه‌نگ و
سه‌ردار) بشكێنن، ئه‌گه‌ریش ئه‌و كاره بكه‌ن، دڵی ئێمه‌یش ده‌شكێنن، سه‌رۆكی
ئه‌و یانه‌یه و به‌رپرسانیشی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه هیچ كه‌س ئه‌و كاره‌ی
ئه‌وانی پێ باش نابێت و نابێت له ئێسته‌وه، رۆڵی سه‌رهه‌نگ و دیدار و
ماندوووبوونیان له‌و یانه‌یه له بیر بكه‌ن و رای ئه‌وان به هه‌ند وه‌ر
نه‌گرن.
ئه‌وه‌نده‌ی منیش ئاگادارم، (سه‌رهه‌نگ) و (دیدار)ـیش به‌وه رازی نیین كه
ئه‌و گۆڵچییه بێته یانه‌كه و به ئاسانی رۆڵی ئه‌وان فه‌رامۆش بكرێت، چونكه
هه‌ر یانه‌یه‌كی عێڕاقی بگریت (مه‌منوونه) كه سه‌رهه‌نگ یان دیدار یاریی بۆ
بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش، له‌وانه‌یه ئه‌و تاكه‌شوێنه‌ی نێو یاریگه (كه
به‌ره‌وام كوردێكی لێ راده‌وه‌ستا) به عه‌ره‌بێك پرِ بكرێته‌وه، پێشم وایه
ئه‌وه ده‌ستی (عیماد هاشم)ـی تێدا بێت و (عیماد) به (عه‌مده‌ن) هه‌وڵ بدات
ئه‌و كاره سه‌ر بگرێت، عه‌ره‌بێك گۆڵچییایه‌تی بكات، بۆ ئه‌و باشتره و
خۆشه‌ویستتریشه، هه‌روه‌ها ناوی (نوور) ئاسانتر دێته سه‌رزاری، تاوه‌كوو ناوی
(سه‌رهه‌نگ، دیدار و سه‌ردار).
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|