له‌جگه‌ره فرۆشتنه‌وه بوو به‌ئه‌ستێره‌یه‌كى
دره‌وشاوه له‌ئاسمانى تۆپى پێى عێرِاق
هه‌رچه‌نده وو‌ڵاتى عێراق چه‌ندین ساڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ناخۆشیانه‌ى كه به‌سه‌ریدا تێپه‌رِ ده‌بێت كه‌چى هێشتا
خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌م ووڵاته كه به‌جوانى بیر له‌ژیان ده‌كه‌نه‌وه و رِوو
به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو ئه‌نێن و گه‌شبینن به‌داهاتوویان و به‌هیواوه ده‌رِواننه
ژیان ,
به‌شێوه‌یه‌ك له‌ژیاندا كار ده‌كه‌ن دڵنیان رِۆژێك دادێت كۆتایى به‌م هه‌موو
ئازاره و مه‌ینه‌تیه زۆره‌ى عێراق و بارى ناخۆشى خێزانه‌كانیان دێت و
دووباره خۆشى و ئارامى و هه‌بوونى ده‌گه‌رِێته‌وه .
لێره‌دا ده‌مه‌وىَ باس له‌لاوێك بكه‌م
كه هه‌ر چه‌نده به‌هه‌ژارى ژیاوه به‌ڵام هه‌میشه به‌ده‌م ژیانه‌وه
پێكه‌نیوه و خه‌مه‌كانى ژیان چۆكى پىَ دانه‌ناوه , تاوه‌كو له‌كۆتایدا له‌جگه‌ره
فرۆشییه‌وه بووه به‌یاریزانێكى ئاست به‌رز له‌یارى تۆپى پێدا ,
مسته‌فا كه‌ریم كه له‌دایك بووى ساڵى
(1985) ه , له‌شارى به‌غدا له‌گه‌رِه‌كى سڵێخ له‌خێزانێكى هه‌ژار له‌دایك
بووه , هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه له‌به‌ر خراپى بارى دارایى خێزانه‌كه‌یان
خراوه‌ته به‌ر كاركردن و شان به‌شانى خوێندن ده‌ستى كردووه به جگه‌ره
فرۆشتن له‌شه‌قامه‌كانى شارى به‌غدا ,
به‌ڵام دواتر له‌به‌ر نه‌بوونى كات و گرانى كاره‌كه‌ى نه‌یتوانیوه خوێندن
ته‌واو بكات , هه‌ر بۆیه له‌پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایى وازى له‌خوێندن هێناوه
,
دیاره مسته‌فا كه‌ریم تاكه كێشه له‌به‌رده‌م به‌رده‌وام نه‌بوونى له‌خوێندن
ته‌نها كار كردن بووه , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مسه‌ته‌فا كه‌ریم سه‌رتاپاى ژیانى
رِابردووى به‌هه‌ژارى بردۆته سه‌ر به‌ڵام كه‌سێكه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كى
گه‌وره‌ى وه‌رزشیه , هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاى گرنگى داناى به‌وه‌رزشى تۆپى
پىَ و چوونى بۆ یانه‌ى ته‌ڵه‌به چاوه‌رِێى پاشه‌رِۆژێكى وه‌ها گه‌شى لىَ
كراوه ,
سه‌ره‌تا له‌یانه‌ى ته‌ڵه‌به
كاروانى وه‌رزشى ده‌ست پێده‌كات و پاشان ده‌چێته چه‌ند یانه‌یه‌كى تر له‌وانه
یانه‌ى كاره‌با و یانه‌ى شورته‌و یانه‌ى هه‌ولێر و یانه‌ى ئیسماعیلى میسرِى
, وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش له هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێرِاق و هه‌ڵبژارده‌ى
ئۆڵمپى و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێرِاق یارى كردووه , ئێستاش به‌رده‌وامه
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێرِاق ,
شایه‌نى باس كردنه یاریزان مسته‌فا
كه‌ریم له‌گه‌ڵ یانه‌ى كاره‌با
دووجار له‌سه‌ریه‌ك گۆڵكارى خولى عێراقى بووه , جارى یه‌كه‌م له‌خولى پله‌یه‌ك
له‌وه‌رزى 2003 بۆ 2004 .
جارى دووه‌میش له‌خولى یانه نایابه‌كانى
عێرِاق له‌وه‌رزى 2004 بۆ 2005 .
هه‌روه‌ها دووه‌م گۆڵكارى خولى عێراقیش
بووه له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته له وه‌رزى 2005 بۆ 2006 .
ئێستاش پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م ساڵ یانه‌ى
هه‌ولێرى جىَ هێشت , رِووى كرده خولى میسرِى و له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیسماعیلى
میسرِى بۆندى مۆر كرد به‌برِى 120 هه‌زار دۆلار .