|
لیڤ یاشین
ئاماده‌كردنى رِێكان كه‌مال :
لیڤ یاشین له 22 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1929 له‌شارى تۆشینۆى نزیك شارى مۆسكۆى
پایته‌ختى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت هاتۆته دونیاوه
22 ساڵى ژیانى وه‌رزشى به‌گۆلچیه‌تى به‌سه‌ر بردووه به پارێزگارى كردن
له‌گۆڵى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى و هه‌روه‌ها ئه‌و یانه‌یه‌ى كه یارى
لێكردووه به‌ناوى ( دینامۆ مۆسكۆ ) , هه‌روه‌ها به‌شدارى چه‌ندین
پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى كردووه و چه‌نده‌ها خه‌ڵاتى پێ به‌خشراوه .

خۆشترین ساته‌كانى ژیانى ئه‌و كاته‌یه كه خه‌ڵاتى باشترین یاریزان و
گۆلچیه‌تى پێ به‌خشراوه له ساڵى 1963 و زۆر شانازى پێوه كردووه , هه‌روه‌ها
یه‌كێك بوو له‌كه‌سایه‌تیه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ خه‌ڵاتى میدالیاى زێرِینى
ئۆلمپیادى میلبۆرن له‌ساڵى 1956 .
ساڵى 1960 یش له‌پاڵه‌وانیه‌تى گه‌لانى ئه‌وروپا نازناوى خوله‌كه و خه‌ڵاتى
باشترین گۆلچى پێ به‌خشرا .
3 جاریش به‌شدارى كردووه له‌كۆتاییه‌كانى جامى جیهانى له‌ساڵه‌كانى 1958 ,
1962 , 1966 و تیپه‌كه‌شى گه‌یاندۆته خولى پێش كۆتایى .
له‌ساڵى 1971 و له‌ته‌مه‌نى 41 ساڵیدا به‌ته‌واوى وازى له‌یارى كردن‌دا هێناوه
و دوایارى وازهێنانیشى به‌رامبه‌ر تیپێكى پێك هاتوو له‌یاریزانه ئه‌ستێره‌كانى
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئه‌ورپا بووه .
ساڵى 1986 ئه‌ژنۆكانى توشى نه‌خۆشییه‌ك بوو به‌هۆیه‌وه قاچیان برِییه‌وه ,
پاش 4 ساڵ و به‌هۆى خراپ بوون و ته‌شه‌نه كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى له‌رِۆژى 20 ى
مارسى ساڵى 1990 ماڵئاوایى له‌ژیان كرد و مێژوویه‌كى پرِ له‌شانازى بۆ بۆ خۆى
به‌جێ هێشت .
باڵاى 189 سم به‌رز بووه
|