|
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌یه‌كه‌م یاری خولی عێراق
سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
ئه‌حمه‌د
موسته‌فا - هه‌ولێر
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌یه‌كه‌مین
یاری خولی بژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد . ئێواره‌ی دوێنێ
له‌یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی
زۆری وه‌رزشی یه‌كه‌مین یاری خولی بژارده‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ
تۆپی پێ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك ئه‌نجامدرا . یانه‌ی
هه‌ولێر كه‌هه‌ڵگری نازناوی خوله‌كه‌یه ، له‌نێو جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی
خۆیدا ئه‌م یاریه‌ی ئه‌نجامدا كه‌زۆر به‌زه‌حمه‌ت و به‌گۆڵێكی بێ
به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كه‌ركوك به‌ده‌ستهێنا . گێمی
یه‌كه‌می یاریه‌كه له‌ئاستێكی مامناوه‌ندیدا به‌ڕێوه‌چوو ، له‌خوله‌كی "6"
یونس شوكری هێرشبه‌ری كه‌ركوك لێدانێكی جوانی ئاڕاسته‌ی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی
هه‌ولێر كرد ، به‌ڵام لێهاتویی سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵچی هێرشه‌كه
پوچه‌ڵكرایه‌وه . یانه‌ی هه‌ولێریش له‌ڕێی ئه‌حمه‌د سه‌لاحی هێرشبه‌ره‌وه
له‌خوله‌كه‌كانی "10 و 21" دوو لێدان |