|

تایبه‌ت
به‌ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین
یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی به‌دوای تێری هێنری دایه
9\10\2008
ئاماده‌كردنی :
ئاسۆ
هه‌ولێری
یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی ئینگڵته‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌ستێره‌ی
فه‌ڕه‌نسی تێری هێنری ئه‌یه‌وێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ شوێنی خۆی بۆیاری كردن له
خولی یانه نایابه‌كانی ئینگڵته‌ره به‌ڵام نه‌ك بۆ یانه‌ی پێشوی خۆی یانه‌ی
ئه‌رسیناڵ به‌ڵكو بۆ یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی ، دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دارای
به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چێت (مارك هیوز) ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیداره‌ی یانه‌كه بۆندێكی به‌په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م
یاریزانه مۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هێرشبه‌رانمان نه‌مینێت كه ئێستا
یانه‌كه‌مان پێوه ده‌ناڵێنێت ، بۆ ئه‌م مه‌به سته یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی
بۆندێكی پێشكه‌ش به یانه‌ی به‌رشلۆنه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان یاریزانی فه‌ڕه‌نسی تێری هێنری بهێنه ڕێزی
یانه‌كه‌یانه‌وه‌له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یاریزان هێنری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه
ڕۆژنامه‌كان ده‌ری ده‌كه‌ن به درۆ خسته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه‌من هیچ
ڕه‌خنه‌یه‌كم له یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه و ڕاهێنه‌ر جۆزێپی گواردیلا نیه وه
هه‌روه‌ها دڵته‌نگ نیم به‌وه‌ی له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ناكه‌م له‌كاتێك دا
من زۆر دڵخۆشم له‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ڕونی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هات و بگه‌ڕێته‌وه خولی
ئینگلیزی ئه‌وه ته‌نها یاری بۆ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ئه‌نجام ئه‌دات
.
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|