|
یانه‌ی هه‌ولێر و
ده‌ستكه‌وته مێژوویه‌كه‌ی یاریگای گه‌ل

ناردنی بابه‌ت : ئاسۆ هه‌ولێری
ڕۆژی 24\8\2008 كاتژمێر ( 5:30 ) ئێواره له‌یاریگای گه‌لی نێوده‌وڵه‌تی
له‌شاری به‌غداد بائاماده‌بونی زیاتر له په‌نجا هه‌زار هانده‌ر له‌یاری كۆتای
خولی یانه بژارده‌كانی عێراق له‌نێوان هه‌ردوویانه‌ی هه‌ولێر و زه‌وڕا كاتێك
یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ست هێنا به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ
به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و توانی بۆ جاری دووه‌م له سه‌ریه‌ك
پارێزگای له‌نازناوه‌كه بكات و جامه‌كه‌ی به‌ره‌وشاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره
هێنایه‌وه كردیه دیاری بۆ هانده‌رانی له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی یاریه‌كه
هه‌ردوویانه به‌شێوازێكی ئاست مام ناوه‌ندی یاریان كرد هه‌ردوویانه دووربون
له‌گۆڵی یه‌كتری به‌ڵام له‌گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵیكی بۆ ڕه‌خسا
له‌لایه‌ن یاریزان ( ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ) به‌ڵام
هه‌ڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا به‌م جۆره ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتای گێمی یه‌كه‌می لێدا
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی زه‌وڕا تاڕاده‌یه‌ك باشتر یاریان ئه‌نجام دا به‌ڵام
ئازایه‌تی گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌وڵه‌كانیان بێ سود بوو به‌م شێوه‌یه‌ش گێمی دووه‌می یاریه‌كه به‌كۆتا هات
بۆ یه هه‌ردوو یانه په‌نایان برده به‌ر كاتی زیادكراوی یاری له‌گێمی
یه‌كه‌می كاتی زیادكراودا یانه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵی یاریكرد تا له‌خوله‌كی 99
یاریه‌كه یاریزان ( لوئه‌ی سه‌ڵاح ) تۆپێكی
ئاراسته‌ی یاریزان ( ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ) كرد
به‌ڵام ئه‌و جاری یه‌كه‌م نه‌یتوانی تۆپه‌كه بخاته گۆڵه‌وه تۆپه‌كه كه‌وته
پێش یاریزان ( شوان مامۆ ) به‌ڵام یاریزان شوان
مامۆ زۆر به زیره‌كانه تۆپه‌كه ده‌خاته‌وه ژێر پێی یاریزان ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح
و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر تۆمارده‌كات به‌ڵام یانه‌ی زه‌وڕا ده‌سته‌و
ئه‌ژنۆ نه‌وه‌ستان و چه‌ندین مه‌ترسی یان خسته سه‌رگۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڵام
یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگایان به‌یاریزانانی یانه‌ی
زه‌وڕا نه‌دا له‌گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر نزیك ببنه‌وه تا وه‌ك و فیكه كۆتای گێمی
یه‌كه‌می زیاد كرا‌و لێیدا له‌گێمی دووه‌می زیاد كراویش یانه‌ی زه‌وڕا
به‌رده‌وام بوون له‌هێرشه‌كانیان به‌ڵام ئازایه‌تی گۆڵچی
سه‌رهه‌نگ موحسین بوه به‌ربه‌ست له یاریزانه‌كانی یانه‌ی زه‌وڕا
چه‌ندین جار له‌گۆڵی سه‌د ده‌رسه‌د یانه‌ی هه‌ولێری ڕزگار كرد تا وه‌كو
ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتای و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێری لێداو به‌م جۆره خۆشی و
شادی یاریزانان له‌یاریگای ( گه‌ل ) ده‌ستی پێكرد وه‌له‌شاری هه‌ولێر
هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و تا دره‌نگانی شه‌وده‌ستیان
به ئاهه‌نگ گێڕان كرد و خۆشی و شادی خسته دڵی هانده‌رانیه‌وه شایه‌نی باسه
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مه بۆجاری دووه‌مه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی یانه
بژارده‌كانی عێراق پارساڵیش له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه بوه پاڵه‌وان
كه ئه‌و كات یاریه‌كه له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی
( شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری ) به‌ئاماده‌بونی نزیكه‌ی چل هه‌زار هانده‌ر
یاریه‌كه به‌ڕیوه‌چوو یانه‌ی هه‌ولێر توانی به‌ئه‌نجامی گۆڵیكی هه‌مان یاریزان
( ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ) كه له‌خوله‌كی یه‌كه‌می
یاریه‌كه‌دا تۆماركرا .
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|