|
یانه‌ی هه‌ولێر چ پێویستیه‌كی به( ئه‌حمه‌د عه‌لی ) هه‌یه
؟
ڕزگار
كۆچه‌ر :
ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌یانه‌ی هه‌ولێری له‌یانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێڕاق
جیاكرده‌وه، هه‌بوونی دوو گۆلچی باشی وه‌كاكه سه‌رهه‌نگ و كاك دیداره‌وه،
چه‌نكه‌هه‌موومان بینیمان كاكه سه‌رهه‌نگ چۆن وه‌ك شێر تا دوا چركه‌كانی یاری
كۆتایی به‌رگری له‌گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر كرد ، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هات و
هاواری جه‌ماوه‌ری یاریگای گه‌ل له‌به‌غدا هه‌ر بۆیه‌ش له‌دوا پێكهاته‌ی
هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ئه‌و كوڕه‌هه‌ولێرییه بوه‌شوێن متمانه‌ی ڤیێڕای ڕاهێنه‌ر ،
كه‌چی ئێستا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌زێده
تۆكمه‌كردنی ڕیزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن و ڕێزه‌كانی ئه‌و
یانه‌یه‌به‌چه‌ند یاریزانێكی كورد به‌هێزتر بكه‌ن ، له‌بڕیارێكی ناته‌ندروستدا
به‌به‌های 40 ملیۆن دینار بۆ له‌گه‌ڵ گۆلچی یانه‌ی زه‌وڕا ( ئه‌حمه‌د عه‌لی )
مۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌و گۆلچیه‌ی تا ئێستا ڕقی دۆڕاندنی دوا یاری خولی عێڕاقی
بیرناچێت .
چه‌ند ساڵه‌ئه‌وه‌ی له‌یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر دڵخۆشی ده‌كردین ، ئه‌وه‌بوو
كه‌گۆلچیه‌كانمان كوردن و ناوه‌كانیشیان كوردیین ، كوڕی شاری هه‌ولێرن ، به‌ڵام
ئه‌م ساڵ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌وی زیاتر هانی كاكه( سه‌ردار عادل ) ی گۆلچی
یه‌ده‌گ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌مایه‌ی متمانه‌ی هانده‌ران و له‌سه‌ر هه‌مان
ڕێچكه‌ی سه‌رهه‌نگ و دیدار بڕاوات ، ده‌سته‌ی كارگێڕی 40 ملیۆن دینار ده‌دات
به‌گۆلچییه‌ك ، كه‌به‌ڕای من هیچ وه‌فایه‌كی بۆ ئه‌وه‌نابێت به‌رگری له‌گۆڵی
یانه‌ی هه‌ولێر بكات ، دیاره‌هێنانی یاریزانانی‌عه‌ره‌ب بۆ یانه‌كانی كوردستان
ئێستا بۆته‌كاری ڕۆژانه‌ی چه‌ند كه‌سێك ، ئه‌گه‌رنا كوردستان و یانه‌كانی
كوردستان پڕن له‌یاریزانی چاك ، به‌ڵام كه‌س نییه‌هانیان بدات و پشتگیری‌یان لێ
بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا یاریزانی چاكیان لێ دروست بێت ، ئه‌زموونی
یانه‌ی بروسكیش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا باشترین گه‌واهی ئه‌م قسانه‌ن ،
كه‌له‌خوله‌جیاجیاكان پشت به‌یاریزانی كورد ده‌به‌ستێت و یه‌ك یاریزانی عه‌ره‌ب
ناهێنێت ، ئه‌وه‌ی ماوه‌بڵێین ، وه‌ستان و به‌رگری كردن له‌گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر
كوڕی به‌وه‌فا و دڵسۆزی وه‌ك ( سه‌رهه‌نگ و دیدار و سه‌ردار ) ی ده‌وێت ،
نه‌وه‌ك كه‌سێك له‌پێناو ئه‌وه‌ی ته‌نها كوردین و یانه‌كه‌مان ناوی هه‌ولێره،
بمان فرۆشێت ، ئه‌وه‌ی (نوور سه‌بڕی)یش به‌یانه‌ی دهۆكی كرد ، ڕاستی قسه‌كانم
ده‌سه‌لمێنێت .
R_kochare@hotmil.com
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|