|
تایبه‌ت
به‌ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌شت په‌لی چرِنۆك تیژ وه‌كو جاڵجاڵۆكه یاریگای شه‌عبی چنی

زاگرۆس نانه‌كه‌لی :
یاری گرنگ بیره‌وه‌رى وچێژی خۆی هه‌موو ساتێك ده‌نوێنێ وبه قه‌ڵه‌می
سه‌ربه‌رزو لاپه‌رِه‌ى زێرِین داده‌خرێ و نه‌وه له‌دوای نه‌وه باسی ده‌كه‌ن
، به‌ڵێ هه‌رچه‌نده من له‌یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق له‌نێوان هه‌ولێرو
زه‌ورِا له‌شاری تاران بووم, به‌لاَم دوایی یاریه‌كه‌م به دووباره بینیه‌وه
,
من وێرِای ده‌ست خۆشی له یانه‌ی هه‌ولێر ، به
ئاستی گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین سه‌رسام بووم , سه‌رهه‌نگی
پاله‌وان وه‌كو هه‌شت په‌لی ده‌ریا سه‌رجه‌م شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای زه‌ورِای
به‌نده‌ر ئاسا وه‌ستاند ، تۆپه‌كانی زه‌ورِای حه‌په‌لووش ده‌كردو به‌بێ ئومێدی
به‌رێی ده‌كردن , سه‌رهه‌نگ چرِنۆكه تیژه‌كانی له‌ناخی تۆپه‌كان ده‌چه‌قاندو
یا ده‌یخسته باوه‌شی حۆی یا بۆ ئه‌ودیوی سنوورى فرِێ ده‌دا ,
سه‌رهه‌نگ ئه‌و شه‌وه ببوو به‌باڵنده‌ی ده‌ریا به‌ئاسمانی یاریگای شه‌عب
چاونه‌ترسانه گوزه‌ری ده‌كرد و ده‌یگووت ئه‌و سه‌رگۆڵه‌ی من له‌به‌رده‌می
وه‌ستاوم بۆ هه‌موو یاریزانێك تێپه‌رِبوونی بڤه‌یه !! گه‌رنا ئۆباڵی له
ئه‌ستۆی خۆی ، یاریزان داشی ده‌كه‌مه‌وه بۆ
ئه‌ودیوی سنووری خۆی !!
سه‌رهه‌نگ توانی جاڵجاڵۆكه ئاسا یاریگای شه‌عب بچنێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڵی نزیك
بوایه‌وه نه‌ك گۆڵی بۆ نه‌ده‌هات به‌ڵكو ده‌كه‌وته ناو ته‌ونی جاڵجاڵۆكه كۆت
وبه‌ندیش ده‌كرا به‌ڵێ ئه‌و شه‌وه سه‌رهه‌نگم وابینی كه‌یه‌كه‌مین گۆڵچییه
بتوانێ له‌ناو یاریگای شه‌عب جامێك برفێنێ له‌سه‌ر باڵه‌كانی دایبنێ بۆ
كوردستانی بێنته‌وه له‌كۆتای ته‌نها ده‌ڵێم گه‌ر به‌دبه‌ختی كورد نه‌بێ ئاستى
سه‌رهه‌نگ له‌زۆران گۆلچی وولاَتانی عه‌ره‌بی و
ئاسیای شیاو وباشتری , ده‌بوایه ئێستا له‌یانه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ر یاری بكه‌ی
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
z_nanakaly@yahoo.com
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|