|
هه‌ردی نوره‌دین هاته ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر
رێبین
ره‌مزی / هه‌ولێر :
یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كه‌ركوك (هه‌ردی نوره‌دین) له ڕیزی ئه‌و
یانه كشایه‌وه و بۆندێكی
له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر مۆركرد . سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كه نه‌یویست ناوه‌ی ئاشكرا بكرێت پێ راگه‌یاندین ،
یانه‌ی هه‌ولێر بۆندێكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوك
هه‌ردی نوره‌دین مۆر كرد به بری 20 ملیۆن دینار بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی
وه‌رزشی هه‌ولێر به‌شداری له خولی عێراق و جامی یه‌كێتی ئاسیا بكات . جێگای
باسه هه‌ردی نوره‌دین یه‌كێكه له یاریزانه هه‌ر باشه‌كان و دوا رۆژێكی گه‌ش
چاوه‌ری ئه‌م یاریزانه ده‌كات و له دایك بووی (1992)ـه و دوای كۆتایی هاتنی
خولی پله نایابه‌كانی عێراق گشت یانه گه‌وره‌كانی به‌غدا بۆندیان پێشكه‌ش
به‌م یاریزانه كرد ، به‌ڵام یاریزانی ناوبراو گشت بۆنده‌كانیان ره‌تكردۆته‌وه
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|