|

حه‌یده‌ر سه‌باح داواى لىَبووردن
له‌هانده‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات
له‌یارى نێوان یانه‌ى هه‌ولێر و یانه‌ى پێرس كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى
هه‌ولێر ته‌واو بوو به‌گۆڵێكى بىَ به‌رامبه‌ر ,
ئه‌وه‌بوو رِاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د سه‌لمان چه‌ند
گۆرِانكارییه‌كى ئه‌نجامدا له‌گێمى دووه‌م له‌وانه یاریزان ئوسامه عه‌لى
خسته شوێنى حه‌یده‌ر سه‌باح
به‌مه‌ش حه‌یده‌ر سه‌باح توشى نیگه‌رانى هات و نارِازى بوو به‌وه‌ى كه
رِاهێنه‌ر خستیه ده‌ره‌وه , بۆیه له‌كاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى حه‌یده‌ر
هانده‌رانى هه‌ولێر چه‌پڵه‌یه‌كى زۆریان بۆى لێدا ,
كه‌چى حه‌یده‌ر سه‌باح ده‌ستى هه‌ڵنه‌برِى و به‌ڵكو هه‌ر سه‌یریشى نه‌كردن
تا هاته لاى یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان .
هۆى بىَ وه‌ڵامى حه‌یده‌ریش له‌به‌ر توورِه‌یى له‌گۆرِانكارییه‌كه‌ى
رِاهێنه‌ر بوو ,
بۆیه حه‌یده‌ر سه‌باح له‌م باره‌یه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا
له‌شارى به‌غدا كه به‌مۆڵه‌ت گه‌رِاوه‌ته‌وه ووتى :
من داواى لىَ بووردن له‌هانده‌رانى یانه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌و
هه‌ڵویسته‌ى كه نیشانمدا و ئه‌و رِێزگرتنه‌ى ئه‌وانم له‌به‌ر چاو نه‌گرت
ئه‌وه‌شى ووت كه له‌وكاته‌ى هانده‌ران چه‌پله‌ى رِێزگرتنیان بۆى لێداوه
ئه‌و بیرى له‌لاى گۆرِانكارییه له‌ناكاوه‌كه‌ى رِاهێنه‌ر بووه بۆیه
ده‌ستى بۆ هانده‌ران هه‌ڵنه‌برِیوه |